کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ترسان فازیل میرانیش خۆی گه‌یانده‌ لقی چوار

Monday, 04/05/2009, 12:00


لقی چواری بەناو پارتی دیموکڕاتی کوردستان کە لەوەتەی دامەزراوە لە پێناوی ئاواتەکانی سەرانی بنەماڵەی بارزانی دا بەسەدان ڕۆڵەی سنورەکەی خۆی کوردۆتە قوربانی. بەڵام لە بەر ئەوەی کاتی خۆی مەلا مستەفا خەڵکی سلێمانی بەتایبەت سۆرانیەکانی بە سۆرەی قوندەر وەسف کردوە لە چاو لقەکانی بادنیان و ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا هیچ ئەهمیەتی پێ نەدراوە لە لایەن سەرانی بنەماڵەی بارزانیەوە. هەر لەبەر ئەوەش خەڵکی سلێمانی و بەتایبەت کادرو ئەندامەکانی خۆشیان ناویان ناوە لقی خوار ئەوە سەرەڕای ئەوەی سەرانی مافیایی بارزانی لقی 21 -11- 12- 19 شی لە ناو سۆرە.. ق کان. کردۆتەوەچونکە ئەمە قسەی خۆیانە هەمو ئەم کادرو ئەندامانەی پارتی لە سنوری ئەم لقانەدا بە تایبەت لقی چوار بە سێ مانگ و بە چوار مانگ لە لایەن مەکتەبی سیاسیەوە موچەیەکیان وەك خێر بۆ دێت. ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەندام و لایەنگرانی ئەم لقانەی باسمان کردن بە هۆی شەڕی نەخوازراوی سەرانی جەلال و مەسعود ماڵیان تاڵان کراو خانویان داگیر کراو ئاوارەی دەرەوەی سنوری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بون کە چی تائێستاش ئەوە چەندین ساڵە لە لایەن سەرانی مەسعودەوە دەستی دەستیان پێدەکرێت و قەرەبوی ئەو زیانە مادیە یان بۆ نەکراوەتەوە. ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ کە سەرانی پارتی تەنها ئەو کاتانە ئیشیان بە خەڵکان و کادرو ئەندام وپێشمەرگەی ئە و لقانە هەیە کە گڵۆڵەیان لە ئاست حیزبی منافس دەکەوێتە لێژی ودەست دەکەن بە ماستاو کردن بۆیان ئەگینا کەی دیوتانە کەی بیستوتانە فازیل کەتنی بێتە سنوری ئەم لقانەو کۆبونەوە بە خەڵکی بکات..؟ یەکێتیش بە هەمان شێوە. دیارە ترس و لەرز لەم هەڵو مەرجە کە ڕۆژ بەڕۆژ خیانەت و داوێن پیسی و دزیەکانیان لە ڕوپەڕی ڕۆژنامە ئەهلیەکان لە لایەن ڕۆژنامە نوسانەوە بڵاو دەکرێتەوەو بەتایبەت لەم کوردستاپۆستە دەسەڵات تۆقێنە. وە هەڵبژاردنیش نزیك بۆتەوەو دەنگۆی دابەزینی نەوشیروان بەلیستی جیاوازهاتۆتە پێشێ و خەڵکی ئەو لیستەی کردۆتە هەڵی تۆڵە کردنەوە لە سەرانی مافیا . لە بەر ئەوە فازیل کەتنی کە هەمو خەڵکی کوردستان دەزانێت چ کابرایەکی داوێن پیس و شەهوەت بازە و ناوی زڕاوە خۆی گەیاندە لقەکانی سنوری سلێمانی تا ئەمجارەش هیچ نەبێت هەندێ لە لاوانی سلێمانی و دەورو بەری تەفرە بدات . لە کۆڕەکەی لقی چواردا دەیگوت ئێستا کوردستان بوەتە دو بەرە بەرەی پارتی و یەکێتی کە حوکمەتیان پێك هێناوەو بەرەی خەڵکی ناڕازی . ئەوان دەڵێن هیچ نەکراوە . بەڵام شت زۆر کراوە ئەوان بۆیە ئەم ئیداعایانە دەکەن تا ئەم ئەزمونە تێك بدەن. ئێمەش دەڵێین شت کراوە ئەگەر بشڵیین زۆر شتمان کردوە ئەوە ئێمەش ڕاست ناکەین واتە درۆ دەکەین . ئەم قسانەی فازیل مەتنی هەمو ئەو فڵتە فڵتانەی مەلا بەختیارو حەمە کوێری مەلاقادرو جاش قەڵەمەکانی تریان بە درۆ دەخاتەوە کە هەمو کات دەڵێن ئەوانە ی داوای گۆڕان دەکەن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن ئەگەر ئەوانەی داوای گوران دەکەن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن چ پێویست دەکات باسیان بکرێت؟.. فازیل وتی ئەوان واتە خەڵکی ناڕازی دەڵێن مەترسی لەسەر کوردستان نەماوە بەڵام ئێمەش دەڵێین ماوە. ئەوەتا حوکمەت فیرقەی 12ی هێناوە بۆ ناو کەرکوك و مادەی 140 هێشتا جێ بەجێ نەکراوەو ئەوە ولاتانی دەورو بەر یش لەوێ بوەستێ مەبەستی لە تورکیاو ئێران و سوریا بو . بەڵام فازیل مەتنی داوێن پیس خۆی لە هەمو ئەو ڕاستیانە دزیەوە کە ئەوان خۆیان کەرکوکیان فرۆشت بەچەند بیرە نەوتێك و هەر خۆشیان دەست پێشخەر بون لە دروستکردنەوەی سوپای عێراق و دوبارە چەکدار کردنەوەی. ئەوەشی باس نەکرد کە خۆیان واتە یەکێتی و پارتی جاش و ئەڵقە لەگوێی ئێران و تورکیان. دەشی گوت مەنتقی تێدا نیە ئەوانە ئەمڕۆ دژی ئەم ئەزمونەن ئەوەتا حوکمەتی مەلیك مەحمودو قازی موحەمەد هەمو حوکمڕانیان تەنها ساڵێکی خایاند کەچی ئێمە ئەوە 18 ساڵە حوکمەتمان هەیە بەڵام نەیگوت حوکمەتێکی دز دەسەڵاتێکی شەللاتی و داوێن پیس حوکمەتێکی بێ یاساو ئەویش هەر بە هۆی ئەوەوە ماوەتەوە کە خۆمان کەوا سوری بە ر لەشکری وڵاتانی دەورو بەرین وهەر ئەوەشە سەبەبی زۆر مانەوەمان . دەشی گوت دەبێت گەنجان چاو لە ئێمە بکەن و بوار نەدەن ئەم ئەزمونە بڕوخێت واتە بانگەوازی ئەوەی دەکرد پارێزگاریان لێ بکەن تا لە دزی و داوێن پیسی بەردەوام بن و گەنجانیش وەك ئەوان دزبن داوێن پیس بن هەر کە دەسەڵاتیان گرتە دەست ئیتر بکوژن و ببڕنو بکەن. فازیل کەتنی خۆی زۆر باش دەزانێ هەمو خەڵکی کوردستان لەم دەسەڵاتە ناڕازیە. فازیلی سەرو سمێڵ هەڵکێشراو لە بۆیاخی قۆندەرە ئەوەندەی درێژ دادڕی کردوشتی بێ بنەمای باس کرد. بەشێوەیەك باسەکانی درێژ دەکردەوە کە هەمو ئەو کەسانەی ناو هۆڵەکە کە زۆربەیان لاوو گەنج بون بێزاری بە ڕوخساریانەوە دیار بو بە تایبەتی خودی سەلام عەبدوڵا کە بەرپرسی لقی چوارە زۆری نەمابو وڕە بەر بدات. ئەوە لە کاتێکدا کە ئەو هەمو کچو ژنە گەنجانەی لە وێ بون مەجالی ئەوەشیان نەبو دەست بە ئاو بگەیەنن و لە ڕادە بەدەر ناڕەحەت ببون. خوا خوایان بو خێراتر فازیل لە شەکر شکاندنەکانی ببێتەوە زو نەجاتیان بێت چونکە زۆربەیان وەختابو بیکەن بە خۆیانا. ئەم هاتنەی فازیلکەتنی سەکرتێری بێ ئابڕوی مەکتەب سیاسی بنەماڵەی بارزانی خۆی یەکێکە لەو بەڵگانەی کە دەیسەلمێنێ سەرانی پارتی و یەکێتی چەندە زەندەقیان چوە لە هەڵبژاردن. بەڵام کەسێك لەوانەی ئامادەی کۆڕەکە ی فازیل کەتنی بون نەیان وێرا لێی بپرسن یان نەیان زانی ئەو هەڵە بقۆزنەوەو بڵێن ئەرێ ئێمەی کادرو قوتابیان وئەندامانی پارتی کە هەمو بوین بەژێر باری قەرزەوە بۆ بە چوار مانگو بە پێنج مانگ موچەمان ئەدەنێ . لەهەمان کات خۆشتان یاری بە دەفتەرە دۆلار ئەکەن و بۆ کاری بەد ئەخلاقی و ڕابواردن و شەوانی سورتان ومێزی رازاوەی پڕ لە مەشروباتی بیانی و تەخشانو پەخشانی عەرزەو دۆلار دەکەن.؟ یان هەرپیرە کەرێکی هاوشێوەی حەمە کوێری مەلاقادر کە ئەقڵیشی لەدەست داوە جگە لە فڵتە فڵت چیتر نازانێ لە مەکتەب کۆمەڵایەتیەکان موچەی ملوێنی و دوملوێنیان بۆ بڕاوەتەوەو ئێمەی گەنجیش وەك خێر لە پارەی دزراوی خۆمان خێرمان پێدەکەن؟؟؟ . ئەوەیە ئەو دیموکڕاتیەتەی سەرانی بنەماڵەی مەسعودو جەلال و باقی تریان ئیدعای بۆ دەکەن . بۆیە نابێت بە قسە سواوەکانی ئەم دزانە بڕوا بکەین چونکە ئەمانە ئەمە یەکەم جاریان نیە درۆمان بۆ دەکەن . ئەوانە 18 ساڵە بە م درۆو دەلەسەو کۆڕو کۆبونەوانە خەڵکیان لە خشتە بردوەو ئێستاس لە ترسی گوڕان و داتەپینیان دەیانەوێ خەڵکی لە خشتە بەرنەوە و بۆ ماوەی چوار ساڵی تریش قوتی ئەم خەڵکە بدزن .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە