کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خاتو چنارۆکه‌ پێوستە سوپاسی ڕۆژنامه‌ نوسانی ئه‌هلی و خه‌ڵکی ناڕازی و لیسته‌ جیاوازه‌کان بکەی نەك هی جەلال تاڵەبانی

Thursday, 04/06/2009, 12:00


لەم سەرو بەندی نزیك بونەوەی هەڵبژاردنەدا کە سەرانی یەکێتی وپارتی بۆیان ئاشکرابو کە خەڵکی کوردستان تا سەر ئێسقان لێیان ناڕازیە و زۆرینەی خەڵک ئامادە نیە دەنگیان پیبداتەوە لە بەر ئەوەی خەڵکی کوردستان لەماوەی 18 ساڵ حوکمی قەرەقوشی پارتی ویەکێتی بۆی دەرکەوت کە سەرانی مافیای ئەم دو حیزبە نەدی و بدیە. جگە لە خۆ دەوڵەمەند کردن و دزین و بەهەدەر دانی سەروەت وسامانی کوردستان چیتریان لە هەگبەدا نیە. لەسەر خوێنی خەڵکی کوردستان بونە ملیاردێر و بونە خاوەنی سەدان کۆمپانیا. کەچی وەك نە بایان دیبێت نەباران ڕۆژێ لە ڕۆژان گوێیان لە گلەیی و گازاندەی خەڵکی کوردستان نەگرت وەك چۆن نمەك بە حەرام بون هەرواش بە نمەك بە حەرامی مانەوە. نەك هەر بەتەنها گوێ گرتن بەڵکو حسابی مێرولەشیان بۆ ئەو خەڵکە نەکرد کە ئەوانی گەیاندە ئەو پلەو پایەیەو لە دزی و بە هەدەر دانی سەروەتو سامانی ئەم کوردستانە بەردەوامبون . کەچی ئەوەتا ئەمڕۆ سەرانی مافیا لە ترسی لیستە جیاوازەکانی تر کونە مشکیان لێبۆتە قەیسەری و بەڕادەیەك پەلە قاژەیانە توشی نەخۆشی دەرونی بون لە ئاخافتنەکانیاندا دەیبزڕکێنن . ئەم چین و توێژە زۆرەی خەڵکی ناڕازی کوردستان کە تادوینێ سەرانی پارتی و یەکێتی سەرانی بنەماڵەکان ئامادە نەبون گوێیان لێبگرن. ئامادە نەبون بە پیر داوا ڕەواکانیانەوە بچن . تا نەختێ لە خەم و ئازاری کەس و کاری شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران و خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان کەم بکەنەوە . کەچی ئەمڕۆ سەرانی مافیا لەترسی ئەوەی نەبادا خەڵکی ناڕازی دەنگ بدەن بە لیستە جیاوازەکان ولێیان یاخی ببن هەر ئەوەندە نیە قۆنەرەش بۆ خەڵک دانانێن . هەرچەندە هەمیشە سەرانی مەسعودو جەلال لە وتارە پڕ درۆکانیاندا لە کۆرو کۆبونەوەکاندا دوبارەو سێ بارەی دەکەنەوە کە ئەوان خزمەتکاری خەڵکی کوردستانن. هەرچەندە لە ڕاستیدا دەبوایە قۆندەرەشیان بۆ هەمو تاکێکی کورد دابنایە. چونکە ئەو سەروەت و سامانە زۆرەی ئەوان لە خەڵکی کوردستانیان دزیوەو خۆیانی پێوە بادەدەن و کوڕو کچ و کەسە نزیکەکانیان و بنەماڵەکانیان پێی بونە ملیاردێر خوێنی ئەم خەڵکە ستەم دیدەی کوردستانە نەك میراتی باوکیان و مارەیی دایکیان بێت بۆیان بەجێ مابێت . چونکە سەرانی جەلال و مەسعود باقی ئەو بەرپرسە دزانەی ئێستا کاتێکیش لە شاخ بون هەر لەسەر ورگی ئەو خەڵکە ژیاون کوا چیان هەبو؟؟ بۆیە ئەو ملوین دۆلارەی جەلالی خاین زادە کە ئەمڕۆ لەترسی لەدەست دانی کورسیەکەی و تڕۆ کردنی بنەماڵەکەی وەك خێر دەیدا بە و سندوقەی خاتو چنار دایناوە بۆ سواڵ بۆ کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالەکان و خۆیشی لەسەری ئەلەوەڕێت هیچ شایانی ئەوە نیە سوپاسی جەلال تاڵەبانی بکرێت چونکە ئەو ملوێنە یەکێکە لە و هەزاران ملوێنەی کە جەلال و هێرۆی ژنی لەسەر خوێنی خەڵکی ئەم کودرستانە دەستیان کەوتوە. ئەگینا ئەگەر شەقی خەڵکی ناڕازی و ترسی لیستە جیاوازەکان نیە بۆ تا دوێنێ جەلالی خاین بەکورد ئەو ملوێنەی نەدەدا بەو کەسانەی کە لەدوای کارەساتی کیماباران بە برینی ئەو چەکەوە دەتلانەوە تا چارەسەری خۆیانی پێبکەن کە تائیستاش ڕۆژانە بریندارانی چەکی کیمیایی گیان لەدەست دەدەن . بەڕاستی بێ چاوو ڕویە بێشەرەفی و بێحورمەتیە بۆ سەرانی پارتی و یەکێتی ئەم هەم بودجەیەیان دزیو دەدزن کە چی سنوقی سواڵ بۆ کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال و کیمیاباران دادەنێن وەك پێشتریش لە مەرزەکان دایان نابو بەڵام تائێستاش بەرهەمەکەی دیار نیە. بۆیە دەڵێم هەق وابو وەزیرە ژیکەلەکەی شەهیدان سوپاسی شەقی ئەو خەڵکە بکات کە وای کرد جەلال ملوێنێک دیناری دزراو بگێرێتەوە بۆ خاوەنە شەرعیەکەی کە خەڵکی زوڵم لێکراوو ستەم دیدەی کوردستانە. هیوادارم ئەم شەقەی جەماوەر بگاتە پاشەڵی مەسعودی خێڵەکی و پاڵەوانی31 ئاب تا بە خۆیدا بچێتەوە چیتر واز بێنێ لە دزینی سەروەتو سامانی ئەم خەڵکە ڕەشو ڕوتەو ئەوەی دزیویشیەتی بیهێنێتەوەو داوای لیبوردن لە خەڵک بکات. گۆڕەپانەکە بۆ کەسانی ڕۆشنبیرو بە تواناو دەست پاك چۆڵ بکات بچێت بەلای کۆمپانیاکانیەوە کە لەسەر خوێنی ئەم خەڵکە دەستی کەوتوەو مانگانە بە دەیان ملوێن دۆلار قازانج دەخاتە سەر پارە دزراوەکانی تریان مەسعود کەی تێر دەخوا.؟. ئەگینا کەی جەلال و مەسعود ئەوەندە دڵسۆزی پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدان بون کەی لە خەمی داواکاری خەڵك بون. ئەمڕۆ وا بە هەر چوار لادا دۆلار و سەیارەو زەوی دەبەشنەوە کون و کۆڵانەکان پینەو پەڕۆ دەکەن درۆ دەبەشنەوەو کەوتونەتە ماستاو کردن بۆ سەرجەم چینو توێژەکان..؟. بەڵکو لە راستیدا ئەوە شەقە شەق.. شەقی میلەت و خەڵکی نارازیەو وردە وردە پەرە دەستێنێ . بۆیە دەبێت ئەو وەزیرە ژیکەلەیە ئەگەر لەسەر ئەو پارە زۆرەی خۆی لە خوێنی شەهیدان دەستی دەکەوێ بۆ سەفەرو پیاسەی هەندەران و جوانکاری دەمو چاوی سوپاسی خەڵک ناکات.. با لەو ملوێنەی جەلالدا کە وەك خیر بەخشیویەتی بە و سندوقی سواڵەی ئێوە داتان ناوە سوپاسی خەڵک بکات چونکە جەلال و مەسعودو هەمو ئەو بەرپرسە دزانە هەرچی بکەن پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە دەکەن . لە کیسەی باوکیان دەریان نەهێناوە... بائەوەش بەو وەزیرە ژیکەلەیە بڵێم ئەو ملوێنە دزراوەی جەلال ئەمڕۆ لەترسان هێناویەتەوە دەبێت بە حساب و ئاگاداری راگەیاندنەکان دابەشی بکات بەسەر خانەوادەی شەهیدان و کەسانی موستەهەق نەك بەسەر جاش و ئەنفال چیەکاندا. نەك وەك پارەکانی تری وەزارەت دیزە بەدەرخۆنەی بکات ولەسەفەرو پیاسەی هەندەراندا خۆی پێوە هەڵکێشی لەناو بنەماڵەکەی خۆیداو وابزانێ خەڵک بەیانی لەبیری ئەچیتەوە . چونکە با باش بزانی ڕۆژنامە نوسانی خەڵک و بەتایبەتی ئەم کوردستانپۆستە کوناو کون بە دواتانەوەیە . ئاگاداری هەستان و دانیشتنتانە چ جای کارە نایاسایی و ناشەرعی و دزیەکانتان.........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە