کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


به‌هه‌شتێکی دۆزه‌خ

Saturday, 19/03/2011, 12:00










کورد ئه‌سه‌فه ئه‌م خه‌یـــاڵه‌ت،که‌ی تێ‌ده‌گه‌ی له‌م گێژاوه؟
ئـــــــازادیت به په‌تــــا کرا..جه‌سته‌ت کوڵی خۆر هه‌تاوه
مه‌نگه ئـــــــاوت چاک بزانه ڕه‌ش و ڕوتی ژینت خنکان
به‌ده‌ستی خۆت گوڵت دانێ،که‌چی ئه‌وان تۆیان سوتـــــان
به چه‌قۆی ڕه‌شی خوێناوی وه‌فایـــــان کوشت له‌م زه‌مانه
ده‌واری درۆیــــــــان هه‌ڵدا..بوون به ســــێبه‌ر بۆ بێگانه
نه دایکی شـــــــه‌هید پێکه‌نی نه هه‌ڵه‌بجه بووبه به‌‌هــــار
نه ئه‌نفـــــــــال نه براکوژی سه‌وزی نه‌کرد کۆڵانی شار
کوردم و ده‌وڵه‌تم ده‌وێ چــــــــاره‌ی منه بۆ نه‌فه‌ســــــــم
خه‌ونی شــــاعیرانه نی‌یه! به حه‌ق بێ سه‌رکرده ‌و که‌سم
نیشتمانم توره بووه ..چون نــــــــــامه‌رد چنگی لێ داوه
گه‌نج و لاوی غه‌رقی خه‌من خۆڵه‌مێشن له چــــوار لاوه
هه‌راجیان کرد فرمێسکی گه‌ل له بـــــــــازاڕی سیاسه‌تا
گوڵ بـــــــــــارانی گه‌لیش بکه‌ن..ناچنه‌وه دڵ هه‌تا هه‌تا!


ئومێد خۆشنووس
سوید/ئێسکلستونه



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە