شێخ ماجدی حهفید: بهئهركی شهرعی دهزانێت كه لهگهڵ لیستی دزو ئەنفالچیەکاندابێت.
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
گەلی کورد لە مێژودا یەکێك لە هەڵە زەق و گەورەکانی کە هەمیشە خوی پێوە گرتوەو ناتوانێ دەست بەرداری بێت بەو هۆیەشەوە لە ئەنجامی تەفرە خواردنە یەك لەدوای یەکەکان توشی دەیان کارەسات و ماڵوێرانی بوە ئەویش تەفرە خواردنە بە قسەی بنەماڵەی شێخە گرگن و تەمبەڵەکان بەتایبەت ئەوانەی تا ئێستاش خەڵکی داماوی کورد ئەکەن بە پردو بەسەریاندا دەپەڕنەوەو دەگەنە ئامانجەکانیان جا لەم ڕوەوە بنەماڵەی شێخ و سەیدو مەلاو پیاوە تەمبەڵ و لە تەڕی خۆرو لە وشكنوستوەکانی تەکیەکان ئەوانەی هەتا ئێستاش بە قسە بریقەدارەکانیان هەر خەریکی تەفرە دان و لە خشتە بردنی خەڵکی لێقەوماوی کوردن . چونکە تاکی کورد سۆزو هەستێکی قوڵ و تایبەتی بۆ ئاین هەیە ئەوانیش لەو ڕوەوە بە ئاسانی بە قازانجی خۆیان ئەتوانن تاکی کورد تەفرە بدەن . سودو قازانجی خۆیان لە کوێدا بێت خەڵکی بەو ئاڕاستەیەدا هاندەدەن . زوتریش بنەماڵەی ئاغاو کوێخاو بەگو بەگزادەکان بە هەمان شێوە بۆ سودو قازانجی خۆیان خەڵکی کوردستانیان ئاڕاستە کردوە. ئێستاش لیستی بەناو کوردستانی کە دەزانێ گڵۆڵەیان کەوتوەتە لێژی مەلا ماجدی حەفیدو مەلا عومەری چنگیانی و چەند کەسێکی تری هاوشێوەی ئەوانی خزاندۆتە لیستەکەی چونکە پێی وایە ئەوان ئەمجارەش دەتوانن لە ڕێی ئەوانەوە خەڵکی کوردستان تەفرە بدەن سۆزو هەستیان بەلای لیستی بەناو کوردستانیدا ڕابکێشن ئەوانیش چونکە سودی خۆیانی تیایە هەمو ئەو دزی و گەندەڵی و نەهامەتیانەی لەسەر دەستی ئەم دو بنەماڵەیە لەم 18 ساڵەی رابوردو دا بەسەر گەلی کورد هاتوە لەبیر خۆیان ئەبەنەوە ئەو کاتەی کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە سەر دۆلارو پۆست و کورسی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستایان بە یەکتری بە کوشدا بنەماڵەری ئەم شێخانە بون بە دو بەشەوە بەشێکیان خۆیان بە بنەماڵەی بارزانیەوە هەڵواسی بە شەکەی تریان خۆیان بە جەلال و جەلالیەکانەوە لەو بەینەدا پرسیارێك لای تاکی کورد خۆی قوت کردەوە ئەویش ئەوەبو ئایا لەم دابەشبونەی بنەماڵەی شێخەکان کامیان درۆ دەکاو کامیان لەسەر هەقە.؟ وەڵامەکەش مناڵیش دەیزانی تەنها ئەوەبو کە ئەو دابەشبونەی شێخەکان بەسەر ئەو دو جەمسەرەدا تەنها پەڕژەوەندی شخسی و مادی بو نەك داکۆکی کردن لە میللەتی داماوی کورد. کاتی خۆی کە پارتی شێخ مەحمودی شێخ کاوەی حەفیدی کردە وەزیری ئەوقاف و کارو باری ئاینی ئەو کابرایە لەو خانوەی پارتی بۆی بە کرێگرتبو لە شەقڵاوە شەوانە تا بەیانی خەریکی مەشروب خواردن بو تا کاتژمێر دوی شەویش بەدیار سەتەلایتەوە دا ئەنیشت کەچی خەڵکی داماوی کوردیش سوێندی بەسەری موبارەکی ئەخوارد ئەوە قسەی من نیە ڕاستەو خۆ قسەی یەکێك لە حیمایەکانی خۆی بو . ئەوکاتەی بنەماڵەی 31 ئاب و بنەماڵەی جەلالی66 لەسەر گومرگی برایم خەلیل و دەسەڵات و پۆست و کورسی شەڕێکی نەخوازراویان هەلگیرساندو ڕۆڵەکانی ئەم میللەتەیان قەتڵوعام کرد وەك بەعسی دڕەندەوفاشی لاوانی کوردیان ئەنفالکرد کە هەتا ئێستاش زۆربەی زۆری ئەو لاوانە جارەنوسیان نادیارە تەنها ئەوەندە نەبێت محەمەدی مەلاقادر ئەندام مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی 31 ئاب بەدەمی خۆی وتی نایشارینەوە ئێمەش لە شەڕی ناوخۆدا وەك بەعس ئەنفالی لاوی کوردمان کردوە بەڵام ئامادەین بە شەهید بیان نوسین. ئەی ئەوکاتە مەلاماجید لەکوێبو تا لەسەر ئەو کوشتو کوشتارو ئەنفالکردنەی ڕۆڵەکانی کورد بێتە جواب .؟ یان مەلاعومەر چنگیانی کە ئێستا دەڵێت بڕیار دەدەم لەپەڕلەمانی عێراق لە بەرامبەر بەعسیەکاندا ئەوانەی ئەنفالیان کرد ببم بەکێوێکی سەخت پێیان ئەڵێم ئێمە تەفسیری جیاوازمان بۆ قورئان هەیە. مەلا عومەر چنگیانی وا دەزانێ کێشەی میللەتی کورد لەگەڵ بەغداد لەسەر ئاین و تەفسیر کردنی قورئانە پێی وایە حوکمەتی ئێستای عێراق ڕێگەی نوێژو ڕۆژو ئاینی لە کورد گرتوە.ئەم کابرایە نازانێت چۆن و لە چ ڕێگەیەکەوە خەڵک تەفرە بدات تا دەنگ بدات بە خۆی و بە لیستی سەرە ئەسپە دزراوەکە . مەلا ماجدو شێخ و مەلاکانی تر ئەی ئەوەتا لەبەر چاوی خۆتاندا پارتی و یەکێتی ئەنفالی کوردیان کردوە کوا هەڵوێستان .؟ ئەنفالچی هەر ئەنفالچیە جا. کورد بێت یان بەعسی یان هەر کەسێکی تر . یان ئەوەتا لەبەر چاوی خۆتان جەلال و جەلالیەکان لەسەر بیرو ڕای جیاواز نانی خەڵکی ئەبڕن خەڵکی زیندانی ئەکەن بە هەڕەمەکی تەقە لەخەڵك ئەکەن کە چی مێشێك میوانتان نیە ئێوە لەبن دەستی خۆتان دەیان کارەساتی نەخوازراو لەسەر دەستی جەلالی و مەسعودیەکان بەسەر خەڵك دێت ناتوانن یان ناوێرن فزەتان لێوەبێت ئیتر لە بەغداد چ داکۆکیەك لە گەلی کورد ئەکەن؟؟ ئێوە خۆشتان باش ئەو ڕاستە دەزانن کە سەرانی جەلال و مەسعود بۆ مانەوی دەسەڵات و پۆست و کورسیەکانیان و بۆگەیشتن بە مەرامەگڵاوەکانیان و بۆ زیاتر دزینی بودجەو داهاتی ئەم میلەتەو بە کۆیلە کردنیان ئەمجارەیان لە سەر پشتی ئێوەوە دیسان سواری سەری خەڵکە بەشمەینەتەکەی کوردستان بێت دیارە ئێوەش لەو پشت دانانە بۆ سەرانی دزو بێئابڕوی دەسەڵات سودمەندن. بۆیە وا بە ئەرکی شەرعی دەزانن ئەگەر ئێوە خۆتان گێل نەکردوە بێگومان ئەوە دەزانن کەدەست تێکەڵکردن لەگەڵ سەرانی مافیاو دزو داوێن پیسی ناو ئەم دو دەسەڵاتەو شەرعیەت پێدانی کارە ناڕەواکانیان لە پێناو دۆلارو دەسکەوتی مادی لای پەروەردگار قورسترین سزای هەیە . تا ئەم شێخ و مەلایانە نەڵێن ئەمە گوڕانە حەز دەکەم ئەوەش بڵێم من گۆڕان نیم و سوپاس بۆ خوا من سەر بە هیچ حیزبو لایەنێك نیم و پەیوەندیم تەنها بە ویژدانی خۆمەوە هەیە . بەڵام ڕاستی وتن گەلێک خۆشە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست