ڕونکردنەوەیەك لەسەر بابەتی:. لیستی ناوی تاوانباره ئهنفالچیهکانی کورد
Thursday, 28/10/2010, 12:00
لە 27 ـ 10 ـ 2010 بەڕێزێك بەناوی یادگار هەمەوەندی لیسی ناوی 205 مستە شارو ئامر مەفرەزە خاسەی لە کوردستانپۆستی خۆشەویست بڵاو کردۆتەوە من لە لای خۆمەوە وەك هاوڵاتیەكی کورد دەستخۆشی لەو برا بەڕێزە دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو چاش و ئەنفالچیانە کە ڕۆژگارێك کەوا سوری بەر لەشکرە دڕندەکەی سەدامی گۆڕ بەگۆڕبون و دەستیان سوربوە بە خوێنی هاوڵاتیانی کوردستان جا ئەو قوربانیە پێشمەرگە بوبێت یان هاوڵاتیەکی ئاسایی ئەو دێهاتانە بوبێت کە ئەنفالیان کردن .ئاشکرایە ژمارەی ئەو جاش وئەنفالچیانە لەو ژمارەیە زیاترە کە ئەو بەڕێزە بڵاوی کردۆتەوە مستەشارو ئامر مەفرەزەی خاسەو مەفرەزەی تەواری و ئەمن و قوە زاریبەی وا هەیە کە لەڕوی تاوانباریەوە زیاد لەم ناوانەی بڵاو کراوەتەوە ئەگەر تاوانەکەی زیاتر نەبێت کەمتر نیە بۆیە پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی کوردستان بەگشتی و نوسەرانی کوردستانپۆست و ناوەندی چاکیش بەتایبەتی هەوڵ بدەن بۆ دۆزینەوەی ناوی ئەوانی تریان تا ئەوانیش بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن . من لێرەدا وەك هاوڵاتیەك دەمەوێ هەندێ ناو زیاد بکەم کە لەم لیستەدا بونیان نیە و وەهەندێ ناویش کەمن لێی ئاگادارم لەژیاندا نەماون وەك 1 ـ مەستەشار شێچ مەحمود سەید گوڵ کارێزەیی 2 ـ مستەشار قاسم دڕەیی خەڵکی دڕی شارباژێڕکە ئەمەیان69 نەفەری ئەنفال کردوە 3 ـ مستەشار هەمزە باپیر بابەکراغا پشدەری ئەمەشیان کە لەژیاندا نەماوە لەگەڵ کوڕەکانی بەناوەکانی 1 - ئەسکەندەر هەمزەباپیر + 2 - بابەکر هەمزە باپیر سمایل هەمزە باپیر ئەنفالی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دێهاتەکانی دەورو بەری سورداش و بنگردو دۆڵی بالێسانیان کردوە هەروەها عومەر ئەحمەد عەلی کە ناسرابو بە عومەرە بچکۆل پێشتر مەفرەزەی ئیستخباراتی سلێمانی هەبو دواتر بوە مستەشار دوای ڕاپەڕینیش بوە پارتی ئەویش لەژیاندا نەماوە . وە کەریم کانی ساردی کە تاوانبارێکی بێوێنەبوە بە دەیان پێشمەرگەو خەڵکی ئاسایی شەهید کردوەو ئێستا لەژیاندا نەماوە وە مستەشار بابهكر وسو محهمهد وە مستەشار حسێن حەمە سورئاغا لەژیاندا نەماون ئەمەی دواییان واتە حسێن حەمە سورئاغا پارتی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاکرێ زیندانی کرد دواتر بە دەڕۆژ پێش ئەوەی ئازادی بکەن دەرزیەکەی ژاراویان لێدابو دواتر مرد. هەوەها ئامر مەفرەزەی ئەمنی سلێمانی عومەر حسن وڵاغلویی کە ناسرابو بە عومەر عەرەب و خزمی نزیکی مەلاکرێکارەو لەژیاندا نەماوە
.: ئەوانەی لەژیاندا ماون و ناویان لەم لیستەدا نیە 1- مستەشار سەید تاهیر جەباری 2 ـ ساڵح گەڵاڵی گەڵاڵەی شارباژێڕ کە سەرجەم گوندەکانی دەوروبەری بازیان ئەو ئەنفالی کردوە و کاتی خۆی تەلەفیزیۆنی کەرکوك لە بەردە قارەمان موقابەلەیان کرد وتی خۆم فەوجەکەم سەرجەم گوندەکانی دەورو بەری بازیانمان لە تێکدەران پاك کردوە لەسەر ئەوکارەی کە بەهەما هەنگی لەگەڵ مستەفائاغای خدرئاغای پشدەر کە ئێستا خانەنشینی جەلالیەکانە بە پلەی ڕائید لەلایەن عیزەت دوریەوە نوتوشجاعەی بەناو ئازایەتی پێبەخشرا هەرهەمان ساڵح گەڵاڵەیی لە ئەنفال کردنی گوندەکانی دەوربەری تەق تە ق و کۆیە دو پێشمەرگەی تیپی 17 زمناکۆ کەلەناچاریدا بە چەکەکانیانەوە خۆیان تەسلیمی فەوجەکەی ئەو دەکەن نامەردا بۆبەیانیەکی تەسلیمی دەستی بەعسی کردبون لە مونەزەمەی تەق تەق ناو براو کە ئێستا لە ڕیزەکانی جەلالیدایە و لەترسی ئەوەی ناوی نەکەوێتە ناو ناوان لە ناوچەی پشدەرە نیشتە جێیوە هەروەها (عوسەی سەیوە) کە ناوی لەو لیستەدا نیە و کاتی خۆی ئامر مەفرەزەی تەواری بوە و لە دەورو بەری گوندەکانی بازیان لە کەمیندا پێشمەرگەی لایەنەکانی شەهید کردوە لەناو خودی شاری سلێمانیش چەندین کوڕی خەڵکی بەگرتن و بەئیعدامکردن داوە ئێستاش لای جاشە کلك زەردەکان لە مەسیف سەلاحەدین خۆی خۆی حەشار داوە.
ئاشکرایە لەو تاوانبارانە زۆری تریش هەن کە ناویان نەهاتوە بۆیە پێویستە دڵسۆزان و ئەوانەی خوازیاری ئەوەن ئەو تاوانبارانە بدرێنە دادگاو سزای یاسایی خۆیان وەربگرن هەوڵ بدەن ناوەکانیانی ئەوانیش لەگەڵ شوێنی دانیشتنیان بدۆزنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست