گرژیەكانى ئەم دوایەیى نێوان ئێران وپارتى، مەسرۆرى تیرۆرستى گەیاندە لوبنان؟!
Saturday, 23/10/2010, 12:00
ڕۆژى 21/10/2010 كاژمێر 10ى سەرلەبەیانى بە فڕۆكەیەكى تایبەت مەسرۆرى تیرۆرس لە كوردستانەوە بەرەو بەیروتى پایتەختى لوبنانى عەرەبى سەفەرى كرد؟!
محەمەد ئەمین بارزانى جێگری بەڕێوەبەرى گشتى هەواڵگرى بنەماڵەى بارزانى ، ئەوەى نەشاردەوە كە مەسعود بارزانى بۆ چارەسەر كردنى ئەو كێشە هەنوكەیەیى نێوان ئێران و پارتى ناچاربوونە لە ڕێگەى لوبنانەوە چارەسەرى كێشەكەیان لەگەڵ دەزگاكانى ڕاگەیاندن و ئەمنى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى بكەن!
دوایى ئەوەى گۆڤارى لڤین دیمانیە چەند زنجیرەیەكەى عیرڤانى قانیع فەردى بڵاو كردەوەو، كە ماوەیەكى زۆر هەراكەى گەورەكرد، لەنێوان پارتى و بنەماڵەى بارزانى و، دەزگاكانى ڕاگەیاندن بەگشتى لە هەرێمى كوردستان تائەوەى میدیا سێبەرەكانى یەكێتى یش بە ناڕەستەوخۆ ئاگرەكەیان خۆشكرد، بەوەى شك و گومانێكى زۆریان لەلاى نەوەكانى ئەمڕۆ دروست كرد ،كە مەلا مستەفا بە فیتى ساواكى ئێرانى شۆڕشى ئەیلولى هەڵگیرساندوو بە ڤۆوى ئەوانیش ئاشبەتاڵى كرد؟!!
پاش ئەو هەرایە دەزگاكانى پاراستن و ئەمنیەتى بنەماڵەو ڕاگەیاندنە چەواشەكاریەكانیان هەزاران تۆمەت و تەشهیرو ناپاكیان دایە بەر میدیاى ئەهلى و سەربەخۆكان و تا ئەوەى ئۆپۆزیسۆنیشى گرتەوە و لەگەڵ ئەوەى باسى دەست لە پشدانى ئیتڵاعات و دەزگا ئەمنیەكانى بۆ قانیعى دروست و هەڵبەست و نەك هەر ئەوەى پاراستنیش هانى گۆڤارو كەناڵە ڕەسمى و سێبەرەكانى دەدا، تا جنێونامەى هاوچەرخ بۆ هەموولایەك بنووسنەوە!
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو كەناڵى (ئەلخەبەریى) ئێرانى چەند بابەتێكى دیكۆمینتیار و بەڵگەدارى لەسەر خیانەت و جاسوسى مەلا مسەتفا بڵاوكردەوە لە بەڵگەنامەكانى ئینگلیسزتان و زۆر بابەتى نهێنى بۆ ئاشكرا كردین، لە پاش بڵاو بوونەوەى ئەو بابەتە لە كەناڵى زاگرۆسى ئاسمانى زمان حاڵ و ڵاڵەكەى بنەماڵەوە بە زمانى مەكتەبى عەسكەرى بەیانامەى جەنگى دژ بە ئێران ڕاگەیاندوو، چەند جارێك ئەو بابەتەیان گەرم كردەوە، تا ئەوەى ئێران لە ڕێگەى بەرپرسى كونسۆڵگەرى خۆیەوە لە هەولێر هۆشداری دایە دەزگاى پاراستنى پارتى و ئەوانیش بۆ 2 ڕۆژ كێشەو كۆسپیان بۆ سنورەكانى پارتى دروست كردوو، چەند جارێكى دیكەش هەمان بابەتى كەناڵى خەبەرى ئێرانى بڵاو كرایەوەو، ئەمجارە چەند بابەتێكى زیاترو گرنگى جاسوسیەتى مەلا مستەفایان بڵاو كردەوەو دانوستانەكانى نێوان ئێران و بنەماڵە بە بنبەست گەیشتوو، ناچار وەك محەمەد ئەمین بارزانى ڕایگەیاندبوو، كە مەسعود و نێچیر بۆ چارەسەر كردنى ئەم كێشە یە كە خەریكە لە دەست دەردەچێت، ڕوویان لە حەوزەى شێخ حەسەن نەسروڵاى ڕابەرى حزب و ڵڵاى لوبنانى شیعە ئێرانى كردووەو، تا نووسنى ئەم بابەتە رئیسى حزب و ڵڵاى لوبنانى مەسرور ى تیرۆرستى نەبینیوە!!
ئەمڕۆش محەمەد ئەمین بارزانى ئەوەى باسكردووە كە ئەگەر نێچیرەڤان بارزانى ئەو سەردانەى بكردایە سەركەتووتر دەبوو، چونكە شەخسیەت و كەسایەتى نێچیر دبلوماسیەتى زیاترەو دورە لە دەزگاى پاراستنەوەو حسابى زیاتر ی بۆ دەكرا، چونكە مەسرۆر ناوى بە تیرۆرست دەرچووەو كە س خۆشى ناوێێت و، تا ئەمڕۆ زۆربەى كەسایەتى حزبەكانى دیوە ،بەڵام نەیتوانیوە حەسنە نەسروڵڵا ببینێت و، ئەوەشى دركاندووە كە مەسرور بارزانى ڕەزامەندى ئەوەى لە باوكى وەرگرتووە كە 200 مووشەكەكەى حزبەكەیان لە كوردستانەوە بەرەو سوریاو لوبنان ئاودیو بكرێت، گەر ئاشتەوای و چارەسەرى كێشەكان بكرێت، ئەوەشى دركاندووە كە نەدەبوو دەزگاى پاراستن بە ئاشكرا ئێران بە تیرۆرست وەسف بكات، چونكە ئێمە زۆربەمان دەیان ساڵ ئیتلاعات و پەسیج و پاسدارى مالیشیاكانى سوپاى قودس و بەدر بووینەو هەمووان هەویەو پیناسەكانمان ماوون و، دەتوانن بۆ 100 ساڵ ڕیسوامان بكەن!
لە زارى هەمان سەرچاوەوە وابڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێگەى رئیسى حزبى ئەمەلى شیعە مەزهەبەوە، بگەنە وەڵامێك بۆ ئەوەى حەسەن نەسروڵڵا مەسرورى تیرۆرست ببینێت...!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست