ڕێكەوتنى ستراتیجى تێك دەچێ لەسەر دابەش كرنى كورسیەكان
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
ئەى ئەوانەى كەخۆتان ناو ناوە لیستى كوردستانى... ئەى ئەودووحیزبەساختە كارو دژ بەماف وئیرادەى ئەو گەلەى كەچەندین ساڵە هەرچى دڕندەیە كەڵبەى تیژى لێ دەدات ومافەكانى پێشێل ئەكات و بێ بەشیان ئەكات لەخۆشى ى ژیان وخوێنیان بەناهەق ئەڕێژێ. گەل قوربانى ى زۆرى دا بۆتان تاگەیشتنە دەسەڵات و وایان دەزانى ڕاستگۆن و خۆتان وحیزبەكانتان دەكەن قوربانى وئەیخەنە خزمەتى مەسەلەى كوردو بەرژەوەندى گەل ئەخەنە پێش هەمووشتێكەوە .
بەكردار سەلماندتان كە ئێوە نەك هەر پەروەردەى دەستى ێەدامن وبەعس ئاسا كور قڕ ئەكەن بەڵكو زۆر لە هیتلەرو مۆسۆلۆنى وێەدام وفیرعەونەكان بەدناوترو داماڵراوترن لەهەموو قیەم وئەخلاقێكى جوان ودورن لەهەموویاسایەكى مرۆیى و ....گوناحە بەئێوە بڵێن مرۆڤ ... بەڵكو ئێوە دڕندەن وهەموو شتێكَك ئەكەن لە پێناوى مانەوەى خۆتان وبنەماڵەو سەروەت وسامانەكانتانداو هیچ ڕەوشتێكى جوانتان بیر نەماوە و بونەتە وەحش و بونەتە پیسترین دكتاتۆرى سەدەى بیستەم وپیسترین دكتاتۆرو فیرعەونى جیهان لەسەرەتاى دروست بونى ژیانەوە هەتا ئێستا .
سەرەڕاى هەڕەشە كردن وتۆقاندن وسوێنددانى موچەخۆران و دەركردن ونان بڕینى ئەوانەى بیرو ڕاى جیاوازیان هەیە وپێ دانى پارەو سەیارەو دەمانچە بەو كەسانەى كە ئەتوانن جەماوەرەكانیان لەخشتە بەرن بۆ دەنگ دان بەوان ودابەشكردنى جۆرەها شت بەسەرخەڵكا تەنانەت زۆر شتى نایاسایى یان كرد لەپێناوى دەنگ دان بەدەسەڵات وەكو خانو تاپۆ كردن وڕێدان بەتەجاوەزات و یارى كردن وهەڵس وكەوت كردن بەماڵى میللەت وپارەى حكومەت بۆ دەنگ دان بەو ان.بەڵام ناعەدالەتى ودرۆكردن وچاوبەست كردن لەگەل و مەغدوور كرنى خەڵكانێكى زۆرى موستەحەق وپاداشت كردنى كەسانێكى ناشایستەو ناكەس وناهەق واى كردووە كەجەماوەر ئەوەندەى تر دەنگى ناڕەزایى لێ بەرز بێتەوە وببنە موعارەزە(ئۆپۆزسیۆن) كەچى دەسەڵات پێش وەخت سەرسەختترین ناحەزو ڕكابەرى خۆى كرد بەشەركى خۆى و لەپێناوى مانەوەیان لە دەسەڵات وخواردنى خوێنى گەل وبەتاڵان بردنى سەروەت وسامانەكانى وكەشف نەبوونى دزى وگزى وساختەكانیاندا بوونە شەریك وهاوپەیمان وڕێكەوتنى ستراتیجى یان مۆر كرد.
بەڵام بەوەشەوە نەوەستان وكەوتنە تەزویرات ودزینى دەنگى خەڵك
ئەمجارە كەوتونەتە هێرش بردنە سەر بارەگاكانى لیستە ڕكابەرە كانیان و بەگرتن و شاربەدەركردن و بیزاركردنى هەوادارانى لیستە جیاوازەكان وئێستاش شەوى 29/7/2009 پاش ڕاگەیاندنى ئەنجامەكان لەلایەن فەرەج حەیدەرى تەزویرچى و كۆنەبەعسى وپاراستن.وپاش پۆزلێدان وئیستیفزازێكى زۆر ى ئەم كەسە نەخۆشە.شەقامەكانى شارى هەڵمەت وقوربانى وگۆڕانخوازیان تەنیوەو زۆر بەنا مرۆڤانەو بەعس ئاسا داواى هەویە لە خەڵك ئەكەن وبیانویان پێ دەگرن وئازارى خەڵك ئەدەن وهەر چەند سەد مەترێك چوار پێنج سەیارەى قوات خاێەو لیواى تایبەت ودەزگاى زانیارى وپاراستن وپۆلیسیان وەستاندوەو ئەڵێ ىلە سەیتەرەكانى حەمرین وسنورەكانى كوردستان وەستاون و بۆسەیان بۆ كۆنە بەعسى یەكان داناوە و ئەڵێى كەركوكیان ڕزگاركردووە .زۆر بێ حورمەتى وسوكایەتى بەتاكى كوردى ئەكەن .بەڵام هەمووشتێك سنوورى خۆى هەیە وكە ترازا ئەوا ئەو كاتە تۆڵە بەزەبرە وئەوەى سەبربكات ئەیبینێ شەقى گەل چەن بەسوێ یە.
ئەى دووحیزبەكە ولایەنگرەئەڵقە لەگوێكانیان دلچنیا بن ئەو جارەى پیچشوو لە سەر گومرگى ئیبراهیم خەلیل یەكتریان قڕكردو یەكتریان سووك وسەلیم كرد و كوڕى ئەوخەڵكەیان بەفیڕۆو ناهەق ڕشت وچەندین كەسیان بێ سەرو شوێنكرد وئێستاش كەبوونەتە یەك بەرەوحیزب وبوونەتە برا .دڵنیاتان ئەكەم ئەمجارە ئەوەندە بەپیسى لەیەكترى ئەدەن و پەشیمانیش دادى كەس نادات و هەممو ئەوانەى كەدەنگیان داوە بەلیستى كوردستانى دەبێ لەئێستاوە بڕۆن بۆ زاخۆ شوێن بگرن چونكە ماوەیەكى تر سەرەڕاى لەیەك جیابوونەوەى پارتى ویەكیًتى لەیەكترو.... لەیەكترى دان وهەڵوەشانى ڕێكەوتنە ستراتیجى یەكەى نێوانیان.دەبێ ماوەیەكى تر كەهەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان وشارەوانى و پەرلەمانى عیراق .ئەو كاتەشارى هەڵمەت وقوربانى (ئەوشارەى كە دڵى یەكێتى بوو) دەبێتە شارى گۆڕان وگۆڕانخوازەكان وهەولێرى شێرەنوستوەكەش لەخەوهەڵ دەسێ وئەگۆڕێت .جا ئەوكاتە ئەبێت بڕۆن لەمەنفا بگەرشێن بۆ شوێنێك كە بیكەنە دڵتان وبەڵام توكتان پێوەنامێنێ وگەڕو گول ئەبن .....چونكە ڕێوى لەكونى خۆى هەڵگەڕێتەوە گەڕ ئەبێت. ئەوكاتە پارتى وبارزانى براگەورەتان نەك هەر بەهیچتان نازانێ بەڵكو حیسابى كۆن ونوێتان بۆ ئەكات بەیەك قائیمەو دوا سەنتیتان لێ ئەسێنێ وبێ كەس كوژتان ئەكات
وەناوتان ئەنێت جاشە خیانەتكارە تۆپیوەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست