کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر بارزانی: دوای ئەو بارودۆخە بەشەق و پێلاق رەوانەی سلێمانییت دەکەینەوە

Sunday, 16/08/2015, 16:01


نێچیرڤان بارزانی بۆ شێخ فەخرەدین سکرتێری پەرلەمان: دوای ئەو بارودۆخە بەشەق و پێلاق رەوانەی سلێمانییت دەکەینەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ عبدالستار مجید پێیڕاگەیاندووە کەوا پێویستە کۆمەڵی ئیسلامی چیدی درێژە بەو رەوشە نەدات و پشتگیری لە بزووتنەوەی گۆران و یەکێتی نەکات ئەگینا باجی ئەو پاڵپشتیانە دەدات.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ وتوویەتی "نێچیرڤان بارزانی ھەرەشەی تووندی لە سکرتێری پەرلەمان شێخ فەخرەدین کردووەو بە وەزیری کشتوکاڵی ڕاگەیاندووە گەربێت شێخ فەخرەدین لەسەر کۆتایی ھێنان بە ویلایەتی بارزانی سوربێت ئەوا دوای ئەو دۆخە بەشەق و پێلاق رەوانەی سلێمانی دەکەینەوە".
جێگەی باسە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە سەر ھەلوێستەکانی خۆی و کۆتایی ھێنان بە ویلایەتی بارزانی سورە و زۆرینەی سەرکردایەتی کۆمەڵیش پاڵپشتی فراکسیۆنەکەیان دەکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە