دوا په‌یامی به‌ناو سه‌رۆک
Saturday, 12/03/2011, 12:00
قسه بکه‌ن...هاوار دەکه‌ین.
به‌رد ههڵبدەن...فیشه‌کتان تێدەگرینهوە.
ڕەخنه بگرن...جنێو دەدەین.
شارێک بگرن...
دوو شارتان لێ دەگرینهوە !
* * *
گه‌ر شهرەفمان هه‌رزوو دۆڕاند..
خۆ بووین به‌خاوەن دەسته‌ڵات.
گه‌ر ئابڕوومان هه‌ر زوو تکا...
خۆ بووین به خاوەنی پارە و سه‌روەت و سامان و داهات.
* * *
گه‌ر (سلێمانی)مان دۆڕاند..
(هه‌ولێر)مان قایم کردووە.
ئه‌گه‌ر یه‌ک بارزانیش بمرێ..
میلله‌تی کورد له‌ژێر سته‌می دەستمان دایم مردووە.
* * *
گه‌ر (سامی عهوڕەحمان)مان ڕۆی..
(مامه)جێگاکه‌ی گرته‌وە.
بڕواش ناکه‌م هه‌زار ساڵ (سامی) بمایه...
هێندەی جه‌لال خزمه‌تی پارتی کردایه.
* * *
گه‌ر میلله‌تمان له‌دەست چووەو..
دڵی هه‌زاران هاووڵاتی سهرشهقاممان جۆشکردووە.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لهدەستچوونه بێ‌نرخ و بێسهنگهشدا..
دڵی دەیان دۆست و کۆمپانیای دەرەکی و..
بازرگانمان خۆشکردووە.
* * *
به‌ڵام سه‌رەڕای ئه‌مانه‌ش ..هه‌رچۆنێک بێ...
چاکه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ میلله‌تیش کردووە..
بڕوا بکه‌ن دەرحهق به دواپێشهاته‌کان...
گه‌ر به‌ئه‌جێندا و بۆچوونی (تاڵه‌بانی)مان کردایه..
نه‌ک له‌به‌ردەم بارەگاکانی خۆمان و لقی چواردا ..
دەبوو سه‌دان شه‌هیدتان به‌س لهبهردەرکی سه‌رای شاردا...
بێ به‌ردە فڕکێ بدایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست