لهسهر سازشکردن و بڕیاری تاك ڕهوانه . پهڕلهمانی کوردستان ئهبێت مهسعود بارزانی پهلکێش بکات بۆ ڕونکردنهوه.....
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
مهسعود بارزانی ئێوە هەمیشەو دەیان جار دوبارەو سێبارەتان کردۆتەوە کە ئەندامانی هەردو پەڕلەمان واتە ئەندامانی لیستی کوردستانی لە پەڕلەمانی عێراق و ئەندام پەڕلەمانەکانی پەڕلەمانەکەی لای خۆمان لەبەر ئەوەی نوێنەری خەڵکی کوردستانن و لەلایەن خەڵکیەوە هەڵبژێردراون نابێت بە هیچ شێوەیەك دەست بخرێتە کارو باریانەوە لەلایەن حیزبەکانەوە. وە لەهەمان کاتیش پەڕلەمان کە گەورەترین دەزگای تەشریعی و یاسا دانانە. بەتایبەتی پەڕلەمانی کوردستان. وا پێویست دەکات بۆ بڕیارو یاساو ئەو ڕاسپاردانەی پەیوەندیان بە سیاسەت و ئابوری و ژینگەو تەندروستی و زانستی و مافەکانی خەڵکی کوردستانەوەیە...تاد... لەگەڵ حوکمەتی مەرکەزی و وڵاتە دراوسێکانی کوردستان و هەر وڵاتێکی تر.دەبێت بگەڕێینەوە بۆ پەڕ لەمان.نەك کەسێك تاك لایەنە بڕیار بدات. گەڕانەوە بۆ پەڕلەمان واتە گەڕانەوە بۆ ڕای زۆرینەی خەڵك . تا بزانرێ ڕای زۆرینەی خەڵک لەسەر ئەو بڕیارە چارەنوسسازانە چیەو چۆن بڕیار بدرێ..؟ بەڵام ئایا جەنابت خۆت لە پەڕلەمان و لە خەڵکی کوردستان بە زیاتر دەزانی... ؟ وا لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان سازشت بە ئەندام پەڕلەمانەکانی کورد لە عیراق کرد. کە هەرچەندە پێشتر لەسەر هەڕەشەکانت لەسەر مافی کورد بەرامبەر بە حوکمەتی مەرکەزی زۆرێك لە خەڵکی پێت موعەجیب بو . کەچی دواتر نەحسابت بۆ پەڕلەمانی کوردستان کرد نە بۆ ئەو ئەندام پەڕلەمانانەی کورد کە لە پەڕ لەمانی عێراقن . ئەویش خۆی لە خۆیدا حساب نەکردن بو بۆ ڕای خەڵکی کوردستان. بەوەی لەدوای تەلەفونەکەی ئۆباما. بە بروسکە ئەندام پەڕلەمانەکانت لە بەغداد ئاگادار کردەوە کە تەنازول لەسەر ماف و چارەنوسی کورد بکەن.؟ بە بێ ئەوەی گەرەنتی بە نوسراو لە ئەمەریکا وەر بگرن سەبارەت بەو بەڵێنانەی کە جەنابتان دەڵێن ئەمەریکا بە کوردی داوە. تا وەك بەڵگەیەك لەکاتی ژێوان بونەوەی ئەمەریکا بەو بەڵێنانەی بەسەر زارەکی لە ڕابوردو لە ئێستادا بەکوردی داوەو ئەداو سەرەنجامیش دەرکەوتوە هەمو ئەو بەڵێنانەی ئەمەریکا بەکوردی داوە تەفرەدان بوەو هیچیان نەچونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بۆیە جەنابتان لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری چارەنوس ساز کە یاسای هەڵبژاردنەکانەو سەبارەت بە کوردو کوردستان بەتەنها خۆت کردە دەمڕاستی تەواوی خەڵکی کوردستان و مافەکانیان و هیچ حسابت بۆ پەڕلەمان و بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان نەکرد و تاك ڕەوانە بڕیات داوەو کوردت بە دۆڕاندن داوە. بۆیە دەبێت لێکۆڵینەوەت لەگەڵ بکرێ لە لایەن پەڕ لەمانی کوردستانەوە. چونکه که جهنابتان هیچ حساب بۆ پهڕلهمانی کوردستان که نوێنهری خهڵکی کوردستان ناکهی و شهرعیهت بهخۆت ئهدهی تاك ڕهوانه بڕیار بدهی ئیتر کورد له پهڕلهمانی کوردستان و له پهڕلهمانی عێراق نوێنهری بۆ چیه. .؟؟ لەمڕۆشەوە ئۆباڵی چارەسەر نەبونی کەرکوك و مادەی 140 لە ئەستۆی جەنابتانە.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست