فه‌له‌ستین و که‌رکوک..دوو کارت بۆ فریودان
Monday, 28/02/2011, 12:00
نزیکه‌ی په‌نجا ساڵه دیکتاتۆرە عه‌رەبه‌کان ..هه‌ست و نه‌ست و داخوازی و ئاوات و ناڕەزایی میلله‌ته‌کانیان کۆنتڕۆڵ و خه‌فه کردووە به بیانوی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین که‌گوایه تاکه مه‌سه‌له‌ی ڕەواو سه‌رەکی و چارەنووسسازی هه‌موویانه، به‌بێ‌ئه‌وەی یه‌ک زەڕڕە کار وخه‌باتی ڕاسته‌قینه‌یان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کردبێت یان سوودێکیان پێ‌گه‌یاندبێت.
بگرە ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وە.. دیکتاتۆرە عه‌رەبه‌کان زۆرترین سوودیان له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین وەرگرتووە..فه‌له‌ستین باشترین کارت بووە به‌دەستیانه‌وە بۆ درێژەدان به دەسته‌ڵاتی ڕەهای خۆیان به‌سه‌ر میلله‌ته‌کانیاندا.. باشترین پشت و په‌نا بووە بۆ هێشتنه‌وەی ئه‌و دەسه‌ڵاتانه‌ی که ته‌نها و ته‌نها له‌خزمه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیاندا بووە.
ئه‌وەی له هه‌رێمی کوردستانیش له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دواییدا تێبینی دەکرێت ، هه‌مان کارتی فریودانه به ناوی (که‌رکوک)ەوە..
دەسته‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوە‌ی دیکتاتۆرە عه‌رەبه‌کان ، گه‌ڕاون هه‌سته‌وەرترین و ورووژێنه‌رترین دەماری نه‌ته‌وەیی کوردیان دۆزیوەته‌وە تا له‌وێدا بیگرن و به‌کاریبهێنن به‌مه‌به‌ستی بێ‌هۆشکردنی میلله‌تی کورد و هێشتنه‌وەی کورسی دەسته‌ڵاتی خۆیان..
به‌ڕاستی هه‌ڵه‌و تاوانێکی گه‌ورەیه مه‌سه‌له‌یه‌کی وا نه‌ته‌وەیی به‌کاربهێنرێت بۆمه‌به‌ستی درێژەدان به‌دەسه‌ڵاتی گه‌ندەڵی..بۆمه‌به‌ستی دزینی سه‌روەت و سامانی میلله‌ت..بۆ مه‌به‌ستی خۆشگوزەرانکردنی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کی دەسه‌ڵاتدار.
جا نازانین دیکتاتۆرە عه‌رەبه‌کان (که‌له‌و جۆره کارته‌یان تاقیکردەوە پێشتر) ..چ گوڵێکیان له‌یه‌خه‌ی فه‌له‌ستین دا تا ئه‌مان (که‌به‌هه‌مان ڕێچکه‌ی ئه‌واندا دەڕۆن) له‌یه‌خه‌ی که‌رکوکی بدەن ؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست