ڕۆژژمێری سه‌رۆک جاشێک..
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
27-4-1987
ئه‌مڕۆیش هه‌ر وەک ڕۆژانی تر..
له‌سه‌ر لووتکه‌ی شاخ و داخی کوردستاندا..
له‌ناو دەشت و له ناو باخ و لادێکاندا..
به قه‌نناسه‌که‌ی دەستمهوە..
له هه‌ڵمه‌تی شێر ئاسادا...
زەبری توندم له دوژمنه‌که‌م دەوەشاند.
وەکو هه‌ڵۆ..وەکو پڵنگ و وەکو شێر...
له‌و پێدەشت و له‌و شاخانه...
هه‌ر هاوارم بوو دەمنرکاند.
جار نا جارێک هه‌ر بۆ که‌یف وهه‌ر بۆ فشه..
فیشه‌کێکم بۆ نیشانه..
به قهنناسهکهم دەتهقاند.
* * *
15-9-1987
ئێستا ئیتر (کول فی کول)م..
خاوەن (نۆتی شوجاعه)ی (کاکه سه‌دام)م.
ئێستا بۆ خۆم سه‌رۆک جاشم.
خاوەنی دەست و پێوەند و...
سه‌دان جاش و...
مانگی فهردەیهک مه‌عاشم.
* * *
16-2-1988
ئه‌مڕۆیش ههروەک ڕۆژانی تر ئاسایی بوو..
جه‌وله..هه‌ڵمه‌ت..هێرش..گه‌ڕان..
ئه‌م گرتن و ئه‌و به‌گرتدان..
ئه‌م کوشتن و ئه‌و به‌کوشتدان.
گه‌ر که‌لاکی پێشمه‌رگه‌م دەست نه‌که‌وتایه...
نیشانه‌مان دەگرت له‌شوانی قه‌دپاڵێک..
لهشێتێک.. یا گوندنشینێک..
که‌ڕێک ... لاڵێک..
پاشان سه‌ریمان له له‌شی جیا دەکردەوەو..
دەمانخسته ناو توورەکه‌ی برنجهوە.
دواتر ئه‌و دیارییه به‌نرخه‌ش...
کهدەیان توورەکه‌ی خه‌ت سوور پارەی دەکرد..
به‌رەو (مه‌نزومه‌ی شیمال)ی ئه‌وسام دەبرد.
* * *
15-4-1988
کات کاتی ئه‌نفاله‌کانه..
ڕۆژێکی دڵڕفێن و خۆش.
ئه‌مڕۆ هێجگار زۆر پێکه‌نیم..
دوو-سێ جاشی قۆشمه‌م هه‌بوو..
دەچوونه ناو ماڵه نیوە ڕووخاوەکان..
جل و به‌رگی تازەبووکه ئهنفالکراوەکانیان دێنا..
که‌زۆربه‌یان (کراس و که‌وا)ی پووله‌که بوون.
پاشان له‌به‌ر خۆیان دەکرد.
دواتر خۆیان ههڵدەدایه باوەشی جاشهکانهوە..
(یاخود باوەشی سه‌ربازه عهرەبهکان).
له‌سه‌ر کۆشیان...
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان دەکرد.
ئای چه‌ند خۆشه یادگاری جوان و شیرین..
ئای له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌رە عهرەبانهدا..
ئا به‌و شته چه‌ند پێکه‌نین.
* * *
7-9-1991
دوای لاپهڕەی..
غه‌در و خیانه‌ی (شیمال حه‌بیب)..
ئێستا بێ‌ناز وا لێی که‌وتووین.
له (به‌غدا)ی پایته‌ختی حه‌بیب!
کار بهدەستهکانی ئێرەش..
هه‌روەکو پێڵاوە کۆنه..
سه‌یری ناوچه‌وانمان دەکه‌ن.
پێمان دەڵێن : فورسانه ههڵهاتووەکان..
گه‌واد و خوێڕی و نانه‌جیب.
ئێمه‌یش هه‌ر به به‌ڵێ و به‌گ و میر و گهورەم..
دوایان که‌وتووین..به‌ڵکو کارێکیان پێمان بێ...
(هه‌رچی بێت!!!) تا بۆیان بکه‌ین.
* * *
5-6-2005
ڕۆژێکی خۆش..
گه‌لێک خۆشتریش له جاران.
وا دوو ڕۆژە هاین له (دووکان)..
له هاوینه‌هه‌واره‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار!
(میوانی شه‌رەف)ی ئه‌وین.
ڕێز و حورمه‌ت،شوێنی لای سه‌ر..
پارە و پوول و چه‌ک و تفاق.
له هیچ شتێک که‌ممان نییه..
خانوو ..عهرزە..دینار..دۆلار.!
* * *
6-7-2006
خۆشترین ڕۆژ...
ماوەیه‌که دیوەخانمان گواستۆته‌وە بۆ (سه‌ری ڕەش)..
خانوو و باخیش ها له (پیرمام).
لێرەیش شوکور له‌هیج شتێک که‌ممان نییه.
مووچه،پارەی دیوەخانانهو حیمایه.
ماڵی گه‌رم بۆ زستان و..
نهکهرۆزیش بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی گه‌رمایه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که‌خه‌ڵک و..
که پێشمه‌رگه و هه‌ڵسووڕاوی ناو حیزبه‌کان..
ته‌نها به خه‌و دەیانبینن..
هه‌موو بوون به دۆست و هاوڕێی ڕۆژانه‌مان.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر..
پارێزراوین له‌ژێر باڵی (سه‌رۆک هه‌رێم).
ئه‌وی ڕاست بێ ..خۆیشم سه‌رم لێ شێواوە..
نازانم من تێکۆشه‌رم..
یاخود جاش و خیانه‌تکار.
ئه‌و پرسیارە گه‌لێک قورسه..
من بۆ خۆیشم نازانم کێم؟
ته‌نها ڕاستییه‌ک دەزانم..
ئێمه و سه‌رۆکه‌کانی کورد..
(دەستێک جل)ین له یه‌ک قوماش.
ئه‌وکاتانه‌ی که لای خه‌ڵک تێکۆشه‌ر و خه‌باتکارین..
له‌ژێرەوە...
یا خائینین.. یا جاسووسین.. یا سه‌رۆک جاش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست