کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەگی مه‌زبووت

Wednesday, 09/02/2011, 12:00


 

جه‌ماوەرێکی ئازیزی وامان هه‌یه و...

جه‌ماوەری وامان دەوێ...

بێ داخوازی و بێزار کردن.

که‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردن هات..

(به‌دوو به‌ڵێنی تاس و لوس)..

بڕوات و ده‌نگمان بۆ بدات.


جار به‌جاریش بۆ یاد و بۆ بۆنه‌ی حیزب..

به‌یه‌ک فیکه ڕاکاته سه‌رشه‌قامه‌کان...

تا له‌په‌ل وپۆ ده‌که‌وێ...

هه‌ر هه‌ڵپه‌ڕێت و بایبدات.

* * *

په‌رله‌مانێکی نازداری واشمان هه‌یه و...

په‌رله‌مانێکی شه‌رمنی واشمان دەوێ..

فراکسیۆنێکی زۆرینه‌ی ئێمه‌ی تیابێ.

شه‌رعیه‌تێکی وای هه‌بێ..

هه‌موو کارەکانی ئێمه‌ و...

دامه‌زراوە ناشه‌رعی‌یه حیزبی‌یه‌کان..

به‌رەو شه‌رعیه‌تدان به‌رێ.

* * *

جا که‌ ئێمه‌یش پشت و په‌نای وامان هه‌بێ..

باکمان چی‌یه به‌ که‌مینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن؟!

هه‌رچی دەڵێن با هه‌ر بڵێن.

داماوانه تائێوارە هاوار بکه‌ن..بڵێن..بگرین.

خۆ ئێمه گوێ بۆ ڕەخنه و هاواری ئه‌وان ڕاناگرین.



ئه‌و نامه‌ی کارانه‌‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر مێزی به‌ردەستیانه...

له‌لای ئێمه پێکی به‌تاڵی سه‌ر مێزی به‌دمه‌ستانه.

با هه‌ر بنووسن و بڵێن داماوانه..!

خۆ ئێمه ئه‌و کارەی خۆمان مه‌به‌ستمانه...

ته‌نها ئه‌وە دوا پڕۆژە و دوا بڕیاری په‌رله‌مانه
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە