کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گفتوگۆی که‌وێك و کوردێك/ئاوازی په‌ستی

Saturday, 24/04/2010, 12:00


کورد/ چومه‌ بناری شاخ ئه‌مرۆ بۆکارێ
گوێم له‌ که‌وێك بوو بۆ ته‌نها جارێ
ئاوازێ ئه‌یخوێند ئه‌یکرد ئاخ و داخ
پێم وت ئازادی تۆ له‌ بناری شاخ
بۆ وا ئه‌خوێنی ئه‌ی که‌وی ده‌نگ خۆش
په‌ستی و بێزاری تۆی کردوه‌ بێ هۆش
که‌و/ منیش که‌وێك بووم ماڵ له‌ باخێکدا
دوژمن هێلانه‌ی به‌سه‌رما تێکدا
ناچاربوم منیش بۆ لوتکه‌ و بنار
بڕۆم بۆسه‌ر تر نه‌نیشم له‌ خوار
چه‌نده‌ها هاوڕێم بێ په‌ڕو باڵه‌
دیله له‌ قه‌فه‌ز چه‌نده‌ها ساڵه‌
دورو ‌‌غه‌ریبن باڵیان کراوه‌
به‌ره‌و ڕوی سه‌‌‌‌حرا هه‌موی براوه‌‌
زۆر له‌ هاوڕێ یان وا کۆت و دیله‌
به‌ ده‌ست دوژمنان په‌ست و زه‌لیله‌
بێ ده‌سه‌ڵاتم زۆره‌ ده‌رده‌که‌م
له‌ جێ ی ئاوازم هه‌ر شیوه‌ن ئه‌که‌م
جارێ له‌ داخی که‌وی زۆڵه‌ که‌و
ڕاوچی ئه‌هێنێ له‌ شیرینی خه‌و
بۆ مه‌سڵه‌حه‌تێ بۆ ده‌نکه‌ دانێ
له‌ ناو هێلانه‌ش ده‌رمان ئه‌هێنی
هه‌تا نۆکه‌ری له‌ ناومان نه‌بڕێ
هه‌ر به‌ خۆ خۆری سه‌رمان ئه‌بڕێ
بۆ گاڵته‌ کردن بۆ گه‌مه‌و یاری
بۆ دڕنده‌کان ئه‌بین به‌ دیاری
که‌و وا فێر بوه‌ نۆکه‌ری بکا
له‌ پێش ڕاوچی دا ڕاوه‌ که‌و بکا
به‌ حه‌په‌ حه‌په‌ به‌ فێڵه‌ بازی
نازانین پیسه‌ ڕازو نیازی
بنار به‌ بنار کانیاو به‌ کانیاو
هه‌ موان ئه‌خاته‌ ناو مه‌ترسی داو
نایه‌ڵن خوێندن به‌ ئاوازی جوان
سه‌ربه‌ست بین بڵێین بژی کوردوستان
کورد/ منیش ئێستاکه‌ له‌ بناری شاخم
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ناو ڕه‌ز و باخم
پێم وت هه‌ر بژی که‌وی که‌وانم
ڕاسته‌ تۆی ڕه‌مزی گه‌لی کوردانم
گوێم گرت له‌ هه‌مو ڕازو نیازت
له‌ هه‌مو قاسپه‌و په‌ندو ئاوازت
پێم وت ئه‌ی که‌وم سڵاو له‌ تۆ بێ
هه‌مو که‌س بیری وه‌کو تۆ وا بێ
خه‌مخۆری گه‌ل وهاوڕێی کوێستانی
ئه‌ی که‌وی ده‌نگخۆش پڕسیمای جوانی
به‌هیوام ماوه‌ی ته‌مه‌نی ژینم
که‌و له‌ ناو قه‌فه‌ز هه‌رگیز نه‌بینم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە