باڵى مەكتەبى سیاسی زەحمەتكێشان، چیتان دانا ؟!!!
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
زۆر جار كەسایەتى خاوەن خەبات و شۆرش گێڕ سەرى دەسوڕێ و نەك هەر ناتوانێ كەسایەتى و خەباتى خۆی بپارێزێت بەڵكو لەكەداریشى دەكات،جیابوونەوەى باڵى مەكتەبى سیاسیى لەسەر دەستى چەند كادرێك هەموومانى توشى شۆك كرد چوونكە بەشێكیان ئەوى لێمان چاوەڕێ دەكردن پێچەوانەى كاری ئێستایان بوو كە ڕق و كینەیان لێدەبێتەوە، ئەوانە بە كەسانى شۆڕشگێڕ ناودەبران دەركەوتن كەتەنها ناخێكى پڕ لە گوماناوى تۆڵە سەندنەوە هیچى تر نیین،كورتبینیان واى كرد كە تەنها ئەمڕۆ ببینن و نەیان زانى بەیانیش هەیە،داگیر كردنى بارەگاو وەرگرتنى بوددجە و دوا جار وەرگرتنى كیانى هەڵبژاردن لە بەرامبەر چى بوو ؟ سەرۆكەكەتان وایزانى كوردستان لەسەر دەستى ئێوە دەبێتە دەوڵەت؟ یا لەبەر چاوە كاڵەكانتان بوو ؟ دڵنیام كە خۆتان لەو شتانە باش دەزانن و دەشزانن ئەمانە تاسەر نابێت و شوێنى ئێوە دیارە لە كوێیە،بەڵام بۆ داپۆشینى ڕاستیەكان چەواشەكارییەكتان دەست پێكردووە كە دوورە لە هەموو بنەما سیاسیەكان تەنانەت بەشێك لەو كادرانەى لەگەڵتاندان ئێستا لەگوماندان بەرامبەر بە لێدوانەكانتان ، ئەوەى جێی سەرسورمان و مشتومڕە وەرگرتنى كیانى هەڵبژاردن بوو ئەویش سەلماندى ئێوە چین و چیان لێتان دەوێت ،تەنها لاوازكردنى پێگەى زەحمەتكێشان مەبەستى دوژمنكارى سەرۆكەكەتان بوو لەڕێگەى ئێوەوە زەفەر بە زەحمەتكێشان بەرێ،بۆتان چۆ سەر بەڵام ئێوە لە بەرامبەردا چیان دەدەنێ ،ئێوە تەنها بۆ كپكردنى دەنگى نارەِزایەتى بەكارهێنران و نامەیەكى هەڕەشە ئامێزیش بوو بۆ دەنگەكانى تر،ئێستا كاریان پێتان نەما،ئەى بەرەو كوێ؟ئێوە تا لەزەحمەتكێشانى دایك بوون تواناى كاركردنتان نەمابوو،لە كۆنگرەكاندا دەتانویست دەست لەكار بكێشنەوە بە هۆى ماندوبونتان ئێستا خێرە دەڵێن مەوقفى سیاسی وەردەگرین و ئێمەین حزبى زەحمەتكێشان!! ئەوە خێرە ئێوە تا دوێنێ ئابوونەى حزبتان نەدەدا ئێستا بونەتە كەواسورى بەر لەشكرو ئەوانە دەدەنە دادگا كە ناوى حزب بەكاردەهێنن.دەمەوێت دوو شتتان بەبیر بێنمەوە بۆ مێژوو، یەكەمیان كاتێك كە ڕەوت جیابونەوە هەزار قسەو قسەڵۆك و جنێوى بازاڕیتان بەو برادەرانە وت وتتان ئەوانە خۆفرۆشن خائینن لەبەر بێنوێگەریتان هەتا ماوەیەكی زۆر كۆبونەوەكانتان یەك قەوان بوو لێتان دەدایەوە بەڕای شەقام دەتان خەمڵاند كە ئەوان دەستەمۆكراوون،ئەی ئێستا ئێوە چى چاوەڕێدەكەن پێتان بوترێ،بەسنیە كۆتای بەو سیناریۆیە بێنن كە بۆیان داناوون ،بۆ خوا پێتان دەڵێم،دوهەم،باش دەزانن دواى كۆتایی هەڵبژاردنەكان هیچ ئەركێكتان نامێنێت،باشترە لەئێستاوە كارێك بكەن كە مێژووتان نەسڕێتەوە ،ئێستا میلەت پێویستى بە هەموو تاكێكى خاوەن خەبات و بە مەوقیف هەیە لەپێناو نەمانى ئەو بێمنەتیەی كە دەسڵات هەیەتى بەرامبەر بە تاكەكان،لێكترازان ماناى خزمەت كردنە بەدەسەڵات و دروست بوونى هێزى سێیەم بۆ چاكسازیە نەك ڕوخانى هیچ لایەنێك.
چاودێرێگ سیاسى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست