بەرزو پیرۆز بێت یادى 21 ساڵەی راپەرینە مەزنەكەى گەلەكەمان
Monday, 05/03/2012, 12:00
جەماوەری ئازادیخوازى كوردستان
ئەمرۆ(21) ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەكەی خەڵكی كوردستاندا تێدە پەڕێت، 5/3/1991 ڕۆژێكی مێژووی گرنگە لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەكەماندا ،لەم رۆژەدا جەماوەرى داخ لەدڵى كوردستان بەرەو روى رژێمى بەعسدا هەڵشاخان و كڵپەى ئەو راپەرینەش لەرانیەى مەڵبەندى راپەرینەوە دەستى پیًَكردو پاشان سەرجەم شاروو شارۆچكەكانی گرتەوە،لەم ڕۆژەدا سەرجەم چینو توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بە عیلمانی وئیسلامیەوە بە چەپ و ڕاستەوە ڕاپەڕینوو داموو دەزگاكانی ڕژێمی بەعسی روخاویان لەبن هەڵتەكاند بەكەركوكی بابە گورگوریشەوە،(21) ساڵ لەمەو بەر تۆڵەی كیمیا باران و ئەنفال لەرژێمی دیكتاتۆری بەعس كرایەوە، راپەرین هەنگاوێكى پڕ بەها بوو بۆ گەلەكەمان بەسەرجەم چینو توێژەكانیەوە،هەر ئەو ڕاپەرینە بووە ڕێخۆشكەر بۆ پتەوكردنی برایەتی نێوان سەرجەم لایەنەكانی ناو گۆرەپانی سیاسی ئەوكاتەی كوردستان،بەرەی كوردستانی جڵەوی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی گرتە دەست و سەرەرای ئەو هەموو كێشە سیاسی ئابورى و كۆمەڵایەتیەی كە لەو كاتەدا ڕژێمی روخاوی بەعس بەجێی هێشتبوو توانرا هەنگاوى باش بهاویژرێت،بەتایبەتیش كەبەهەوڵى دڵسۆزانی گەلەكەمان توانرا یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و یەكەم كابینەى حوكمەتی هەرێمی كوردستانی پێك بێت.
هەرچەندە بەداخەوە ئەو حوكمەتە بەهۆی مۆتەكەی شەڕی ناوخۆوە نەیتوانی وەك پێویست لەئاست داخوازیەكانی گەلەكەماندابێت،گەر وانەبوایە ئێستا ئێمە قۆناغێكى زۆر باشترمان تێپەراندبوو، لەسالی 2003 ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس رووخاو كورد چووە قۆناغێكی نوێوە لەخەباتی بزاڤی رزگاریخوازانەی خۆیدا ئەمەش بەدەستكەوتێكی گرنگ ئەژمار دەكرێت بۆ كوردستان بەگشتى ،بەتایبەتیش كە كورد بەشداریەكى كاراى هەبوو لەپێكهێنانى حكومەت و پەرلەمانى نوێ ى عێراقدا بەهیمەتى هەمووان توانرا گەلێك دەستكەوتى گرنگ بەدەست بهێنرێت و گەلێك شتى چاكیش لەناو دەستورى عێراقیدا جێگا بكاتەوە...كەهەندێكیان جیًَبەجێ كراون و هەندێكیشیان نەچوۆتە بوراى پراكتیكیەوە لەوانە جێبەجێ كردنى مادەى 140 ى دەستورى كەلەهەموو مەسەلەكان گرنگترە و چارەنووسى سەرجەم ناوچە دابراوەكانى پێوە پابەندە،لەگەڵ ئەوەشدا بارو دۆخى عێراقى سەقامگیرى بەخۆیەوە نەدیوە ئەویش بەهۆكارى دەست تێوەردانى دەرەكى و ناكۆكى مەزهەبى كە هۆكارى سەرەكى ئەم ناسەقامگیریەن،زۆرێك لەهێزە شۆڤێنى و حكومەتە دراوسێكان كارى بەردەوام دەكەن بۆلەباربردنى دەستكەوتەكانى حكومەتى هەرێم و بەمەترسى سەرەكى دەبینن بۆ ناوخۆى خۆیان،ناوچەكەش ساڵى رابردوو گۆرانكارى جدى تێكەوت و بەهۆى راپەرینى بەهارى عەرەبیەوە ژمارەیەك لەرژێمە دیكتاتۆریەكان روخان و ژمارەیەكیشیان لەسەرو بەندى روخاندان،كەئەم كارەش دورو نزیك كاریگەرێتى لەسەر هەرێمى كوردستان هەبوو بەتایبەتیش كەجەماوەرى ستەم دیدەى گەلەكەمان هەستى بەناعەدالێتى و گەندەڵى ئاشكرا دەكرد بۆیە ئەمەش بووە هۆى دەربینى نارەزایەتیەكان لەشارى سلێمانى و دواتر شارو شارۆچكەكانى تریشى گرتەوە نەك هەر ئەوە بگرە روداوى دڵتەزێن وخوێنرشتنیشى لێكەوتەوە كەئەمە كارێكى نەخوازراو بوو لەلایەن هەموو لایەكەوە ،لەدواى وەستانى خۆپیشاندانەكان و دانیشتنى چەند جارەى لایەنە ناكۆكەكان و پێشكەشكردنى دەیان پرۆژە چەندین گۆرانكارى دەستورى و بریارى حكومى لێكەوتەوە بە ئاراستەى چاكسازى و بنبركردنى گەندەڵى و باشتر كردنى گوزەرانى خەڵكى كوردستان و كاركردنى زیاتر بۆ ئاوەدانكردنەوەى زیاترى كوردستان ،بەڵام ئێستاشى لەگەڵدا بێت دەتوانین بڵێن هێشتا هەنگاوەكان وەك پێویست نین و دەبێت كارى جدیتر بكرێت ،ئەمرۆش كە راگەیاندنى كابینەى(7) ەم بەرێگاوەیە هێوادارین بتوانرێت ئەوكەمو كوریانەى كەهەن بنبرتر بكرێن و كارى باشتر بۆخزمەتكردنى گەلەكەمان ئەنجام بدرێت هەڵ بدرێت كێشە ناوخۆییەكان لەرێََگاى دایەلۆگ و گفتو گۆوە چارەسەر بكرێن و دیموكراسیەت و سەروەرێتى یاسا لەسەرو هەمووانەوە بێت بەو هێوایەى چیتر پەنا نەبرێتەوە بەر توندو تیژى و خوێنرشتن بۆیەكلایى كردنەوەى كێشەكان ، پێویستیشە لەسەر مەسەلە چارە نووسسازەكان و مەسەلە نەتەوەییەكان هەمووان هاو هەڵوێست بین و رێگە نەدەین لایەنە دەرەكیەكان هەلى كێشە ناوخۆیى یەكان بقۆزنەوە بۆ بەرژەوندى خۆیان،ئێمە لەیەكێتی دیموكاتیخوازانی كوردستان هیوا خوازین حكومەتى هەرێمی كوردستان لەئاست داخوازیەكانی خەڵكی كوردستاندابێت هەموو كاربكەین بۆ سڕینەوەی سەرجەم ئاسەوارەكانی رژێمی ردیكتایۆرى بەعسى روخاوو شاد كردنی گیانی شەهیدانی كوردوو كوردستان ..
سەركەوتوو بێت خەباتى نەپساوەى گەلەكەمان لە پێناوبەدیهێنانى سەرجەم مافە رەواكانى دا.........
یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان
5/3/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست