کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان..نیشتمانی سه‌یر و سه‌مه‌رەکان..

Monday, 07/04/2014, 12:00







دەڵێن له‌ هه‌موو جیهانداحه‌وت شتی سه‌یر و سه‌مه‌رە هه‌ن.. به‌ڵام به ڕای منێک که له شوێنێکی وەکو کوردستان ژیاوم، ئه‌و شتانه هێندەسه‌یر و سه‌مه‌رەش نین..چونکه بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌وانه هۆش و ئاوەزی ئینسان په‌ی به زۆر نهێنی و شتی شاراوەیان دەبات.

هه‌ر بۆ نموونه ئه‌هرامه‌کانی میسر که له‌ ڕاستیدا بریتین له چه‌ند گۆڕێکی گه‌ورە، شتێکی هێندە سه‌رسووڕهێنه‌ر نی‌یه کاتێک که مرۆڤ بزانێت که میسری‌یه کۆنه‌کان فیرعه‌ونه‌کانیان دەپه‌رست و تێکڕا ی ئه‌و میلله‌ته‌ له‌ خزمه‌تکردنیاندا بوون، زۆر ئاساییشه‌ بۆ مردنیشیان تێکڕای میلله‌تێک به دەیان ساڵ کاریان له و گۆڕانه‌دا کردبێت.

یان بۆ بورجی پیزای لار له ئیتاڵیا... فیزیا شتێکی هه‌ر پێ‌یه که مرۆڤ قه‌ناعه‌تی پێ‌بکات..

به‌ڵام تو ویژدانی ئێوە و هه‌موو مرۆڤێکی به ویژدان.. چ عه‌قڵێک ..چ زانستێک.. سه‌ری له‌م عه‌جایباتانه‌ی هه‌رێمی‌کوردستان دەردەچێت..کێ دەتوانێت لێکدانه‌وەیه‌ک بۆ ئه‌م‌دیاردە سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ی خوارەوە بکات:


١/هه‌رێمێک نه‌وت دەفرۆشێت،به‌ڵام پارە‌که‌ی له هیچ شوێنێک(!) دیار نی‌یه و ناتوانێت ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رەکانی دابین‌بکات..!

٢/ عه‌لی کیمیاوی(دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد) کاتێک (تاریق ڕەمه‌زانی) به خۆی و فڕۆکه ژەهراوی‌یه‌که‌یه‌وە ناردە سه‌ر ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه،هیچ به ته‌نگ چارەنووس و ژیان و سه‌لامه‌تی فڕۆکه‌وانه‌که‌وە نه‌بووە..

به‌ڵام مام جه‌لال(مام و دڵسۆز و سه‌رکردەی کورد) هێندە خه‌مخۆری هه‌مان فڕۆکه‌وان بوو.. هێندە و به‌ته‌نگ ژیان و سه‌لامه‌تی و ته‌نانه‌ت خۆشگوزەرانیشیه‌وە بوو، نه‌ک هه‌ر له زیندان و دەستی یاسا ڕزگاری کرد، به‌ڵکو هاوکاری کردو گه‌یاندی‌یه‌ ووڵاتێک که به به‌راورد به عێراق به‌هه‌شتێکی ئارامی سه‌رزەمینه.. !

٣/حاڵی حازریش.. نه‌ک هه‌ر زانینی، به‌ڵکو به وورته‌یه‌کیش باسکردن له باری ته‌ندروستی ئه‌و خائینه(مام ته‌ڕەماش)، کفرێکی موتڵه‌قه‌..خاڵێکی سوورە و تائێستا ته‌نانه‌ت پاسه‌وان و خزمه‌تکارە نزیکه‌کانی خۆیشی له سه‌ر کوژراوە..!

٤/خانمی یه‌که‌م(!)ی عێراق..خێزانی هه‌مان سه‌رکردە و مامی به وەفا(!)ی کورد..کاتێک حیزبه‌که‌ی له‌شاری سلێمانی شکست دێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌یلولی ٢٠١٣ ی په‌رله‌مانی کوردستاندا، وە له به‌رئه‌وەی ئه‌و کاته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی سلێمانی حیزبه‌که‌ی دەبێت، به‌رگه‌ی ئه‌و شکسته ناگرێت و خۆی به که‌مته‌رخه‌م دەزانێت و وەکو وەفایه‌کیش بۆ جه‌ماوەرەکه‌ی له‌و شارەدا، دەست له‌ پۆستی به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ند دەکێشێته‌وە..

تائێرە ئاسایی‌یه.. به‌ڵام پاشتر ئه‌و خانمه یه‌که‌مه(!) خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی (واته : سکرتێری گشتی حیزبه‌که‌ی) ئامادە دەکات. !!!!!!

٥/حاکم(!)ێکی شۆڕش(!) و شار(!) ..به‌رپرسێکی دز و غه‌ددار... بۆ شاردنه‌وەی دۆسی‌یه‌یه‌کی دزی، په‌ردەیه‌کی ئه‌ستوری پیاوکوشتن دەدات به سه‌ریدا..!

٦/مه‌سعود بارزانی دەوڵه‌تی کوردی به گێڕانه‌وەی ویلایه‌تی موسڵ بۆ سه‌ر تورکیا تێ‌گه‌یشتووە.!

٧/نێچیرەڤانی هه‌رزە سیاسی دەیه‌وێت به داتاشینی پۆست و پله‌ی حکومی وەهمی، پیری موغانی سیاسه‌ت هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە