له سایه‌ی سوکبونی مه‌سعودو جهلۆوه. باڵێوز حسن کازمی قومی له‌ماڵی خۆماندا هه‌ڕه‌شه‌مان لێئه‌کات.
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
له کاتێکدا خه‌ڵکی سڤیلی کوردستان له ناوچه سنوریه‌کان که‌وتونه‌ته به‌ڕه‌حمه‌تی ئاگرو ئاسنی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری ئێران و له‌سه‌ر ماڵ‌و موڵکی خۆیان ئاواره ده‌بن قوربانی و برینداریان لێ ئه‌که‌وێته‌وه که‌چی سه‌رانی مافیایی کورد لهجیاد ئه‌وه‌ی به‌جدی هه‌ڵوێست وه‌ر بگرن و باڵیوزی ئێران له عیراق و کوردستان وه‌ده‌ر نێن که چی به پێچه‌وانه‌وه له ئاستیدا بێده‌نگن و خه‌ریکی کاری بازرگانی و گیرفان پڕکردنن و کڕنوش له‌سه‌ر کڕنوش بردن بۆ دۆژمنان به ڕه‌وا ئه‌بینن جه‌لال تاله‌بانی خوانیان بۆ ئه‌ڕازێنێته‌وه. له کاتێکدا وه‌زاره‌ته‌که‌ی وشیار زێباری گه‌وره دزو قومارچی درۆی شاخدار بڵاو ده‌کاته‌وه ده‌ڵێت باڵیوزی ئێرانمان بانگ کردوه‌و ناڕه‌زایه‌تی حوکمه‌تی عیراق و خه‌ڵکی کوردستان‌مان پێ ڕاگهندوهو داوامان لێکردون به خێرایی ئه‌و تۆپبارانه ڕاگرن . به‌ڵام باڵێوزی ئێران کازمی قه‌ومی له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا وه‌زاره‌ته‌که‌ی وشیار زێباری به‌درۆ ئه‌خاته‌وه‌و ده‌ڵێت که‌س منی بانگ نه‌کردوه تا له‌سه‌ر تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌کان ناڕه‌زایه‌تی عیراق و کوردستانم پێ ڕابگه‌یه‌نێ و درۆیه . من ئه‌وکاته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی عیراق ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بڵاو کردۆته که گوایه منیان بانگ کردوه تا ناڕه‌زایه‌تیم پێ ڕابگه‌یه‌نن له سلێمانی له‌ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌عوه‌ت بوم . له‌وه‌ش واوه‌تر حسن کازمی قه‌ومی له‌ناو ماڵی خۆماندا بێ په‌رده‌و به ڕاشکاوی هه‌ڕه‌شه ئه‌کات و ئه‌ڵێت تا ئه‌و تیرۆریستانه مه‌به‌ستی له گه‌ریلاکانی پژاک و په‌که‌که‌یه له‌سه‌ر سنور بونیان هه‌بێت ئێمه تۆپبارانه ڕاناگرین. به‌ڕاستی سه‌رانی مافیای کوردی هه‌ر کورد‌و کوردستانیان به خۆیانه‌وه سوك نه‌کردوه به‌ڵکو عیراقیشیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌به‌ر چاوی داگیرکه‌ران سوك و بێ ئه‌همیه‌ت کردوه کاتی خۆیشی ڕێکخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران که ته‌نها ده‌زگایه‌که و بۆ کاری سیخوڕی دانراوه له‌هه‌ولێر به‌ئاشکرا دانی به‌وه‌دا ناو وتی ئه‌و تۆپبارانکردنانهی ئێران بۆسه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی کوردستان به ئاگاداری به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌کرێت. له‌لایه‌کی تریش ڕێکخه‌ری کار‌و باره‌کانی کوردستان له ئێران به‌ناوی عبدوڵا له دیمانیه‌کی ڕادێۆی نه‌وادا له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا که لێیان کرد سه‌باره‌ت به شه‌هید بونی ئهوکیژۆڵه کورده که به‌تۆپبارانی ئێران شه‌هید بو به شتێکی ته‌بیعی ناو برد. له‌وه واوه‌تر چ سوک‌و ڕیسواییهك ماوه به‌ناو به‌رپرس و کاربه‌ده‌ستانی کورد نه‌یانکردبێ به‌ڕاستی ئه‌م به‌ناو به‌رپرس و سه‌رکردانه‌ی کورد تا بینه قاقایان سوک‌و ڕیسواییه. هه‌مو کوردستان و عیراق ناوچه‌که‌شیان به خۆیانه‌وه سوك کردوه.
لێره‌دا به‌یاننامه درۆینه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بخوێننه‌وه
http://www.islamicgroup.net/(A(Oiap_e43ywEkAAAAMWYyZTQ1MTUtMWMxOC00NWIyLTkzNjYtOTNiNDY5ZWE0MTNkt52iN7YcMOSKSVnKFYGX51AAsw41))/Direje.aspx?Babet=Iraqi&Jimare=1023&AspxAutoDetectCookieSupport=1
له‌م لینکه‌ش قسه‌کانی حسن کازمی قه‌ومی باڵێوزی ئێران بخوێنه‌وه
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=1410
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست