زه‌وت کردنی ئازادی
Friday, 28/05/2010, 12:00
سه‌رم گێژه له به‌ر بونی
هه‌ندێ ژینی ناهه‌موار
هه‌موو هه‌ستێك داگیر ده‌کات
له سه ر ئه‌یهێنێ به‌ره‌وخوار
ماڵ و ژینی په‌له‌وه‌ران
له سهرلوتکهو بناری شاخێك جوانه
یان له ناو ماڵ و قه‌فه‌زێك
به بێ فڕین بۆ هێلانه
هه‌رگیز نایبینێ پۆل و هاوڕێ ی
له بیری چووه‌ته‌وه فڕین
له ناو قه‌فه‌ز ده‌سته‌مۆیه
دور له سروشت و لوتکه‌ی به‌فرین
بونی ئاژه‌ڵان جوانی و سروشتی
له شاخ وداخ دا ئازادی گه‌ڕان
به‌راورد ناکرێ به ژینی په‌چه و
دیل ومل که‌چی په‌رژینی ماڵان
یان که‌سێکی زۆر به ئه‌مه‌ك له ناوماڵ و
که‌سوکاری ،لێ ی زه‌وت کرێ ئه‌م ژیانه
به تاوانی ئازادی خواز له‌ژیانی
داببڕێت و، ببرێت به‌ره و به‌ندیخانه
له به‌ندیخانه و ژیانێك
له چوارچێوه‌ی دیوارێکدا
به بێ ڕه‌حمی و دڕنده‌یی
له ژێر پێ ی تاوانبارێکدا
قه‌ت به‌راورد ناکرێ بهوخۆشی یه‌ی
ساتێك له ناو که‌سوکاردا
له ناو ماڵه‌که‌ی خۆت دا بیت
یا له هه‌ر کۆڵانێکی شاردا
گه‌ر ئازادی خۆت خۆش ده‌وێ
با هەموو خەڵكیش ئازاد بن
بەتاوانی ئازادی خواز
نه‌خرێنه ناو بەندو زیندان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست