شایه‌تییه‌ک بۆ مێژوو..
Saturday, 19/03/2011, 12:00
نزیکه‌ی بیست ساڵ لهمهوپێش و به‌دیاریکراویش دوو-سێ ساڵ دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991..ڕۆژێک ڕێم که‌وته بارەگای مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌دەست به‌تاڵییه‌کدا سه‌رێکم دا له هۆڵێک کهوەکو کتێبخانه وابوو، دواتریش بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و هۆڵه هه‌ر کتێبخانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بوو.. له‌ڕاستیدا له‌به‌رئه‌وەی ئه‌هلی خوێندنه‌وە بووم که‌مێک دڵخۆش بووم به‌و جێگایه..کاتێکیش چاوم خشاند به کتێبه‌کاندا و له‌یه‌که‌م نیگادا،بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کتێبی عه‌رەبی له‌ناو کتێبخانه‌که‌دا زۆرسهرنجییان ڕاکێشام ..منیش له‌به‌ر ئه‌وەی زمانی عه‌ره‌بیم باش دەزانی،دەستم دایه کتێبێک که ئێستا ناوەکهییم به‌ته‌وای له‌یاد نه‌ماوە،به‌ڵام زۆر چاک ناوی نووسهرەکهییم دێته‌وە یاد له‌به‌ر ئه‌وەی پێشتریش بابه‌تی ئه‌وو بابه‌تم له‌سه‌ر ئهوخوێندبووەوە،ئه‌ویش (ئه‌دمۆند غه‌ریب)بوو..به‌هه‌رحاڵ کتێبه‌که باسی له مێژووی بزووتنه‌وەی ڕزگاریخوازی کورد دەکرد..
کتێبخانه‌که یه‌ک دوو که‌سی تری لێ‌بوو، منیش به‌ته‌نها له‌سه‌ر کورسی و مێزێکی نزیک په‌نجه‌ره‌یه‌ک دانیشتبووم کهدەیڕوانیهسهر باخێکی سه‌وز و دڵگیر..
له‌کاتێکدا سه‌رقاڵی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م وناوەرۆک و سه‌ربابه‌تی کتێبه‌که بووم.. جار جار سه‌یرێکی دەرەوەشم دەکرد، هه‌تا جارێکیان تارمایی تابلۆیه‌کی سه‌ر دیواری ناو هۆڵی کتێبخانه‌که به‌خێرایی سه‌رنجمی له‌باخ و پهنجهرەکهوە گواسته‌وە بۆ سهردیوارەکهی به‌رامبه‌رم و تابلۆ ههڵواسراوەکه..کاتێک لێی وردبوومهوە،تابلۆ نه‌بوو..به‌ڵکو وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی گهورەکراوی مه‌سعود بارزانی و قه‌زافی بوو که له‌ژێریدا نووسرابوو:
سه‌رۆک مه‌سعودبارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌قید موعه‌ممه‌ر قه‌زافی
لیبیا-ته‌ڕابولس 1984
دواتر ئاوڕم دایه‌وه بهدەوروبهری خۆمدا و بینیم یه‌کێک له‌وانه‌ی که لهولاوە دانیشتبوو (فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی) بوو،هه‌ر له‌و کاته‌شدا که‌سێک(کهنهمدەناسی) خۆی کرد به‌ژووردا و به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهاتن کردنمان هاته لام و دواتر که‌زانی زۆر چاو ده‌خه‌مه سه‌ر وێنه‌که،سه‌رنجی ئه‌ویشم بۆ لای وێنه‌که ڕاکێشا و بهشانازییهوە گووتی: سه‌رۆک قه‌زافی زۆر دۆستی کوردە..منیش له‌وەڵامدا گووتم:تۆبڵێی گه‌ر ووڵاته‌که‌ی ئه‌ویش دراوسێی ئێمه بووایه ،یا به‌شێکی داگیرکراوی کوردستان له‌وێ بووایه، دۆستمان بووایه؟؟
ئه‌و برادەرەش که‌دواتر بۆم دەرکه‌وت به‌رپرسی کتێبخانه‌که بوو ،کردی به‌گاڵته‌و پێکه‌نین و هیچی نه‌گووت..
ئه‌وەی ئه‌و کات من دەمزانی سه‌بارەت به‌قه‌زافی ته‌نها ئه‌وەندە بوو که کابرایه‌کی شێت و دەروون نه‌خۆشه..ئه‌وەی ئه‌و کاته‌ش له‌به‌ر بێکاتی نه‌مکرد ئه‌وەبوو زیاتر بگه‌ڕێم به ناو سهرچاوەو کتێبه‌کاندا تا (کتێبه سهوزەکهی قه‌زافی)له ناو کتێبخانه‌که‌دا بدۆزمهوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست