کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامانجی ده‌زگا سیخوڕیه‌که‌ی پارتی له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره‌ی گۆڤاری چرپه‌ چی بو.؟

Monday, 07/05/2012, 12:00


وه‌ ك له‌ بابه‌تێکی پێشودا ئاماژه‌م به‌وه‌دا که‌ هه‌رکات ئه‌م دوحیزبه‌ مافیایه‌ی کوردستان گڵۆڵه‌یان ده‌که‌وێته‌ لێژی و هه‌ست ده‌که‌ن خه‌ڵك به‌جارێ له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی و ناسه‌روه‌ری یاساو له‌ده‌ست ئه‌و هه‌مو دزی و فه‌سادی و بێ سه‌روبه‌ریه‌ی که‌ هه‌مو کایه‌کانی ژیانیانی ته‌نیوه‌و له‌ژیان و سه‌رو ماڵی خۆیان ئه‌مین نین
ده‌سه‌ڵات جا هه‌ر کامیان بێت یه‌کێتی بێت یان پارتی سینارێۆیه‌ك له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگا به‌دناوه‌کانیان ده‌خه‌نه‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن ڕای گشتی به‌ لاڕێدا ببه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر کات به‌سه‌ر به‌رن و له‌په‌نا داتاشینی ئه‌و جۆره‌ سینارێۆیانه‌دا خه‌ڵکی بخافڵێنن و له‌یه‌کیان داببڕن و وای لێبه‌که‌ن بیر له‌وه‌ نه‌کاته‌وه‌ ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی چیه‌،؟ هه‌ر له‌په‌نای ئه‌و سینارێۆیه‌دا له‌ خه‌ڵکی ناڕازی و له‌ ڕۆشنبیران و له‌ ڕۆژنامه‌ نوسان و له‌ سه‌رجه‌م هه‌مو ئه‌و که‌س و ڕێکخراو ه‌ مرۆڤدۆستانه‌ و لایه‌نانه‌ بده‌ن که‌ که‌م و زۆر خه‌ڵکی هاندده‌ن وشیاریان ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین و داواکردنی مافه‌کانیان .
له‌هه‌مانکات هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵات ژماره‌یه‌کی زۆر کرێگرته‌و کاسه‌لێس و سه‌ماچیان هه‌یه‌ له‌ عه‌ینی کات هانیان ئه‌دات تێکه‌ڵی خۆپیشانده‌ران ببن و خۆپیشاندان بکه‌ن جا ئه‌مانه‌ ئه‌م کرێگرتانه‌ زۆرن و هه‌مه‌ ڕه‌نگن هه‌یانه‌ به‌ناو ڕۆژنامه‌ نوسی ئه‌هلین و به‌ حساب له‌به‌ره‌ی گه‌لن به‌ڵام موچه‌و پژێویان لای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌ و ده‌سه‌ڵات چۆنی بوێ ئاوا هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێت نمونه‌ی ئه‌مانه‌ زۆره‌و وه‌ك مۆرانه‌ی ناو ده‌غڵودان وان ،
هه‌یانه‌ هه‌ر به‌ ئاشکرا ماستاوچی ده‌سه‌ڵاتن و شه‌وو ڕۆژ له‌ سایته‌کان و له‌ و په‌یجه‌کانی فه‌یسبوکدا له‌هه‌مو که‌سێك ئه‌ده‌ن و شاماڵ بۆ هه‌موشتێك ده‌به‌ن که‌ یه‌ك تۆز بۆنی دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی لێبێت و ئه‌وانه‌ تاڕاده‌یه‌ك ناسراون
هه‌ر له‌و مه‌یدانه‌دا هه‌یانه‌ مه‌لای دوانزه‌ عیلم ن و پیاوی ئاینین و وتارخوێنی مزگه‌وته‌کانن و له‌هه‌مانکات سه‌ر به‌ڕێکخستنه‌کانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتن هه‌میشه‌ گوێڕایه‌ڵێ فه‌رمانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن تا تێکه‌ڵی وتاره‌ ئاینیه‌کانیانی بکه‌ن و ڕۆژانی هه‌ینی بیخزێننه‌ گوێی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی گه‌نجان
هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری مافیای کوردی به‌ده‌یان سایت و په‌یج و ڕۆژنامه‌و گۆڤاری هاوشێوه‌ی چرپه‌یان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر لێتێکدانی خه‌ڵك و به‌ لاڕیدا بردنی ڕای شه‌قام و جار جاریش که‌تنێك به‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارو سایتانه‌ ده‌که‌ن و دواتر وه‌ك سه‌یاره‌ی مۆدیل کۆن ده‌یان مرێنن و نوسه‌ره‌کانیان یان سایتی نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ یان ده‌چنه‌ پاڵاده‌سته‌ خوشکه‌ماستاو چیه‌کانی تریان له‌ سایت و گۆڤارو په‌یجه‌کانی دیکه‌،

پارتی له‌م ئه‌زمه‌یه‌ی که‌تێی که‌توه‌ ئامانجی سه‌ره‌کی له‌ وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌و سوکایه‌تی کردن به‌ پیرۆزیه‌کانی ئیسلامی له‌ ڕێگه‌ی گۆڤاری چرپه‌وه‌ به‌ پێویست زانی

1- کاتێك پارتی تۆمه‌تباره‌ به‌ شه‌هیدکردنی ڕۆژنامه‌ نوس سه‌رده‌شت عوسمان له‌ هه‌مو لایه‌که‌وه‌ په‌نه‌جه‌ی تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ ده‌کرێت و له‌ساڵیادی ئه‌و شه‌هیده‌دا خه‌ڵکی ئازادی خوازو ڕۆشنبیران و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستان له‌ چالاکی و خۆپیشاندان و ڕیسواکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان دایه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆی کوردستان به‌ڵکو له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش کوردانی په‌ناخواز خه‌ریکی چالاکی نواندن و ڕیسواکردنی بکوژانی سه‌رده‌شتن ،
بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی بۆ بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵکی
ئه‌م سینارێۆیه‌ی داتاشی تا خه‌ڵکی ناوخۆی کوردستان به‌ شتێکی دیکه‌وه‌ سه‌رقاڵ بکات و به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ش بڵێت ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ سوکایه‌تی به‌ پیرۆزیه‌کانی ئیسلام کراوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند وتار خوێن و مه‌لای مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ که‌ کرێگرته‌ی خۆیانن زۆرینه‌ی خه‌ڵکیان راکێشایه‌ ناو یاریه‌که‌وه‌ ،و هه‌ر له‌هه‌مان کات له‌په‌نای ڕیسواکردنی گۆڤاره‌که‌ی خۆیان به‌ بڕیارێکی به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو که‌ نێچیر له‌مزگه‌وتی سه‌واف سه‌ره‌تاکه‌ی درکاند ، کۆت و به‌ندیان له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌جاران زیاتر تونتر کرده‌وه‌

2 - له‌م کاته‌دا که‌ پارتی و حوکمه‌ته‌که‌ی واته‌ کابینه‌ی 7 هیچ له‌ له‌لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسێۆن دو لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌که‌ به‌ گۆڕانیشه‌وه‌ ئاماده‌ نین به‌شداری تیدا بکه‌ن جا بۆ سه‌رنج راکێشانی ئیسلامیه‌کان که‌ ها ئێمه‌ زۆر له‌خزمه‌تی ئیسلامداین و داکۆکی له‌ پیرۆزیه‌کانی موسڵمانان ده‌که‌ین ئه‌و بابه‌تیان هێنایه‌ ئاراوه‌ به‌تایبه‌تیش که‌ پارتی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بیستوه‌ که‌ یه‌کێتی و گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به‌نیازن به‌یه‌ك لیست دابه‌زن
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ پارتی له‌ نێو ئه‌زمه‌ی ناکۆکیه‌کانی به‌غداد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاساو خودی مالیکی توشی نائومێدی بوه‌ که‌ هاوپه‌یمانه‌که‌ی واته‌ یه‌کێتی خۆی لێدوره‌ په‌رێز گرتوه‌

3 ئامانجی سێهه‌می پارتی له‌دروستکردنی ئه‌م سینارێۆیه‌ که‌ مناڵیش هه‌ستی پێده‌کات مه‌سجێکی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی ئاشکرابو بۆ نوسه‌رو بۆ ڕۆژنامه به‌هه‌ق ئازادو سه‌ر به‌خۆکان که‌ ئاگاداربن چیتر خه‌ڵکی هان مه‌ده‌ن و مه‌یان هێننه‌ سه‌رجاده‌ و له‌ دژی ده‌سه‌ڵات ڕیزیان مه‌که‌ن ،
پێویسته‌ ئه‌مه‌ش بڵێم
ئێستا نه‌به‌ز گۆران له‌په‌نای ئه‌م سینارێۆیه‌ی پارتیدا که‌ دژی هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان هێنایه‌ ئاراوه‌ ده‌یه‌وێت خۆ ی وه‌ك قاره‌مانێك نیشان بدات که‌ گوایه‌ پارتی و ده‌زگای پاراستن مه‌به‌ستیان له‌م سینارێۆیه‌ لێدان و سوكکردنی که‌سایه‌تی جه‌نابیان بوه‌ به‌و پێیه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ی گۆڤاری چرپه‌ی سه‌ر به‌پارتی براکه‌ی نوسییویه‌تی گۆڤاری چرپه‌ش وه‌ك خه‌مخۆرێکی ئیسلام و دینی ئیسلام بانگی موسڵمانانی کردوه‌ که‌ ئه‌وکه‌سه‌ی قورعانی سوتاند وا ئه‌مڕۆ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر خودا و تکایه‌ وه‌رنه‌ ده‌نگ ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌کان هه‌مویان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن که‌ خودی نوسه‌ری ئه‌و وشه‌ ناشیاوانه‌ هه‌ر خودی ده‌زگای پاراستن بوه‌ نه‌ك برای نه‌به‌ز گۆران پارتی ئه‌و سینارێۆ زه‌له‌ی داتاشیوه‌ ،
نه‌به‌ز گۆران هه‌قیه‌تی داکۆکی له‌خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکات ، به‌ڵام جه‌نابی نه‌به‌ز گۆران له‌په‌نای ئه‌مه‌شدا ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ك قاره‌مانێك نیشان بدات ئه‌م سینارێۆ زله‌ی پارتی له‌دژی هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان دایتاشیوه‌ نه‌به‌ز ده‌یه‌وێت ته‌نیا و ته‌نیا له‌خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یدا بچوکی بکاته‌وه‌ من به‌ نه‌به‌ز گۆران ده‌ڵێم تۆ خۆت پێشتر زۆرت هه‌وڵداوه‌ تا له‌ نێو پارتیدا خزمه‌ت بکه‌یت و پارتی چاکت ئه‌ناسێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌جوامێرو به‌جه‌رگ بویتایه‌ تۆیان له‌ پێش شه‌هید سه‌رده‌شت دا شه‌هید ئه‌کرد به‌ڵام دیاره‌ تۆ ناتوانی بچیته‌ ڕیزی شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ و کۆی هه‌مو نوسینه‌کانت ناگاته‌ ته‌نها دو دێڕی ناو نامه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ،چونکه‌ جه‌نابت پیاوی ڕۆژیت پاره‌ له‌کوێبێت تۆ له‌وێێت ،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە