(گۆڕان) چووە ناو حکومه‌ته‌وە
Friday, 11/04/2014, 12:00
ئاخری ئیتیفاق ئوفتادە..!
ئه‌و ناوونیشانه‌ی سه‌رەوە یه‌عنی نا (ئاخری ئیتیفاق و ڕێککه‌وتن ئه‌نجامدرا)، به‌ڵکو به واتای (ئاخری قه‌وما..!)دێت.
ئه‌وەیشی که قه‌وما ئه‌وەیه که(گۆڕان) چووە ناو حکومه‌ته‌وە .
(گۆڕان) که ناوەکه‌ی له خۆپیشاندان و ناڕەزایه‌تی و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌وە نزیکترە وەک له ناوی پارتێکی سیاسی.. هه‌ربۆیه له هه‌موو چین و توێژەکانی خه‌ڵکیش(له چه‌په‌وە تاکو ڕاست، له ئیسلامی توندڕەوەوە تا ئه‌وپه‌ڕی مولحید!) به‌و ماوە که‌مه لێ‌کۆبوونەوە، له‌به‌ر ئه‌وە بوو که وەک ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه خۆی دەرخست، یان هیچ نه‌بێ ئه‌و لافه‌ی لێ‌دەدا..وەلێ ئه‌مڕۆ ئارەزووی بۆ به‌شداریکرنی له حکومه‌ت ،کردی به به‌شێک له دەسه‌ڵاتێکی(خۆیان ووته‌نی) گه‌ندەڵ..!
ئه‌م به‌شداریکردنه‌ی گۆڕان زیاتر له تۆڵه کردنه‌وە دەچێت له تاقمه‌که‌ی یه‌کێتی وەک له‌وەی له خزمه‌تکردنی میلله‌ت و پرۆسه‌ی حوکمڕانی بچێت له کوردستاندا، چونکه ئه‌و سیسته‌مه حوکمڕانه مافیایی‌یه ی ئێستای کوردستان به‌که‌ڵکی به‌شداریکردنی ئۆپۆزیسیۆن نایه‌ت، ئۆپۆزیسیۆن له شوێنێکی ئاوهادا نابێت بێته ناو دەسه‌ڵات تا خۆی زۆرینه‌یه‌کی ڕەها به دەست نه‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕان دەڵێت که چاکسازی و به نیشتیمانی کردن له وەزارەتی پێشمه‌رگه و پاکسازی و شه‌فافیه‌تیش له وەزارەتی دارایی‌دا دەکه‌ین. ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌دا چوون..چونکه :
١- وەزارەتی پێشمه‌رگه :
له‌واقیعدا شتێک نه‌بووە و نی‌یه به ناوی وەزارەتی پێشمه‌رگه..پێشمه‌رگه‌یش له ڕاستیدا هه‌ر وجودی نه‌ماوە و (خۆیان ووته‌نی) کۆمه‌ڵێک چه‌کدارو میلیشیای پارتی و یه‌کێتین که داکوتراون به‌ناو ڕێکخستنه‌کانی ناو ئه‌و دووحیزبه‌دا، دەست بۆ بردنیان ئاسته‌مه و به نیشتمانی کردنیشیان مه‌حاڵه.
تاکه پێشمه‌رگه‌ش(!) که مابێت له هه‌رێمدا، سه‌رۆکی هه‌رێمه(!) ئه‌ویش بۆ خۆی سه‌رۆک و گه‌ورە و مه‌رجه‌عی په‌رله‌مان و حکومه‌ته و.. مووچه‌ی حه‌فتانه‌که‌یشی په‌نجا ئه‌وەندەی تێکڕای مووچه‌ی حه‌فتانه‌ی ڕۆناڵدۆ و مێسی و ئیبراهیمۆڤیجه (هه‌ر سێکیان به یه‌که‌وە) .
٢-وەزارەتی دارایی :
وەزارەتی دارایی هه‌رێم زیاتر وەکو دەخیله‌یه‌ک وایه، پارەی تێ‌بکه‌یت تیایه‌تی، پارەی تێ نه‌که‌یت تیای نی‌یه ، ئه‌ڵبه‌ته سه‌رچاوەی داهاته‌کانی هه‌رێمیش(هه‌ر له نه‌وت و غاز‌و داهاته‌کانی ناوخۆ‌و گومرگه‌کان) هه‌ر هه‌مووی به دەست پارتی و یه‌کێتی‌یه‌وەن و ئه‌وانیش پارە ناخه‌نه ئه‌و دەخیله‌یه‌وە، ئیتر تۆ شه‌فافیه‌ت له چیدا ده‌که‌یت؟و گه‌ندەڵی له کوێ بنبڕ دەکه‌یت؟!
ئه‌مه‌ش کورته و موخته‌سه‌ری ئه‌و دوو وەزارەته سیادی(!)یه یه که له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر سیادی بوونایه یان خێر(!)ێکیان تیابووایه، چه‌ند ساڵه پارتی نه‌یدەخستنه ژێر دەستی یه‌کێتی...
به‌م کارەشی گۆڕان هه‌م له‌ئه‌زموونی حوکمڕانی شکست دەهێنێت، هه‌م پێگه‌ی جه‌ماوەری خۆی له دەست دەدات..
واته له هه‌ردوولا دەبێت.. ڕێک وەکو ئه‌مڕۆ و کورد له‌عێراقدا که تا دوێنێ (کاتی ڕووخانی ڕژێم) کورد پێ‌یه‌کی له به‌غدا بوو و سه‌رکردەکانی به دوو-سێ مانگ له به‌غدا لێ‌ی دەکه‌وتن بۆبه‌شداریکردنیان له حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و له‌ملایشه‌وە لافی فیدڕاڵی‌یان لێ‌دەدا، که‌سێکیش نه‌بوو پێیان بڵێ: ئه‌رێ ئێوە حکومه‌تی فیدڕاڵیتان هه‌یه له کوردستان، به‌شداری کردنتان له حکومه‌تی ناوەندی یه‌عنی چی؟! یا که به‌شداری له حکومه‌تی ناوەنددا ده‌که‌ن ، فیدڕاڵی یانی چی؟!!
تا کار گه‌یشته ئه‌مڕۆ که کورد نه له‌ناوەنددا پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه..نه له‌کوردستانیش حکومه‌تێکی فیدڕاڵی، ئه‌و فیدڕاڵی‌یه‌شی باسی لێوە دەکه‌ن ته‌نها لای خۆمان ڕەواجی هه‌یه..!
گۆڕان.. باشتر بوو تا چه‌ند ساڵێکی تریش به ئۆپۆزیسیۆنی بمێنێته‌وەو له ڕێگای ئیداراتی خۆجێ‌یه‌تی (ئیدارەی محه‌لی) شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستانه‌وە (وەکو که‌رکوک و هه‌ولێر) پێگه و جێگه‌ی خۆی زیاتر وفراوانتر بکردایه..هه‌تا نه‌یشبوایه‌ته زۆرینه به‌شداری حکومه‌تێکی نه‌کردایه به دەست و قاچ به‌ستراوی..
به‌ڵام به داخه‌وە.. دە‌توانم بڵێم که کورد تاکه میلله‌تە که قه‌ت سوود له هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی خۆی وەرناگرێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست