نوێترین سەگی بە وەفا لە ناو ڕیزی بنەماڵەی مافیا
Friday, 06/03/2009, 12:00
لەوانە یە ئەگەر ئەم نوسینەی سەرە وە بخوێننەوە لاتان وا بێت مەبەستم سەگۆ قادر یان فازیل مەتنی مەکتەبی سیاسی پارتی یە کە ڕۆژ نیە هۆقەیەك بۆیاخی قۆندەرە لە سەرو سمێڵی هەڵنەسوێ و بە پارچە حەبی ڤیاگرای لە گیرفاندا نەبێت. یان زەعیم عەلیو کەریم سنجاری کە تائێستا لەلایەن سیدادی برای مەسعودەوە چەندین جار سوکایەتیان پێکراوە وەك چەندین جار زەعیم عەلی شەقی مزری خواردوە لە لایەن سیدادەوە کەریم سنجاریش کە جارێك لە مەکتەبی سەرۆکی دزان دەبێت لەوکاتەدا سیدادو چەند کەسێك لەوێ دەبن کە کەریم سنجاری دەچێتە ژورەوە (.........) بە سیدادی وتبو بە ڕای تۆ ئەمە لەچی دەچێت سیدادیش لەوەڵامدا وتبوی ئەمە وەك (ق.........) میسریەکان دێتە بەرچاوم ئەگینا چ خێرێکی نی یە. خوێنەری خۆشەویست پێشت وا نەبێت مەبەستم لە مەلا بەختیار زوڕنا ژەنەکەی بنەماڵەی جەلال بێت کە ئەوکات جەلال لەناکاو نەخۆش کەوت و بردیان بۆ ئەردەن و مەلای زوڕناژەنیش لە وتارێکدا وتی ئەگەرەکانی دوای تاڵەبانی . بەڵام خاتو هێرۆی بلەی ئەحەڕەش یەك هۆقە تفی کردبوە ناوچاوی لەسەر ئەو لێدوانە . هەروا پێشت وانەبێت مەبەستم لە ئازادی علوج یان خولە سەنگاوی و سمێڵ فش بێت کە لەم ڕۆژانە لاسی کچی بە نێرەکەری بە پلەی موعید لهكۆلێژی كارگێڕیو ئابوری بهیانیانی زانكۆی سلێمانی دامەزراندوە .لە کاتێکدا 529 كهسی سێ یهكهمی بهشه زانستییهكانی زانكۆكانو ههردوو كۆلێژی تهكنیكی ههرێمی كوردستانی داواکاریان بهرزكردۆتهوه بۆ دامهزراندنو تائێستا وهڵامی ئهم داواکاریانە نەدراوەتەوە .یان پێت وا نەبێ کە باسی دکتۆر بەرهەم دەکەم کەلە سەر حسابی خوێنی شەهیدان لە تڕێ دەیەوێ ببێت بەکوڕێ و تائەویش بۆماوەیەك بتوانێ دەست بەسەر سەروەتو سامانی خەڵکی ڕەش و ڕوتی کوردستاندا بگرێت . ئەمانە هەمومان ئاگادارین و دەیاناسین کە چۆن بۆ دەسکەوتنی پارەو سەروەت و سامان دایم بە دەوری جەلال و مەسعودو بنەماڵەکانیانەوە کلکە لە قێیانە ئامادەن هەمو سوکایەتیەك قبوڵ بکەن چونکە ئەوەی لای ئەوان بەهای هەبێت تەنها پۆست و زەوی و پارەیە دەنا شەرەف و ناموس یان مەردایەتی و کوردایەتی پۆلێ ناکات. ب
ەڵام ئەم سەگە بە وەفایەی من لێردە دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە لە(سایتی دەنگی سەر بەخۆدا) بابەتێک سەرنجی ڕاکێشام کە خاتونی یەکەمی گەندەڵان لە پارەی دزراوی ئەم میللەتە کڵۆڵە سەیارەیەکی کڕیوە بە دەیان ملوێن دینارو سەگێکیشی کڕیوە بە 28 دەفتەر دۆلار سەیارەکە بەلای منەوە شتێکی تازە نی یە . بەڵام دەبێت هێرۆو بنەماڵەی جەلال کە ئەم هە مو سەگو تولەو تانجیە بە ئەمەکانەیان لە دەورو بەربێت و هەمیشە پاسیان بکەن. واش سیقەی تەواویان پیێان نەبێت .؟ وا هەستاوە بە و پڕە پارە زۆرە سەگێکی ئینگلیزی کڕیوە ؟ یان وەك خۆمان دەزانین ئەو جۆرە سەگانە هونەری جۆراو جۆریان هەیە . بە بۆن پیاو خراپان دەدۆزنەوەو نەهێنی پارێزیشن. هەروەها ئەو کردەوەیەی لای خۆمان پێی دەڵێن(فیعل) ئەویش زۆر باش دەزانن و شارەزان و پێویستیشیان بە حەبی ڤیاگراو داوو دەرمان نی یە هەمو کاتیش حەزیان لە (پە.....). خاتونیش خوا هەڵناگرێت کاتی خۆی بلەی باوکی بۆ تێکدانی ڕیزەکانی کوردایەتی بە زۆری زۆرداری دای بە جەلال و زوڵمی لێکرد هەر بۆیەش کاتێك کە نەخۆش بو لە خەستەخانەکانی لەندەن کەس نەدەچو بەلایداو ئیهمالیان کردبو .جا بەڕێزینە خۆتان دەزانن ئەو دو بنە ماڵە کاتی خۆی چیان هەبو بێجگە لە جوتێ پێڵاوی لاسیك دەنا هەمو کات لەسەر ورگی خەڵکی گوندەکانی کوردستان لەوەڕاون؟؟ ئیستا ئەوا لە سایەی خوێنی شەهیدان و ڕاپەڕینەوە بونەتە خاوەنی گەورەترین سەرمایە لە جیهاندا ئەگەر پارە نەدەن بەو شتانە ئەی چی لێ بکەن؟؟ وەڵ حاسڵ دەڵێم خوا پیم نەگرێ ئەو سەگەی بۆ شتی خراپ نەکڕیبێت.. جا هەر چیەك بێت بەلای منەوە ئەم جۆرە سەگە لە باشترینە لە بەر ئەوەی نە دزی دەکات نە لە خۆڕا قاچو قول دەگرێت و نە لە خۆڕاش زوڕنا لێدەداو نە بەخەڵکی کوردستان دەوەڕێت . داوای لێبوردنیش لە هەمو خوێنەران لە دەرەوەی کوردستان و لە ناوەوەی کوردستان و(کوردستانپۆست) یش دەکەم بەڵام وەڵڵاهی خۆتان دەزانن تا بمێنین لە سایەی سەری ئەم دو بنەماڵەوە دەیان فاکو فیكو شتی سەیرو سەمەرە لەژێر پەردەی بە ناو دیموکڕاسی ئەمانە دەبیستین . ڕۆژانە بە دەردی کابرا دەیگوت. عاجیباتیان دەبینین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست