کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماشەڵڵا کە خەمخۆری کوردانی. لالە مەسعود بارزانی

Thursday, 26/02/2009, 12:00


لالە مەسعود سەبارەت بە ناکۆکیەکانی ناو یەکێتی سۆزی کوردایەتی جوڵاوە ببورن لە ترسان ناوکی کەوتوە. بۆیە بەم شێوازە هەستی خۆی دەر دەبڕێت .دەڵێت ئەو قەیرانەی ناو یەکێتی کارێگەری خراپی دەبێت لە سەر کوردستان و هاوپەیمانێتی و نێوانیان . نەك هەر یەکێتی و پارتی بەڵکو تەواوی خەڵکی کوردستان زیانی پێدەگات . وەك خەڵکی کوردستان تائێستا زیانی پێ نەگەیشتبێت. دەشڵێت هۆی دەست لە کار کێشانەوەی ئەم چوار ئەندامە کە گرینگترینیان دورخستەنەوەی نەوشیروان مستەفایە لە یەکێتی و ئاشکر انە کردنی حساباتی حیزبە لە لایەن بنەماڵەی تاڵەبانی یەوە . بۆیە ئەو ئەندامانە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. تا ئێرە دەکرێت ڕاستی تیا بێت . بەڵام لە لالە مەسعودی خەمخۆری کوردان..

دەپرسم ئایا بنە ماڵەکەی ئێوە جەنابت و برازاکەت و کوڕەکانت و دەستەو دایرەکەت ئەوەندە شەفافن ؟ ئایا ئێوە تائیستا کەس دەزانێت چەندتان لە بودجەی بەغداد دەست دەکەوێت؟ ئایا هەتا ئێستا کەس دەزانێت سەروەتو سامانی خودی جەنابت چەندە؟ ئەمە هی نێچیری برازات و کوڕەکانت هەر باس ناکەین . جەنابتان و بنەماڵەکەتان ئەوندەتان پارەی دزراوی ئەم میللەتە لە بانکەکانی ئەوروپادا کەڵەکە کردوە کە خودی خۆشتان بە ژمارە نازانن چەندە. کەچی لەولاشەوە پێشمەرگەکانتان بە سکێك تیرو بەدوسك برسین مەلا عومەر چنگیانی وتار بێژتان ئەو ڕاستیەی سەلماند کە پێشمەرگەکانتان خیرو زەکاتیان پێ ڕەوایە. ئێوە خۆتان یەکێکن لەو لایەنەی هەمیشە دوژمنی ڕای جیاوازبون تا ڕادەی تیرۆر کردنی ئەو کەسەی کە بیرو ڕای لەگەڵ ئێوەدا ناکۆکە نمونەش تیرۆکردنی سۆرانی مامە حەمە. دکتۆر عە بدولستار . دەرمانخواردکردنی دکتۆر کەمال سەید قادر. لە مێژو‌دا تیرۆرکردنی نەیارەکانتان هەتا ئەوانەی سەردەمانیكی زۆر خزمەتیان بە خودی بنەماڵەکەتان کردوە وەك محێدین ڕەحیم و دەیانی تر. دور خستنەوەی کاك نەوشیروانیش لە یەکێتی ئەوە هەمو کەس دەزانێ ئاواتی هەرە گرینگی ئێوەیە. بەڵکو لە ڕاستیدا شینی جەنابتان بۆ یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نییە تەنها بۆ لە دەستدانی دەسەڵاتە و نەمانی بازاڕتانە ڕێکەوتنی ستراتیجیشتان لەگەڵ جەلال دا لە پێناوی کوردستاندا نییە تەنها لە بەر گیرفانی هەردو بنەماڵەیە تازیاترو زیاتر سەرەوتو سامانی کوردستان بدزن. یان دەڵێی با نا حەزانی کوردستانیش ئەو هەڵە نەقۆزنەوە نازانم ئەگەر مەبەستت لە وڵاتانی ئیقلیمی بێت ئەوە خۆتان لەگەڵ جەلالدا جاشایەتی نەما بۆ یان نەکەن ئیتر چۆن دڵت دێت ئەوانە بە ناحەز لە قەڵەم دەدەی؟ یان مەبەستت خودی خەڵکی کوردستانە کە شەوو ڕۆژ هاواریەتی لەدەست بێ عەدالەتی و دزی و فەسادی و داوێن پیسی مەسینە هەڵگرەکانی جەنابت و جەلالی هاو پیشەت بەڵام جەنابتان گوێی خۆتان ئاخنیوەو چاوتان لێ نوقاندوە. لە ڕاستیدا مەترسیەکانی هەڵوەشانی جەلالیەکان بۆسەر پارتیتان تەنها لە دەست دانی دەسەڵات وسەرچاوەی دزی و داهاتەکانە و هیچیتر ئەگەر جەنابت لە دڵەوە خەمی کوردستان و دۆزەکەی و خوێنی شەهیدان و خەڵکەکەی بیت لە قوڕی ڕەشت نێم. بەڵکو سور دەزانیت بە داڕوخانی جەلالی هاوپەیمانتان ئەو کورسیەی کە ئێوە خۆتان پێ هەڵواسیوە و تەنها قاچێکی ماوە قاچەکەی تریشی فت دەبێت خەڵکی کوردستان شار بەدەرتان ئەکات. ئەم هەڵوەشان و داڕمانەی جەلال نوخشە بێت لە ئێوەش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە