هۆرامیەكان دەنگ بەكێ دەدەن
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
ههورامییهک
هەورامان ناوچەیەكى شاخاوى سەختە كلتورو نەریتى تایبەت بە خۆى هەیە جەماوەرێكى زە حمەت كێش وڕەنج دەرووبەرهەم هێنى هەیە لەسەرجەم شۆڕشەكاندا پشكى شێری لە وێران كارى دابەر كەوتوە بستێك عەرزلە سنورى جوگرافى هەوراماندا نەماوە نەبێتە سوتماك بە دەستى دوژمنانى ئەوناوچەیەوە وەحكومەتى هەرێم بەكەمى ئاوڕى لێداوە تەوەو هیچ شتێكى ئەوتۆى پێوە دیار نیەكە بۆى كرابێت ئەوەشى كەكراوە كەم وكوڕى زۆرى تیادایە . من لێرە دا نامەوێت بەناوى هەورامیە كانوهەورامانەوە قسە بكەم چونكە نەریتى ئەم ناوچەیە بەجۆرێكە هەر كەسەو خاوەن بڕیارو تایبەت مەندى خۆیەتى ئەوكەسەى بڕیار دەدات كەدەنگ بدات یان فڵانە ئایدیاوفڵانە دین قبوڵ بكات ئازادە وابزانم تەواوى ئەم ئازادیە لە كلتورى ناوچەى هەوراماندا ڕیشە یەكى دورو درێژى هەیە شتێكى غەریب نیە تاوەكو خەڵكى ئەم ناوچەیە بكەونە ژێر كاریگەرى وەو ڕەنگ دانەوەى هەبێت لەسەر یان بەكورتى دە مەوێت بڵێم ئەمە ڕاى تایبەتى خۆمەبە پشت بەستن بەوكلتورە ڕوناك بیریە ڕۆشن گەریەى كە سەرتاپاى ناوچە كەى تەنیوە.
ئەگەر بەگشتى بمانەوێت دەست نیشانی ئەو كارە خزمەت گوزاریانە بكەین كە لە ناوچەى هەوراماندا كراون دەبینین بێسەرو بەرى وشپرزەى بە كاروپرۆژە كانەوە دەردەكەوێت دەتوانین لەچەندخاڵێك دا ئاماژەیان پێ بدەین
1. لە بواری تەندروستى دا:
نەبونى خەستەخانەیەكى واكە دانیشتوانى ناوچەكە بتوانن سودى لێوەرگرن وەسەرجەم مەرجە كانى تەندروستى تێدابێت وەك(تاقیگە ودكتۆرى پسپۆڕو هۆڵى نەشتەر گەرى منداڵ بون كەئەگەر شەوێكى ئەنگوستەچاو نەخۆشێك هەبێت دەبێت خێرا بیهێن بو هەڵەبجەوسلێمانى چونكە دكتۆرى كەم هەن كە هەورامى و هەورامى زمانن وەزیرو گزیرى كەمى هەورامى مان پێشكەش كردوە بەحكومەتى هەرێم كەئێستاش وەزیرى سامانەسروشتیە كانو وەزیری تەندروستى خەڵكى هەورامانن
نەبونى دەرمانى پێویست بۆنەخۆش لەناو دەرمان خانەكەدائەوەى كە هەیە تەنها هەندێك ئەنتى بایۆتیك وچەند حەبیكى پاراسیتامۆڵو چەندشروبێك نەبونى هیچ مەرجێكى تەندروستى لەناو هۆڵى نەخۆش خانە كەدا
2. لەبوارى پەروەردە دا ئەوەى كەكراوە شایەنى باس كردن نیە چونكە بیناى قوتابخانەیان زۆرزۆر كەمن مامۆستاى پسپۆڕیان كەمن لەخواستى خە ڵكى ناوچە كەدانین بۆیە سەرجەم خوێندكارانى ئەو ناوچەیە یان وازدە هێن یان بەرەو شارەكانى تردە كەونە ڕێ بۆخوێندن لە كاتێك دا ئەو ناوچەیە لە زەمەنى ڕابردودا بە(ئەزهەرى كوردستان ناسرا) بووئەوانەشى كەواز دەهێنن بەكارى ووڵاخ داریەوە خەریك دە بن وە یان دەبنە پۆلیس و بە كارى چەكداریەوە خۆیان خەریك دەكەن كە دە توانم بڵێم (پەروەردەى ئێستە كاربۆبەپۆلیس كردنى گەنجى ئەم وڵاتە دەكات) هەورامانیش وەك ناوچە كانى تر بێبەش نیە لەخێرو بێرى ئەم پروژەیە. دەبێت گەنجە كانى ببنە پۆلیس وواز لە خوێندن بێنن چونكەلەدیدى دەسەڵاتى كوردیەوەخوێندن كەسی واعی وموسە قەف بەرهەم دە هێنێت نەك ڕاوچى.بۆیە زەرورەت نیەبونى. بەو پێیەش گەنج ڕگەزێكى گرنگ وتوێژێكى فراوانى پەروەر دەیەوە ئامادەگى هەیەلەواقعدا ناكرێت گەنج ولاوفەرامۆش بكرێن وە باسیان نەكرێت كە چەندە مەحرومن گەنجان لەودە ڤەرە دا هیچ ئاوڕێكیان لێنەدراوەتەوە ئەوەى كە بۆیان كراوە وەك یاریگاوشتى لەو بابەتە تەنهاپانتایەكەو چواردەورى وەك پەچەى ئاژەڵ تەلبەند كراوەو ناوییان ناوە یاریگاى تاتان ئیتر هیچ مەرجێكى یاساى ووەرزشى تیانیە
3. لەبوارى خزمەت گوزارى دا :كابینەیان دروست كردوە لە ئاوێسەر هیچ جۆرە كەرە ستە یەكیان تیا بەكار نەهاتوە بۆهەر یە كێك یان (30500$)سەرف كراوە بە پێى وتەى یە كێك لە شارە زاو نزیكانى ئە وبوارە ئێستا ئەو كابینانەبۆتەوالێتیش بە كار نایەن سەرە ڕاى نەبونى هیچ جادەو پرۆژەى ئاو ئاوەرۆوزێراب نەبونى خانەیەكى پرسەوەك هەموخەڵكى شارە كانى كوردستان لە سلێمانی داكە چەندین جار وەعدیان دا بیكەنەوە بەڵام هیچ دیار نەبو؟ نەبونى مزگەوتێكى تایبەت بە هەورامیەكان .جادەیان لێداوە بۆسەیرانگاى ئاوێسەر بۆئەوەى بەرپرسە باڵاكان بێنە ئەوى بۆدە عوەت خواردن ئیتر باخ وێران دەبێت تۆز دە چێت بە سەرڕێبواراندا گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە ئۆتۆمۆبێلە درعە تایە باڵۆنەجامڕِەشە كانى ئەمان ناى خوێننەوە خەڵكیش با بۆخۆیان سەیركەن (كێ بە كێیە)
4. خرابترین شتێك كە یە كە ئیداریە كان هەیانەوەدە بێت پەنجەى ڕەخنەى ئاراستە بكرێت مە سەلەى تاپۆو موڵك داریە لە ناوچە كە دافەرا مۆش كراوە تا ئیستا ئەگەر هەبوبێت زۆر كەم بوە
5. سەرە راى خراپی بارو دۆخ لەم ناوچەیە لە كاتى هە ڵ بژاردنى سەردەمى ئیسلا میە كاندا هەورامیە كان بە گشتى و تەوێڵە بە تایبەت هەڵوێستى خۆیان بۆحكومەت دوپات كردەوە كە هەر دەم پێشمەرگە بونو لە وپێناوە شدا لە ناودڵى تیرۆردا دڕیانبە تاریكى دا (ی,ن.ك) هەڵبژاردنى بردەوە وە هێزە تیرۆریستە كانیان توشى جۆرێك لە پە شۆكان كردبوو كەس باوەڕى نەدە كرد ئەمە هەڵوێستى مەردانەو دا هێنەرانە بوولەو كاتەدا ,ئەوان ئەو كاتە بڕیاریان دابوو پێشمەرگەى كۆڵنەدەر بن ئێستەش ئەگەر دەسەڵاتى سیاسى چاوێك بەو خاڵانەى سەرەوەدا نەخشێنێت هەورامیە كان وەك پیشەى هە میشە یان مۆدێلێكى نوێ لە داهێنان دوبارەدە كە نەوە ئەم جارە یان سندو قە كانى هە ڵبژاردن دە كە نە وێستگە یەك بۆچارە سەر كردنى كێشە كانیان چونكە ئەوان واتە هەورامیە كان لە مێژە بە كلتوری دیموكراتى ڕا هاتون (ژیلاومەرى) باشترین بە ڵگەیە بۆئەو قسە دەنگ دە دەن بەكێ؟؟؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست