ئاوات خواستن بۆ پۆسته‌که‌ی (عمر سلیمان) نه‌ک ته‌نها نه‌نگی‌یه..به‌ڵکو ئه‌وپه‌ڕی دەبه‌نگی‌یه
Monday, 07/02/2011, 12:00
سوود وەرگرتن له هه‌ل و مه‌رج و قۆزتنه‌وەیان بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی گه‌ل و نه‌ته‌وە و نیشتمان، کارێکی پیرۆزە و زۆر به‌دەگمه‌نیش گه‌لی کورد سه‌رکردە‌یه‌کی وای تیا هه‌ڵکه‌وتووە که کارێکی پیرۆزی ئاله‌و شێوەیه‌ی ئه‌نجام دابێت.
به‌ڵام ئه‌وەی جێ‌ی داخه..مێژووی بزوتنه‌وەی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد، پڕە له‌هه‌ڵوێستی هه‌لپه‌رستانه و خۆپه‌رستانه‌ی به‌ناو سه‌رکردە و سیاسی‌یه‌کانی کورد بۆ خۆبردنه‌پێشه‌وە و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌رشانی هاوخه‌باته‌کانی خۆیاندا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به‌مه‌رام و ئاوات و به‌رژەوەندی‌یه تایبه‌تی و تاکه‌که‌سی‌یه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر حسابی هه‌ڤاڵانی خۆیان و بزووتنه‌وە‌ی ڕزگاریخوازی میلله‌ته‌که‌یان.
ئه‌وەتا له ڕۆژگارێکی وەکو ئه‌مڕۆدا.. که هه‌رێمی کوردستان له‌چاوەڕوانی گه‌ورەترین ڕاپه‌ڕین و گۆڕانکاری‌دایه، هه‌لپه‌رستێکی وەکو (کۆسرەت) که‌سه‌رتاپای ژیانی پڕە له پاشقول‌گرتن و هه‌ل قۆزتنه‌وە و سوود وەرگرتن له ناکۆکی‌یه‌کانی نێوان هاوڕێیانی خۆی و دەوروبه‌ری بۆ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاوات و به‌رژەوەندی‌یه تایبه‌تی‌یه‌کانی خۆی، تازە به تازە و وەک که‌سێکی بێ‌ئاگا له‌دنیای ئه‌مڕۆ(!) له هه‌وڵی به‌دەستخستنی پۆستی (جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم)دایه به‌سوود وەرگرتن له فرسه‌ت و تاکتیک و یاریکردن له‌نێوان دەسه‌ڵات و به‌ره‌ی گه‌ل و ئۆپۆزیسیۆندا !!
به‌ڕاستی جێ‌ی شه‌رمه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ ئاوات بخوازێت بۆ ئه‌و جێگه‌یه.. نه‌ک هه‌ر ئه‌وەندەش بگرە نیشانه‌ی ساویلکه‌یی و دەبه‌نگی خاوەنه‌که‌یشێتی..چونکه ئه‌و پۆسته له‌مڕۆدا (کت و مت) وەکو ئه‌و پۆسته وایه که له‌م ڕۆژانه‌داو "پاش نزیکه‌ی 30 ساڵ به به‌تاڵ مانه‌وە‌ی ئه‌و پۆسته!" (حوسنی موبارەک)به‌خشی به (عمر سلیمان).
جا له‌کاتێکی وەکو ئێستادا و له‌کوردستانی خۆشمان‌دا..هه‌وڵدان و فرت و فێڵ و هه‌ڵپه بۆ پۆستێکی ئاوا، زیاتر قوڵبوونه‌وە و مه‌له‌کردن له زەلکاوی گه‌ندەڵیی دەسه‌ڵاتدا نه‌بێت، هیچی ترنی‌یه.. زیاتر برەو دان به بازرگانی نایاسایی و دزینی سه‌روەت و سامانی میلله‌ت نه‌بێ، ئه‌ی دەبێ چی بێ؟!
به‌ڕاستی که‌سانی ناو ئه‌و دوو حیزبه دەسه‌ڵاتدارە ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان دەردەخه‌ن بۆ خه‌ڵک..ڕۆژ له دوای رۆژ سووکتر و سووکتر دەبن..دیارە ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامێکی چاوەڕوانکراوەو ئه‌و چارەنووسه‌یه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه چاوەڕوانی دەکه‌ن که‌له‌به‌رەی گه‌ل و میلله‌ته‌کانیاندا نین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست