کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەقی تەواوی وتارەکەی سەرۆکی پەڕلەمان بە کوردی خۆمانە.

Monday, 02/03/2009, 12:00


بە ڕێز کاك کۆسرەت . وەزیرە بەڕێزەکان. خوشکو برایانی ئەندام پەڕلەمان،

بەناوی خوای بەخشندەومیهرەبان

وەڵاهی خۆتان دەزانن کە لەوەتەی پەڕلەمانمان داناوە کوردمان لەبیر نەماوە بەتایبەت ئەوانەی دەنگیان پێداین بۆیە ناچارین بڵێن بە ناوی گەلی کوردستان. سەرەتا هەستنە سەر پێ با دەقیقەیەك تیمساحانە بوەستین بۆگیانی پاکی شەهیدان و فاتیحایەك بخوێنین هەر چەندە دەشزانم نیوەتان دەستنوێژتان نیە بەڵام قەیدی نیە. چونکە پیاو هەق بڵێ ئەگەر لە سایەی خوێنی شەهیدانەوە نەبوایە تو شەرەفتان کامەتان هەر لەفلیمیشا ئێرەتان دەبینی یان ڕۆژێك لە ڕۆژان دەبونە خاوەنی مۆنیکا؟ بۆیە سڵاوی وەفاداریش بۆ کاسو کاریان دەنێرین چونکە ماوەیەکی زۆرە دانیان بە خۆیاندا گرتوەو کورسیەکانیان لەژێر دەر نەهێناوین. بۆیە سڵاوی وەفاداریش بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و خەڵکی ڕاپەڕیو دەنێرین بە و هیوایەی ئەم ساڵ درۆیان لەگەڵدا نەکەین و داوکاریەکانیان بۆ فەراهەم بکەین چونکە پیاو بۆ خوا بڵێ درۆمان زۆر لەگەڵ کردون. هەر چەندە ناوچە دابڕاوەکانمان بە کەرکوکیشەوە دۆڕاند بەڵام دەبێت وا لە خەڵکی بکەین هەر بە ئاواتەوە بن. چونکە لە ڕاستیدا ڕاپەڕین بوە هەوێنی دەوڵەمەند بونی ئێمەوە هاتنەدی مەرامی گڵاوی هەندێکمان کە سێکسبازین. بەڕێزان. له‌كردنه‌وه‌ی‌ دوا خولی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌سالی‌ چواره‌میدا، ره‌نگه‌ پێَویستی‌ به‌هه‌ڵوه‌سته‌‌وهه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاره‌كانی‌ پێشومان هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت په‌رله‌مان له‌وچوارسالی‌ رابردوو چیی‌ كردووه‌. لەبەر ئەوەی هیچ. ورده‌كاری‌ ‌و ته‌فێیلاتی‌ ته‌واوی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ جێده‌هێلم بۆ دوا دانیشتنی‌ ئه‌م خوله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاركانی‌ ئه‌م سێ مانگه‌ش له‌وێدا ئاماژه‌ی‌ پێبكرێت. چونکە خۆتان دەزانن و خەڵکیش لەوە زیاتر فێڵێ لێ ناکرێت چونکە پەڕلەمانتان کرۆتە ئوتێل و هەمیشە هەندێکتان لە بێئیشیدا باویشكتان داوە...پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ چواره‌می‌ یاسای‌ هه‌لبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، وه‌ك هه‌موومان پێشنیازمانكردووه‌ كه‌هه‌لبَژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان له‌ 19\5\2009 ئه‌نجام بدرێـت. بەڵام ئەمجارەیان خەڵکی دەنگمان پێنادەنەوە بۆیە پڕۆژەکەمان ناردوە بۆ جەناب سەرۆکی هەرێـم تا چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە بەڵام ئەویش لێرە نی یەو بەدوای کەسابەتی کۆمپانیاکانی کەوتوە دەست لە گونان بەرەژێرتر هیچی لە هەگبەدا نەماوە هیچ تاکتیکێكی بەدەستەوە نەماوە بەکاری نەهێنابێت جگە لە لیستی داخراو کەئەمجارەش بۆ خولێکی تری دەسەڵاتمان خەڵکی کوردستان لە خشتە بەرینەوە.

بەڕێزان بابەتی دوەم

بودجه‌ی‌ هه‌رێم ئێستا له‌مانگی‌ سێی‌ ساڵی‌ 2009 َداین،حەیفێ هێشتا بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مان، تا کاك مەسعودو مام جەلال وەك برا دۆلارەکانی بەرن بۆخۆیان و دینارەکانیش بۆ ئێمە جێ بێڵن. بەڵام بڕواتان بێت ئەم خەڵکە ئەمجارە ناهێڵن سودی لێببینین.به‌لام هەر چۆنێك بێت با ڕەشبین نەبین پێویسته‌ ئه‌م ساڵ باشتر خۆتان بۆ گفتوگۆكردنی‌ بودجه‌ ئاماده‌بكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خه‌لك . ببورن خۆمان له‌به‌رچاو بگیرێت. چونکە زۆرمان نەماوە دەرمان پەڕێنن. بە هەر حاڵ خۆتان دەزانن دەڵێم چی ئه‌و ورده‌كاریانه‌ بۆ خه‌ڵك رونبكرێتـه‌وه‌ ئه‌وا رۆشنبیری‌ خه‌لك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی‌ بودجه‌ زیاتر دەبێت وره‌خنه‌ی‌ نابه‌جێش كه‌م ده‌بێـته‌وه‌ لە (کوردستاپۆست) ئاخ ئەگەر دەستم دەگەیشتە ئەو کوردستانپۆستە . ئاگاتان لێبو لەوە پێش کورستانپۆست زۆر شتی لەسەر ئاشکرا کردم منیش بەینی خۆمان بێت درۆیەکی شاخدارم کرد وتم لەماوەیەکی نزیکدا هەرچی هەمە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی ئاشکرا دەکەم کەچی نەشم کرد خەڵکی لەبیریان چۆوە ئەم خەڵکە زاکیرەی زۆر زەعیفە . دەی بەهەر حاڵ. بابێنە سەر مەوزوعی شوقەکان وەڵاهی من حەز دەکەم شوقەکان بۆ ئێوە بێت بەڵام خەڵکی ناهێڵێ. بۆیە دوای تەواو بونی ئەرکەکانتان بەقوربانتان بم بە قسەم بکەن شوقەکانتان لێ وەر دەگیرێتەوە .

ئە وجا

ئاشكرایه‌ له‌دوادانیشتنی‌ په‌رله‌مان له‌كۆتایی‌ سالی‌ 2008 ئاماژه‌مان به‌یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ هه‌رسێ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ‌و دارایی‌ ‌وپێشمه‌رگه‌ كرد. كه‌ده‌بوایه‌ به‌ر له‌كۆتایی‌ سالی‌ 2008 یه‌كبگرنه‌وه‌. بەڵام حیزبەکان (..... یان) بەکڵاومان نەپێوا خۆشتان دەزانن ئێمە چونکە پیاوی ئەوانین ناتوانین بێ ئەمریان بکەین.

هەر وابێتەوە.

پێش ته‌واوكردنی‌ خولی‌ په‌رله‌مان پێویسته‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان هه‌مواربكرێـت. ئەمەش زۆر ناخۆشە بۆ ئێمە چونکە تا ئێستا بێ پەیڕەوو پڕۆگرام بوین هەر کەس بە ئارەزوی خۆی شاتو شوتی کردوە یان ئامادە نەبوە یان خەوتوە بەڵام ئەگەر پەیڕەومان دانا. هۆۆۆۆۆۆۆو لەگەڵ تۆمە ئەوە بۆ دەخەوی ؟؟؟ ئەو شتانە بڤەدەبن.

خوشك برایانی‌ به‌رێز .

ئەوجا عەرزی بە خزمەتی جەنابتان بکەم

جگه‌ له‌م پرۆژانه‌ی‌ باسمان كرد، چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌، كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌كراوه‌ كه‌چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م خوله‌دا كاریان له‌سه‌ر بكرێت وه‌ك:
پرۆژه‌ یاسای‌ پاراستنی‌ خاوه‌ندارێتی‌ هزری‌n ‌و هونه‌ری‌.
پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ پاراستنی‌ موسته‌هلك .n
پرۆژه‌ یاسای‌ n قۆرخكردن.(ئیحتیكار) كردن.
پرۆژه‌ یاسای‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپیn كوردستان

بەڵام بڕوا ناکەم ئێوە هیچتان سەر لەم پڕۆژانە دەر بکەن . باواز لەنەیان بێنین

- پرۆژه‌ یاسای‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و دیاریكردنی‌ سه‌رمایه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم، كه‌پرۆژه‌یه‌كی‌ گرنگه‌‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامان ئاماده‌كراوه‌ پێویسته‌ كاری‌ بۆ بكرێت‌و وه‌ك یاسایه‌ك ده‌ربچێت‌و له‌گه‌ل یاساكانی‌ تر وه‌ك ده‌سه‌لاتی‌ دادوه‌ری‌ یاسای‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ ڕۆلی‌ هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی‌ دیارده‌ی‌ گه‌نده‌لی‌ بەڵام خۆتان دەزانن ئێمە توانای ئەوەمان نیە خۆمان لە قەرەی دزەکان ئەوانەی پێیان دەڵێن گەندەڵچیان بدەین .با واز لەمەشیان بێنین

بچینە سەر- پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ توندوتیژی‌ له‌دژی‌ ژنان‌و ئافره‌تان.
- پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ رێكخستنی‌ خۆپیشاندان
- پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌ .
- پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ خۆپاراستنی‌ تیشك .
- پرۆژه‌ی‌ یاسای‌ خاوه‌ندارێتی هزری‌ (فكری‌).

کە من دورو نزیك جگە لەوەی ئافرەتان لەوانی تر حاڵی نابم ئەمەشیان فتکەن بۆ کاتێکی تر،

جگه‌ له‌م پرۆژانه‌ زۆر پرۆژه‌ی‌ جۆراوجۆر له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان ده‌كرێت، وه‌ك دیاریشه‌ كه‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك پێویستی‌ به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كار بەڵام ئەو ڕێکخراوانە تا ماون دەبێت خەوی پێوە ببینن توخوا وا نی یە؟

ئەرێ کەمال چیتریش ماوە من باش لە بیرم نیە

ئا بیرم هاتەوە.

میوانانی‌ به‌رێز خوشك‌و برایانی‌ به‌رێز.

دیاره‌ زۆر خاڵی‌ گرنگی‌ تر هه‌یه‌ پێویسته‌ باسیان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر وه‌زعی‌ سیاسی‌‌و هەڕەشەی وڵاتانی دەورو بەر هەرچەندە کاك مەسعودو مام جەلال ئامادەیی خۆیان دەر بڕیوە بۆ جاسایەتی کەچی واش هەر چاومان لێ سور دەکەنەوەو مۆڕەمان لێدەکەن.

ئەوجا.كێشه‌كانی‌ خه‌لك
سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و چاره‌سه‌كردنی‌ گرفته‌كانی‌ خه‌لك جێی‌ خۆیه‌تی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌هه‌نگاوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكه‌ین. به‌تایبه‌تی‌ كه‌له‌م چه‌ند مانگه‌ی‌ دواییدا، هەندێ پڕۆژەی بە نیوەچلی تەواو کردوە.

ڕاوەست با تۆزێ پشتم بتەقێنم

ئینجا

له‌كۆتاییدا دووپاتی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گرنگی‌‌و بایه‌خه‌ی‌ ته‌واو به‌ده‌سه‌لاتی‌ چواره‌م ده‌ده‌ین له‌ كوردستان كه‌ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی‌ میدیایه‌، چونكه‌ رۆلی‌ گرنگیان هه‌یه‌ له‌هوشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌لانی‌ خه‌ڵك‌و گه‌یاندنی‌ زانیاری‌‌و راستیه‌كان‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ كه‌موكوریه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رنه‌ به‌ر بابه‌تی‌ وروژاندن‌و چه‌واشه‌كاری‌. ئه‌مه‌ش به‌پابه‌ندبوون ده‌بێـت به‌یاسای‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌‌و په‌یماننامه‌ی‌ شه‌ره‌فی فیدراڵیه‌تی‌ نێوده‌وله‌تی‌ رۆژنامه‌نووسان. هه‌روه‌ها به‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پیشه‌یی‌‌و راستگۆیی‌‌و بوێری‌‌و ره‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌. لێره‌وه‌ جێی‌ خۆیه‌تی‌ سوپاسی‌ گشت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی‌ راگه‌یاندن بكه‌ین كه‌له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردوو بایه‌خیان به‌چالاكیه‌كانی‌ په‌رله‌مان‌و گواستنه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆی‌ دانیشتنه‌كانی‌ داوه‌، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ (نه‌ورۆز‌و كوردسات‌و كوردستان‌و گه‌لی‌ كوردستان ‌وزاگرۆس ‌وجه‌زیره‌‌و سۆمه‌ریه‌‌و عیراقیه‌‌و شه‌رقیه‌‌و رادیۆكانی‌ (زاگرۆس‌و نه‌وا‌و ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان) رۆژنامه‌كانی‌ (خه‌بات‌و كوردستانی‌ نوێ‌و ماڵپه‌ره‌كانی‌ PUPK MEDIA ‌و په‌یامنێر‌و ده‌نگه‌كانی‌ عیراق.
هه‌روه‌ها سوپاسی‌ ئه‌و ره‌خنه‌به‌جێیانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ندێك جار له‌ رۆژنامه‌كانی‌ (هاوڵاتی‌ ‌وئاوێنه‌‌و رۆژنامه‌ ‌و میدیا ‌و چاودێر ‌و ئاسۆ‌و میدیا بلاو ده‌كرێته‌وه‌) بەڵام کوردستانپۆست نا
له‌ كۆتاییدا سوپاسی‌ به‌رێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ‌و وه‌زیره‌ به‌رێَزه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بوونیان له‌م دانیشتنه‌دا به‌ئومێدی‌ هاوكاری‌ هه‌موولایه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی‌ كۆمه‌لانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان ‌و به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌كانمان له‌پێشی‌ هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌لبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسیانه‌ ‌و رێزگرتن له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ کە ئیشەڵڵا بە غەلوغەشیش بێت دەیبەینەوەو بۆ چوار ساڵیتر میللەت دەخەینەوە نەهامەتی . تکایە بە قسەی کوردستانپۆست مەکەن . فەرمون ئەوجا هەر کەس بڕواتەوە بۆ ماڵێ.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە