کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بوودجه

Friday, 24/12/2010, 12:00


 







  که ‌دەڵێن (کوردستان).

خه‌یاڵم دەڕوات بۆ لای داگیرکه‌ر.. بۆ لای چاوچنۆک.
خیانه‌تکار و میلله‌تفرۆشم دێته‌وە یادیش....
که دەڵێن (سه‌رۆک).

* * *
 که دەڵێن (دیموکرات)...
(سه‌دام حسه‌ین)م دێته‌وە به‌رچاو.
که‌ دەڵێن (سه‌رکه‌وتن)...
دێته‌وە بیرم گه‌لێکی دۆڕاو.

* * *

که دەڵێن (ئازادی)...
خه‌یاڵم دەڕوات بۆ کونجی زیندان.
که‌ دەشڵێن (مۆڵه‌ت)...
خه‌یاڵم دەڕوات بۆ (خۆپیشاندان).

* * *
که دەڵێن (ئاشتی)...
خه‌یاڵم دەڕوات بۆ ڕێککه‌وتنی پاریس و دبلن.
بۆ (گوزەران)یش...
خه‌یاڵم دەڕوا بۆ گردی سه‌یوان..بۆ گۆڕ..بۆ مردن.

* * *

که‌دەڵێن (تیرۆریست)..
خه‌یاڵم دەڕوا بۆ لای (مه‌سروور) و ...
بۆ لای (فه‌للوجه).
(دز و قۆڵبڕ)م دێته‌وە ‌یادیش...
که‌ دەڵێن (بوودجه).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە