کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم.. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ سه‌ره‌تا سڵاو

Saturday, 15/12/2012, 12:00


سه‌رۆکی هه‌رێم..هه‌ڤاڵی هێژا..!
ئه‌گه‌ر وادەزانی میلله‌ت زۆر بێئاگایه‌، ئه‌وا چاک بزانه له هه‌ڵه‌دا‌یت.. ئه‌وا زۆر چاکتریش بزانه که‌وا پیاوه‌کانت ڕاپۆرت و زانیاری هه‌ڵه‌یان پێداویت..به‌ هه‌مان شێوەی هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی هاوتات، سه‌دامیش به‌نموونه..
دەڵێن دەست و پێوەندەکانی سه‌دام هه‌میشه زانیاری هه‌ڵه‌یان داوەته سه‌دام، وایان تێ‌گه‌یاندبوو که میلله‌تی عێراق و زۆربه‌ی میلله‌تانی عه‌رەب و عوروبه، هه‌موو وەکو یه‌ک جه‌سته‌ و یه‌ک گیان له‌سه‌رپێن و ئامادەن بۆ مردن له‌پێناوتدا، هه‌موو چارەڕوانی یه‌ک ئیشارەت..یه‌ک ووشه‌ی فه‌خامه‌تتانن، هه‌موو چۆله‌که‌یه‌کی دیل و دەسته‌مۆن له ناو قه‌فه‌زی سنگی سه‌رۆکدا.
ته‌نانه‌ت دەڵێن تا ئه‌و کاتانه‌ش که‌ له‌ ناو کوندا خۆی حه‌شاردابوو، به‌ردەوام ئه‌و چه‌ند که‌سه نزیکه‌ی دەوروبه‌ری زانیاری هه‌ڵه‌یان پێدەداو پێیان دەگووت: جه‌نابی سه‌رۆک.. ڕۆڵه‌کانی عێراق له‌پێناوی تۆدا خۆیان ده‌که‌ن به بۆمب و ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی عێراق خۆیان دەته‌قێننه‌وە.

سه‌رۆکی هێژا
تۆش پێدەچێت به‌هه‌مان جۆر له‌‌و که‌سانه و له‌و دەست و پێوەندانه دەورە درابیت..
جا ئه‌وەی جێ‌ی سه‌رسوڕمانیشه، هه‌موو ئه‌و جۆرە سه‌رۆکانه چاک دەزانن که‌وا دەست و پێوەندەکانیان درۆ دەکه‌ن.. کاتێک کۆیله‌یه‌کی خۆیان دێته لایان و پێیان دەڵێت: گه‌ورەم گه‌ر تۆ نه‌بیت میلله‌ت له‌ تاو قات و قڕی له‌ناو دەچێت، بێ بوونی تۆ ڕۆژ هه‌ڵنایه‌ت.. باران چیتر نابارێت له‌سه‌ر خاکی ئه‌م ووڵاته، ژنانی ووڵات ئیتر مناڵیان نابێت و ژیان له‌مه‌مله‌که‌تدا کۆتایی پێ‌دێت.

ئه‌گینا تۆ بڵێ‌ی سه‌رۆکی هێژا نه‌زانێت که ئه‌مڕۆ خه‌ڵک و میلله‌ت گاڵته‌‌ی دێ به‌و سیناریۆیه‌ی که جه‌نابی به‌ڕێتان خستووە له‌گه‌ڵ جه‌نابی مالیکی گه‌ورە دز و سه‌رۆک وەزیرانی(خۆی ووته‌نی) عێراقی پێشه‌نگی ووڵاتانی گه‌ندەڵی جیهان.

تۆبڵێ‌ی سه‌رۆک نه‌زانێت، که‌وا میلله‌ته‌که‌ی گاڵته‌ی دێ به (جه‌نه‌ڕاڵ مه‌نسور بارزانی).. ئه‌ی تۆ بڵێ‌ی نه‌زانێ میلله‌ت هه‌موو دەزانن که ناوبراو کوڕی ناو دیسکۆ و مه‌لهاو قومارخانه و ئوتێله‌کانی ئه‌ورپا و ئه‌مه‌ریکایه.. کوڕی دزین و به‌هه‌دەردانی سه‌روەت و ماڵی میلله‌ته.. نه‌ک جه‌نه‌ڕاڵی به‌رەی جه‌نگ و نه‌خشه‌دانه‌ری شه‌ڕ و به‌رگریکه‌ر و گیان فیدای خاک و ووڵات..!

تۆ بڵێ‌ی سه‌رۆک نه‌زانێ هه‌روەکو چۆن گاڵته و پێکه‌نینمان دێ به سه‌ر و سمێڵی فش و ڕەشکراوی (جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولئه‌میر زەیدی)ی ئامر‌هێزی دیجله‌.. هه‌ر به‌ هه‌مان شێوە قه‌شمه‌ریمان دێ به‌و پاڵتۆ شۆڕەی سه‌رۆکی هێژا که له کاتی سه‌ولات و جه‌ولاتی به‌رەکانی شه‌ڕ(!)و هه‌ندێ بۆنه‌ی تردا له‌به‌ریان دەکات به‌مه‌به‌ستی وەبیرهێنانه‌وە و سه‌رنجڕاکێشانمان بۆ پاڵتۆی بابی‌ی ڕەحمه‌تی!

دەڵێن ڕۆژێک له‌ ڕۆژانی موفاوەزاتی زوو، سه‌دام حسێن له (حاجی هۆمه‌ران) چاوی به بابی سه‌رۆکی هێژا ده‌که‌وێت و لێ‌ی دەپرسێت: ئه‌رێ ئه‌م پاڵتۆیه چی‌یه؟ ئه‌ویش له وەڵامدا دەڵێ: نازانم .. ئه‌وە (جیب العمیل)ە..! سه‌دامیش به‌م وەڵامه قاقا پێ‌ده‌که‌نێت..ئه‌و سه‌دامه‌ی، که له یه‌کێک له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا دەڵێت: من به‌ زۆر ووشه‌ی (حوکمی زاتی)م هاویشته سه‌ر زاری بارزانی، ئه‌گینا ئه‌و (دارا توفیق)ی ناردبوو بۆ مه‌عاش و ته‌عویز ! (ته‌عویز له‌عه‌سری عه‌وله‌مه‌ی ئێستادا ئه‌حزابی کوردی پێ‌ی دەڵێن -قه‌رەبوو-).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە