پێشمەرگایەتی بارزانی و جاشایەتی ئاغا و دەرەبەگ و سەرۆک خێڵ
Sunday, 12/12/2021, 13:15
هەم جاش هەم ماڵی بارزانی لە زۆر ڕوووەوە لە یەک دەچن و بۆ یەک مەبەست چەکیان لە شانە...
مەبەستی گشتی هەردوو پیشە بۆ خۆدەوڵەمدن کردن و مانەوەی خێزان وبنەماڵەکەیەتی...
سەدان بنەماڵە هەیە لە کوردستان گەر جاشایەتی یا پێشمەرگایەتی نەبوایە نەکەس ناوی دەبرن نە کەس دەیناسین...،
لە سایەی ئەم دوو پیشەیەوە زۆرێک بوون بە ژمارە و بە بنەماڵە، مناڵەکانیان سنگ دەردەپەڕێنن و فشە فشی ئەوە دەکەن کەسەر بە فڵان و فیسار بنەماڵەو کەسایەتین.
هەندێ جار کەسانێک بە خوێی جێشتیش بە سەرۆک جاشێ یا سەرکردەیەکی حزبی ناگات، یا گەر خزم و کەسی یەکتریش بووبن هیچ پەیوەندەیەکی ئەوتۆیان نەبووە، کەچی لە مەجلیسدا سنگی دەردەپەڕێنێ و ئەکەوێتە وەسفی کاک فڵان کە گوایە خزمی یەکترن....! جا ئیتر ئەیکات بە خاڵ و مام و پورزا و ئامۆزا...کە زۆرێکیان ڕاستەوخۆ تێکەڵیەکەی ئەوتۆیان نەبووە لە حاڵەتێکدا گەر خزمی حەقیقی یەکتر بوون ، ئیتر نازانی چۆن ئەم کەسانە شەرم ناکەن بەو جۆرە دەیانەوێت خۆیان بەبەرامبەرەکەیان بناسێنن!؟
نازانم دەبێت شانازی لە چیدا بێت کە چەتەیەک یا سەرکردەیەکی پیاوکوژ یا سەرۆک جاشێک، خزمت بێت و یا جۆرێک لە نزیکیتان هەبێت و بتەوێت لەو ڕێگەیەوە خۆت بە خەڵک بناسێنیت. پێت وابێت ئیتر خەڵک ڕێزت دەگرن یا دەبیت بە شتێکی گرنگی عوملاق، کاتێک بەو جۆرە خۆت بناسێنیت....
بەداخەوە؛ پێدەچوو بۆ سەردەمێک ئەو خۆدەرخستنە لەناو هەندێک کۆڕ و مەجلیس و دیوەخاندا هەندێک بەهای هەبوایە.
خۆشبەختانە؛ ئێستاکێ، زۆرینەی تاکی کورد بەهۆی کرانەوە کوردستان بە ڕووی جینهاندا و بوونی زۆرێک لە کورد، لە ووڵاتانی ئەوروپادا ئیتر ئەو ناو ناو نابانگە کە زۆر جار باست کرد بە دواییدا تەنها گوێت لە ( جڕت ) دەبێت.....!
نیشتمان بۆ ڕابردوو جاش و نەوەی جاش و چاوساغی دوژمن و پیاوی بوکەلەی دەسەلات و بندیوار و مووچەخۆری موفت و فشە نەتەوەیی نۆکەری دەسەلات م، چۆن بوویت بە گەوهەر و بەهەشت...
بۆ کۆنە پێشمەرگەیەکی ساختەچی و چەتەو پیاکوژ و فشەکەر و داوین پیس بووتە شاری خەونەکان.....!
بۆ کەسانی دلسۆز و راستگۆ و سەربەرز و ڕابردوو و داهاتوو پاک و کەسانی نابەرژەوەندخواز، بووە بە ئاگر و کلپە و جەستەیان لە دوور و نزیک دەسووتێنێت...
سەرۆکی حکومەت کوڕە گەورەی مەسعود بارزانی لە ماوەی 3 سێ سالی سه رۆکایەتیه کە یدا، وەک سەرۆکی حوکمەتە چەتەکەی کوردستان :
بە بڕی 47 +18 واتە 65 ملیۆن دۆلار بەس لە ئه مەریکا مولکی کڕیوە...
جگە لەو هەموو موڵکانەی خێزانی بارزانی لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و سوسیرا هەیانە، کە بەهاکەی زیاتر لە چەند ملیارێک دۆلارە....!
ئیتر چەورەکانی دەوریان باهەر پاکانە بکەن کە ماڵی بارزانی دەولەتی کوردی ڕادەگەیەنن و لە خەمی کوردستاندان و گەر ماڵی بارزانی نەبێت خەڵک لە کوردستان گورگ دەیخوات، بەدەردی مەسعود بارزانی باوک گووتی!
نازانم سەرۆک هێندەی دزی بێت، لەم ماوەیه ی کە جیهان بەدەست ئابووری خراپ و نەخۆشی کۆرۆنا و دابەزینی زۆری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، کە حوکمەتی هەریم زۆرترین داهات و دەستکەوتی لە ڕێگەی بازاڕی نەوت فرۆشتنەوەیە...،
چ گەمژەییه، بلێیت لەسایەی حوکمی برا گەورە گەندەڵی بنەبڕ دەکرێت...
دەبێت خەڵک بزانێت کە:
لە سەردەمی برا نێرەکه ردا زۆرترین کورد ئاوارە بوون...
زۆرترین گەنج سەری خۆیان هەڵگرت و لە سنوورە دەریاییەکانی ئەوروپا بوون بە خۆراکی ئاژەڵەکانی ناو دەریا....
گەورەترین کۆچی بە کۆمەڵی دەیان هەزاری کرا، کە هێندەی کۆچڕەوە مەزنەکە کاریگەری هەیە و زۆرینەیان لە سەرماو بەستەڵەکانی ئەوروپاو ڕووسیدا، یا لە برسا یا لە سەرمادا رۆژانە تا ئێستەش گیان لەدەست دەدەن، بەو جۆرەش هێشتا ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵات و حوکمی برا گەورە....
زۆرترین خەلک بێ مووچە بوون...
زۆرترین خەلک بێ کار بوون...
زۆرترین خەڵک لە داخدا بوون بە داعش...
زۆرترین خەڵک بوون بە دەرمانخۆر و دەرمان فرۆش....
زۆرترین قوتابی بێ جێگە و بێ لانە بوون....
زۆرترین هێرش و داگیرکاری دوژمن، بە هاوکاری حوكمه ته کەی براگەورە کراوە ،
دوژم زۆرترین تۆپ بارانی گوندەکانی کوردستانیان کردووە و ڕەز و ماڵیان سووتانووە....
زۆرترین سووکایەتی بە زانکۆ و خوێندنگا نەوە کراوە....
زۆرترین خەلک لەسەر شەقامەکان تیرۆر کراوە....
زۆرتین خەڵک بێ هیوا بوون و دەخوازن عەرەبێکی شۆفێنی و فاشی ببێتە رزگاکەریان و حوکمی کوردستان بخرێتە ژێردەستی...!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست