کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی نه‌ک هه‌ر سزا دراوە..به‌ڵکو له‌لایه‌ن یه‌کێتی‌یه‌وە ئه‌تککراویشه..

Saturday, 05/04/2014, 12:00






له‌م ئێوارانه‌ی ڕابردوودا و هه‌روا به‌دەگمه‌ن سه‌یرێکی که‌ناڵی کوردساتم کرد... سه‌یر ده‌که‌م خرته خرپنێکی تێر و ته‌سه‌ل که له تێری‌دا نزگه‌رەی دەکرد و جارجاریش که‌مێ کاوێژی دەکرد (واته: به‌هێنانه‌وەی بڕێک خواردنی ناو گه‌دەی بۆ ناو دەمی و پاشان جوین و قوتدانه‌وەی جارێکی تر بۆ خوارەوە) به ناوی(د.عیزەت سابیر ی ئابووریناس)باسی له شاری سلێمانی دەکرد که نه‌ک هه‌ر سزا نه‌دراوە، به‌ڵکو له‌سایه‌ی دەسه‌ڵاتی مافیاکانی یه‌کێتی‌دا بۆته نموونه‌ی شارێکی نموونه‌یی و خۆشگوزەران له‌ ناوچه‌که‌و له جیهانیشدا..!

ئه‌و ئابووریناسه خرپنه دەیگووت سلێمانی شارێکی خزمه‌تکراوە له‌لایه‌ن یه‌کێتی‌یه‌وە و زۆر به‌رەو پێشه‌وە چووە وله‌سایه‌ی‌دا ئاستی هه‌ژاری تێیدا هێجگار که‌مه و ڕێژەی تاوانیش به‌هه‌مان شێوە. زۆربه‌ی خه‌ڵک خاوەنی خانووی خۆیه‌تی وئاسی ژیانیان به‌رزە و خه‌ریکی گه‌شت و گوزار و که‌یف و سه‌فان..ژینگه‌ی شار له‌و په‌ڕی جوانی و پاکی و خۆشیدایه‌و ..له کۆتاییشدا داوای له خه‌ڵکی شار کرد له‌به‌ر خاتری وێنه‌کانی مام جه‌لال دەنگ به لیستی یه‌کێتی بدەن..!

ئاخر ئابووریناسی که‌لله خرپن..تۆ دەزانیت ئه‌و تاڵه‌بانی‌یه‌ی که تا ئێستاش وێنه‌که‌ی وەکو مۆته‌که ده‌خه‌نه سه‌ر دڵی خه‌ڵکی ئه‌و شارە..چی به‌و شارە نه‌کرد، ئایا ئه‌زانی که‌ئه‌و ئه‌و شارەی ئه‌تک کردو شه‌رەفی شکاند له‌ناو یه‌کێتی و له هه‌موو کوردستانیشدا.

له‌و مه‌کته‌ب سیاسی‌یه‌ی یه‌کێتی که‌ جه‌نابت باسی لێوە دەکه‌یت که‌له‌ناو شاری سلێمانی‌دایه، ڕۆژانێک له‌لایه‌ن (مام جه‌لال)ته‌وە هیچ ڕێزو جێگاو ته‌قدیرێکی تێدا نه‌هێشتبووەوە بۆ ئه‌ندامانی یه‌کێتی که‌خه‌ڵکی سلێمانی بوون..هه‌ر هه‌موویانی شکاندبوو و کردبوونی به ژێر دەسته و پاشکۆی ئه‌ندامانی تری خه‌ڵکی ئه‌م شار و ئه‌و شار..

ئا لێرەوە و له سه‌ر دەستی مامه سزادانی ئه‌و شارە دەستی پێکرد ..

ڕاسته جه‌لال و تاقمه‌که‌ی ماوەیه‌کی زۆره له‌و شارە دەژین و له‌و شارە چه‌ندین ماڵ و کۆشکی شاهانه‌یان هه‌یه، .به‌ڵام بیرت نه‌چێت میوانێکی ڕەزاقورس بوون و ئێستاش میوانێکی ڕەزا قورسن لای خه‌ڵکی ئه‌و شارە..

عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش له که‌رکوک ماڵ و کۆشکی هه‌بوو، به‌ڵام چ گوڵێکی له‌یه‌خه‌ی ئه‌و شارە دا..جه‌لالیش هه‌ر ئه‌وەبوو (به‌خێرێ) کورد بوو، ئه‌گینا شتێکی له‌و گه‌ڕابووەوە..

ئایا ئه‌زانی..خه‌ڵکانێکی زۆر له سلێمانی کرێچین و له ژێر هێڵی هه‌ژاریشه‌وەن(ئه‌وەی که خۆت دەتگووت که‌متر له 167000 دیناریان هه‌یه له مانگێکدا) له‌ هه‌مان کاتیشدا کرێچین..

ئه‌و داتا و ژمارانه‌ی تۆ باست لێوە دەکردن له‌لایه‌ن دوو به‌رپرسی نابه‌رپرسی وەکو (مام جه‌لال)تهوە تۆمارکراوە که دەیگووت:. ته‌نها له شارێکی وەکو سلێمانی به هه‌زاران ملیۆنێرمان هه‌یه..

ئایا تۆ ئه‌زانی تاوان له کوردستاندا به گشتی و له سلێمانیش به‌تایبه‌تی به‌رێژەیه‌کی زۆر له‌لایه‌ن دەسه‌ڵاتداران و به‌رپرسان و که‌س و کاریانه‌وە ئه‌نجام دەدرێت و ئه‌وانیش له‌ به‌رئه‌وەی له‌سه‌رو یاساوەن، نه‌تاوانه‌کانیان تۆماردەکرێت و نه‌خۆیشیان سزا دەدرێن..

ئه‌و ڕێژە تاوانه‌ که‌مه‌ی تۆش باسی لێوە دەکه‌یت ئه‌وە هی خه‌ڵکه بێ‌پشت و په‌ناکه‌یه‌ که یاسا شمولیان دەکات، خۆشت ووته‌نی خۆشبه‌ختانه که‌من.

له کۆتاییشدا به‌ تۆ و هاوکارانت ئه‌ڵێم زۆر شه‌رمه له‌م ڕۆژەدا به وێنه‌ی مردوویه‌ک یان نه‌خۆشێک هه‌وڵبدەن یاری به سۆز و عاتیفه‌ی خه‌ڵکه‌وە بکه‌ن..

هه‌روەها تۆزێک ئاگات له خۆت بێ و پێش به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێندە گه‌نه خۆری مه‌که، با تووشی نزگه‌رە و کاوێژ نه‌بی..

ڕاسته (کا)که هی خۆت نی‌یه به‌ڵام خۆ کادانه‌که هی خۆته..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە