دیاره مەسعودیش (گوچرمان چین) ه
Friday, 10/07/2009, 12:00
پێشەکی ئەم نوسینە با وەڵامێك بێت بۆ ئەو جاش قەڵەمەی لەسایتی ڕوناکی. کەسایتی پاراستنی پارتیە. بەناوی خێڵی میراودەلی یەوە لەژێر ناونیشانی کەمال میراو دەلی باشتر بناسن ناماقوڵی بەرامبەر بە بەڕێز دکتۆر کەمال میراودەلی کردوە. سوێندیش دەخوات کەسەر بەهیچ لیستێك نیە...
لەچیرۆکێکی نوسەری ناوداری تورك(عەزیز نەسین) دا بەناوی (گوچرمان چین) کە مەبەستی لە نوسەورو قەڵەمی دۆڕاوو بەکرێگیراوە کەچۆن تاکە کەسێك لە هیچەوە بەبێ ئەوەی هیچ ماهیەتێکی وەك کەسایەتی یان وەك سەرکردەیەك یان وەك جەنگاوەرێکی ئازا یان وەك ڕۆشنبیرو ئەدیبێك یان وەك سیاسیەکی کارا یان تاد.... تیا مەوجود بێت لە پێناوی نەختێ دۆلارو قاپەچڵکاوێکدا بەنوسینە دۆڕاوو شادارەکانیان . لەخەڵکی وڵاتی دەکەن بە حەزرەتی ئەعلاو ئەوەندەی درۆو دروشمی باق و بریق وشاخداری وەك گەردانە بەباڵادا ئەبڕن تا خەڵک بگەیەننە ئەو قەناعەتەی کە کابرای بەشان و باڵ هەڵگوتراو جیاوەزەو هەر زۆر موهیمیشە و قابیلی ئەوەیە کە هەمیشە. گەنج و پیرو لاو دەستی ڕێزی بۆ بەسنگەوە بگرن و فەرمایشتەکانی هەرگیز ڕەت نەکەنەوە و مەسینەی بۆ هەڵبگرن و جار جاریش کەپشتی خورا بیلامانێ بۆی ڕەندە بکەن دەنا کافر دەبن لە قەومیەت دەسڕێنەوەو بەنۆکەرو بێگانە پەرست لەقەڵەم دەدرێن..
ئاشکرایە ئەو پیاهەڵگوتن و قەبە کردنەی مەسعودیش لەلایەن ڕەوێ جاشقەڵەمی کاسەلێس و بەکرێگیراوەکانەوە کەدەڵێن سەرۆکێك بۆ هەمو سەردەمێك . یان دیبلۆماتکارێکی سەر کەوتو .یان سەرۆکو پێشمەرگەی کوردستان . یان سەرۆکی دیموکڕاتی خواز و خەمخۆری گەلی کوردو شەهیدان و . دەیان پیا هەڵگوتنی تری سەیرو سەمەرە. کەچی لەسەر ئەرزی واقیع هەمومان دەزانین کە مەسعود نەك خەمخۆری کورد نەبوە لە کوردستانی باشور بەڵکو دوژمنایەتی کوردی باکوریشی کردوەو بەدەیان شۆڕشگێڕی لێ لەناو بردون وەك دیاریەك بۆ سەرانی ڕژێمی ئێران و فاشیستەکانی تورك. جگەلەوەش 31 ئاب و هێنانەوەی دەبابەکانی بەعس و سوپاکەی سەدام بۆسەر کوتکردنی خەڵکی کوردستان بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە. جگەلەوەش مەسعود نەك سیاسیەکی کارا بەڵکو قسەزانیش نیەو ناتوانێ لە گەڵ مناڵێکیش ڕو بەڕو ببێتەوە. بەڵکو ئەو کاتێك دەتوانێ قسە بۆ خەڵکی بکات کە وەك چۆن سەدام لە کۆبونەوە حیزبیەکاندا لەپێش هەمو شتێکدا بە درێژای چەند کیلۆمەتر چواردەوری شوێنی کۆبونەوەکانی وەك تەونی جاڵجاڵۆکە بە جەلادو پیاو کوژەکانی دەتەنی و لەپێش قسەکردنیشا ئامەدەبوانیان وریا دەکردەوە کە کەس ڕەخنە نەگرێت و قسە لەقسەی سەدامدا نەکات. مەسعودیش بەهەمان شێوە ئەوە ڕەفتاریەتی ئەوەش یەکێکە لەنیشانەکانی دیکتاتۆریەت . ئەگەر مەسعود وەك جاش قەڵەمەکانی دەسەڵات ئیدعای بۆدەکەن دیموکڕات خوازو ئازادی خواز بوایەو سەرکردەیەك بوایە بۆ هەمو کاتو سەردەمێك و بڕوای بەڕای بەرامبەر هەبوایە و دەمو لەوسی قسەکردنی هەبوایە یان ترسنۆك نەبوایە خۆی لە ڕوبەڕوبونەوەی کاندیداکانی تر نەدەدزیەوە . وەك پێشتر داوایان لێکرد کە لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا ڕوبەڕو ببنەوە. ئێستاش نەچوە بچێت. ئەگەر ئەم مەسعودەی بە سەدان مۆنیکاو بە هەزاران چەکداری بەدواوەیە و بەزەبری هێزو بە پارەی دزراوی خۆمان لێمان بۆتە ڕینگۆی بێ تەفاهوم. بەڵام لەڕاستیدا بەدەر لەسەروەتو سامان و بەدەر لەو هەمو چەکدارو پیاوکوژەی دەورو بەری کەژمارەیان بەقەدەر دانیشتوانی شارێکەو مەسرەفیان هەر لەسەر پارەی دزراوی ئەم میللەتە کڵۆڵەیە. دەنا وەك قەوانی بەتاڵ وایەوهیچ نیشانەیەکی ئازایەتی و دیبلۆماسی سەرکەوتو. یان سیاسی یان سەرۆك خێڵیشی تیا مەوجود نیە . بەڵکو بەدەردی چیرۆکەکەی عەزیز نەسین دەڵێت تەنها گوچرمان چینەو جاش قەڵەم و ڕۆژنامە بەکرێگیراوەکانی دەسەڵات لێیان کردوین بەموعجیزەو گەیاندویانەتە کەشکەلانی فەلەك . بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست