وا بیست ساڵه....
Monday, 17/01/2011, 12:00
وا بیست ساڵه‌و ...
(زین العابدین)ەکانی کوردستان هه‌ر سه‌رۆکن.
وا بیست ساڵه‌و...
(له‌یلا ته‌ڕابولسی)یه‌که‌ی ئێمه ....
هه‌ر خانمی یه‌که‌می عێراقه و ....
هه‌ر خاوەنی سی-چل کۆمپانیاکه‌ی خۆیه‌تی.
وا بیست ساڵه‌و...
گه‌ورە بازرگانی جگه‌رە و عارەق...
هه‌ر (نێچیرڤان)ی جێگری سه‌رۆکی حیزبه.
وا بیست ساڵه و...
گه‌ورە بازرگانی نه‌وت هه‌ر (کۆسرەت)ی ....
جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی حیزبه.
وا بیست ساڵه‌و سه‌رکردە و سیاسی‌یه‌کانی کورد...
بازرگانه چاوچنۆکه‌کانی خواردن و دەرمانی به‌سه‌رچوون.
وا بیست ساڵه هه‌ژاری و بێ‌کاری و نه‌بوونی یه‌خه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی گرتووە.
هیچ که‌سێک به‌خۆی نازانێ..
زیندووە یاخود مردووە.
وا بیست ساڵه‌و..
کۆشک و ته‌لار و ئۆتومبێلی جوان و ڕازاوە...
هه‌ر هی به‌رپرس و سه‌رکردەکانن.
مووچه‌ی خه‌یاڵی و سه‌روەت و سامان...
هه‌ر هی ئه‌وانن.
گه‌ڕان و ڕابواردن و خۆشی ...
هه‌ر لای ئه‌وانه.
نازانم ئه‌و خه‌ڵکه چاوەڕوانی چی دەکه‌ن؟
چاوەڕوانی کێ دەکه‌ن ڕۆژێ بێت و ماف و به‌شیان بداتێ؟!
که‌سێک له چل ساڵیدا بتوانێ کارێکی چنگ بکه‌وێت..
له په‌نجا ساڵیدا بتوانێت خێزان دروست بکات..
له شه‌ست ساڵیدا بتوانێ خانوویه‌ک دروست بکات..
بیست ساڵ زیاتریش چاوەڕوانی ئه‌و بازرگانانه بکات...
چۆن دەکرێ چاوەڕوانی..
ژیانێکی شایسته‌تر بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست