کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فرمێسکە تیمساحیەکانی مە سعودو جەلال

Thursday, 05/03/2009, 12:00


ئاشکرایە لە مێژوی دەسەڵاتی ئە م دو بنەماڵەیەداو لە ئەنجامی کارە قێزەون و ناڕەواکانیاندا لە پێناوی قۆرخکردنی دەسەڵات و دەست بەسەراگرتنی سەروت و سامانی کوردستان و دزینی بۆ خۆیان و کوڕو برازاو ئامۆزاو دەستە و دایرە ماستاو چیەکانیان. چەندین شە ڕی خوێناوی و ناکۆکیان لەناو ڕیزەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیدا ناوەتەوەو خەڵکی کوردستانیان بە ناکۆکییەوە خافڵاندوە . بۆ ئەو مەبەستە چەندین جار دەستیان داوەتە شەڕی کورد کوشتن. وەك شەڕە نەخوازراوەکانی ناو خۆو شەڕی نەیارانی کورستانی باکور تەنها لە پێناوی دەسکەوتی مادی و خۆدەوڵەمەند کردندن و مانەوەیاندا لە سەر کورسی دەسەڵات. هەر ڕۆڵەی کوردیان بەکوشتنداوەو خۆیان لە دورەوە تەماشاکەر بون . ئەگینا کام لەو شەڕانە دەچێتە خانەی کوردایەتیەوە؟ ئەوە سەرەڕای بەهەدەر دانی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە . دواتریش دەهاتن فرمێسکی تیمساحیان هەڵدەڕشت . کاتی خۆی کە بەفەرمانی جەلال هێزێکی پێشمەرگە هێزەکانی ڕژێمی لە دەورو بەری بێتواتە وەدەر نا و لەماوەی یەك ڕۆژدا ئەو ناوەیان پاك کردەوە پێشمەرگە چونکە ئەوکات لەژێر سەرکرایەتیەکی نەشارازو خێڵەکی دابو بێ دیسپلینی شۆڕشگێڕی بو وەك لەشکری مەغۆل هەر ئاشقی تاڵانی بو هەرچی بەردەستیان کەوت تاڵانیان کرد دەرگای ماڵانیان شکاند هەرچیان ویست گسکیان لێدا. دواجار جەلال تیمساحانە پێشمەرگەکانی کۆکردەوەو وتارێكی بۆدان کە لە وتارەکەدا وەك زۆر دڵسۆزی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی کوردستان بێت دەستی کرد بەگریان و ئە و تاڵانیەی پێشمەرگەی ڕیسوا کرد. کەچی ئێستا دەبینین جەلال خۆی و خاتو مەلەك تاوسی ژنی کە هێرۆیە و لە دزی و تاڵانیدا شەیتانێکە بۆ خۆی .کە کاتی خۆی بلە ئەحە ڕەشی باوکیشی هەر لە پێناوی دەسکەوتو پارەدا هیڕۆی لە جەلال چاك کردو لە کاتێکدا هێرۆ ڕازی نەبو مێرد بە جەلال بکات بەڵام بۆ تێکدانی شۆڕشی ئەوکات و بۆ دەسکەوتنی پارە بە هێرۆی وت ئەگەر مێرد بەجەلال نەکەی خۆم ئەسوتێنم بۆیە دەبێت هێرۆ تاماوە مەمنونی گۆڕەکەی بلەی باوکی بێت دەنا هێرۆ ئیستا لە گەڵ شانازی خوشکی و کوڕو خزمو کەسو کارەکەی دەیان توانی مەغۆل ئاسا بدەن بەسەر سەروەتو سامانی ئەم کوردستانەداو تاڵانی بکەن؟ مە سعودیش دوای ئەوەی لە 31 ئابدا چەند ڕۆژ پێش ئەوە لە مەسیف سەلاحەدین مانۆڕی بە چەند دەبابە شکاوێک و هێزە فس فس پاڵەوانەکەی کرد بەهاوکاری هێزەکانی گاردی بەناو نیشتمانی بەعسیان هەڵی کوتایە سەر شاری هەولێرو وەك هیچیان نەدیبێ تاڵانی کرد. دواجاریش چەند فرمێسکی تیمساحانە لەلایەن هەردو سەرە مافیا جەلال و مەسعود بۆ شەهیدانی شەڕی ناو خۆ شەهیدانی تەقینەوەکان هەڵڕژان بە بێ ئەوەی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکەن. تەنها لە پێناوی مانەوەیان و بەردەوام بونیان لە دزیدا. کامە جاش و سیخوڕو کورد کوژ بو لە خۆیان کۆکردەوە ئیمتازو پارەیان بۆ هەڵڕشتن تا ڕۆژێك. زیاتر بەرگری لە مانەوەیان بکەن . ئەمانە تەنها سودێکیان بۆ ئەم کوردستانە هەبوبێت تەنها ئەو فرمێسکە تیمساحانە بوە کە جار جار بە درۆ دڵیان پڕ دەبێ و هەڵی دەڕێژن . بۆیە جەلال و مەسعود بنەماڵەکانیان نمونەی سەرکردەی دوڕو دزو نیشتمان فرۆشن. نابێت هەرگیز بە فرمێسکە تیمساحی و درۆ شاخدارەکانیان تەفرە بخۆین ئەوانە فرمێسك بۆ ئەوە هەڵدەڕێژن کە تائێستا کوڕی خەڵکیان کەم بە کوشت داوە و کەمیان سەروەتو سامانی ئەم خەڵکە دزیوە . نەك بۆ خوێنی شەهیدان و دۆڕاندنی خاکی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە