لهبهندەی موخلیسهوە چه‌ند زانیارییه‌ک له‌سه‌ر گوندەی موفلیس..
Saturday, 22/12/2012, 12:00
موفلیس ته‌نها به‌و که‌سانه ناوترێت که فلس و عانه‌یان نییه، به‌ڵکو بهشێوەیهکی گشتی به هه‌موو ئه‌و که‌سانه دەوترێت که له ڕەوشت و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان بێ دەستمایهو هه‌ژارن.. به‌و تاوانبار و خه‌تاکار و گوناهبارانهش دەوترێت که به‌دەستی به‌تاڵ دەچنه به‌ردەم بارەگای خودا ..هه‌روەها به‌و مرۆڤانه‌ش دەوترێت که له زانست و ئه‌دەب و هونه‌ر و جوانی ژیان هیچ سه‌رمایه‌یه‌کیان لا نییه..(تاڵه‌بانی)یش باشترین نموونه‌ی ئه‌و جۆرە که‌سانه‌یه..
تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر داخوازی و پێشنیارێک ئاڕاسته‌ی که‌سێکی بندەستی خۆی بکا و که‌سه‌که پێی قایل نه‌بێ، ئه‌وا یا سه‌ری پان دەکاته‌وە..یان وا ڕسوای ناو یه‌کێتییه حه‌یاته‌که‌ی دەکات، به‌شێوەیه‌ک ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یان مه‌کته‌بی سیاسی بێ،ئه‌وا دەیکات به گاڵته‌جاڕی ئه‌ندام شانه و کۆمیته‌کان..
ئه‌مما ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له‌ژێر دەستی تاڵه‌بانیدا نه‌بێت و به پێشنیار و داواکانی تاڵه‌بانی ڕازی نه‌بێ، ئه‌وا (مامه گیانی به‌رهه‌م ساڵح) دەکه‌وێته به‌کارهێنانی فرت و فێڵ و مه‌کر و پاشقول گرتن..به‌م دوایییه‌ش مه‌کری نه‌خۆشی ..
هه‌ڵبه‌ت تاڵه‌بانی به‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستایهوەو به‌و جه‌سته زل و قورسهیهوە کانگای دەیان نه‌خۆشی و دەردو به‌ڵایه و هه‌رکاتێکیش ئاوڕ له هه‌ر یه‌کێکیان بداته‌وە ئه‌وا که‌وتنێکی چه‌ندین ڕۆژەی سه‌رته‌ختی خه‌سته‌خانه‌یه‌کی دەوێ، به‌ڵام ئه‌وەی جێی سه‌رسوڕمانه بۆ به‌تایبه‌تی له‌و کاته زۆر هه‌ستیارانه‌دا، بۆ نموونه: کاتی به‌زمی باڵی یفۆرم،یان کاتی جیابوونهوەی گۆڕان، یان کاتی شه‌ڕو گرژی عه‌سکه‌ری و سیاسی کورستان و عێراق!!
به‌ڵام به دڵنیایهیهوە ئه‌وەی که هیچ جێگای نیگه‌رانی نییه لای مرۆڤی هۆشیاری کورد ئه‌وەیه که‌تاڵه‌بانی دوور بێ له‌ساحه‌ی سیاسییهوە، چونکه ئهگهرتاڵهبانی هه‌زار ساڵی تریش بژی هیچ سوودێک به دۆزی کورد ناگه‌یه‌نێت و ته‌واو بهپێچهوانهیشهوە..
تاڵه‌بانی و هاوشێوەکانی(مه‌سعودی هاوپه‌یمانی به‌نموونه) هه‌میشه کۆسپ و به‌ڵای سه‌ر ڕێگای خه‌بات و تێکۆشانی میللهتهکانیانن،ئه‌و جۆرە که‌سانه به‌هه‌موو جۆرە ئاوات و ئامانجێکی خۆیان گه‌یشتوون ئیتر چی تر بکه‌ن! هه‌ڵبه‌ت ئاوات و هیواکانی ئه‌وان زۆر دوورن له خه‌ون و هیواو ئاواتی میللهتهکانیانهوە..
ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی دنیاوە، له‌کاتی لێقه‌ومان و نه‌هامه‌تیدا میلله‌ته‌کانیان بهجێدەهێڵن، کاتێکیش له به‌ر چاوانن،ئه‌وا یان کاتی پۆست و پارەو ئیمتیازاته یان کاتی بێ‌نامووسی و که‌ڵه‌گایییه..!
ئه‌وانه کاتێک هه‌ست به سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی دەکه‌ن که میلله‌ته‌کانیان ژێردەستهو سه‌رشۆڕ ده‌که‌ن..
جابۆیه به‌دڵێکی زۆر خه‌مبار و ناخۆشهوە، مژدەی چاکبوونهوەی تاڵه‌بانی ئه‌دەم به هه‌موو ئه‌و ماستاوچی و کاسه‌لێسانه‌ی کهدەیانهوێ له ئایندەیهکی نزیکدا پشکێکیان له‌ناو کۆمپانیای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا چنگ بکه‌وێت و پێیان ڕادەگهیهنم که تازووە زەخیرەی مه‌ڕو ماڵات بخه‌ن بۆ قوربانی .. ئه‌وەی که مامهگیانیشیان ده‌یکات ته‌نها مه‌کری پیرێژنه و پێشینانیش دەڵێن: مه‌کری پیرێژن ڕێوی کردە کون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست