کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆی له‌ پێش مردوان..بۆ سکرتێر و به‌رپرسانی حیزبه‌ ره‌حمه‌تیه‌که‌ به‌ڕێزان که‌مال شاکر و حه‌یده‌ر فه‌یلی.

Thursday, 25/11/2010, 12:00


شیوعیه‌ دێرینه‌کانی به‌شداربوی داستانی هندرێن 60 که‌سیک ده‌بون،له‌ نیوه‌ی زیادتر له‌ ژیان ماون واتا زیندون.تاکه‌ داستانی گه‌وره‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلول- هندرین بو که‌ لیوای چواری ئه‌وکاتی تێدا ئیباده ‌بو له‌سه‌ر ده‌ستی شیوعیه‌کانی ئه‌وکات.
به‌ڵام ئێستا جه‌نابتان فرۆشتوتانه‌ پارتی که‌ گوایه‌ خوا لێخۆشبو ادریس بارزانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌سته‌و یه‌خه‌یه‌ی کردوه‌،زیادتر له‌ 10 پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و داستانه‌م‌ دیوه‌ که‌ هه‌مویان ده‌ڵێن کاک ادریس له‌ کۆسپه‌ی سپی نه‌هاتۆته‌خوارێ، ئاخر درۆ له‌پاش مردوان ده‌کرێ نه‌ک له‌پێش زیندوان، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و داستانه‌و ده‌فرۆشته‌ پارتی قه‌ت شه‌رمتان له‌ زیندوه‌کانی ئه‌و داستانه‌ نه‌کرد، ئاخر نازانن شێواندنی مێژو چ تاوانیکی گه‌وره‌یه‌.
به‌ڕێزان ئێوه‌ تاکه‌ به‌یانێکی شیرتێنتان ده‌رنه‌کرد له‌و باره‌یه‌وه‌، قه‌یدی ناکا زانیمان ئیوه‌ به‌س به‌ دیکۆر شیوعین له‌ناخه‌وه‌ پارتین.
ده‌زانن ئه‌و شێوه‌ پارتی بونه‌، مه‌به‌ستم پارتی دێموکراتی کوردستانه‌ چه‌ند له‌ ڕه‌وشتی مرۆڤی سیاسی دوره‌ به‌ تایبه‌تی ڕه‌وشتی شیوعیه‌کان. پارتایه‌تی ئاسۆ که‌ریم زۆر له‌ هی جه‌نابتان باشتره‌، کاتێ که‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ده‌رده‌چێ، هه‌ر سه‌د سوێندی ده‌خۆی ئه‌و پیاوه‌ زگماک پارتی بوه‌و هیچ شه‌قی پارتی له‌ کاتی قوتابیان پێ نه‌که‌وتوه‌، به‌ڕاستی تاکه‌ کاندیده‌ بۆ شوێنی محمدی مه‌لا قادر.
ده‌ڵێی هه‌ر ئاسۆش نه‌بوه‌ که‌ پارتی به‌ کۆنه‌ په‌رست و بۆرژوازی دواکه‌وتو و بنه‌ ماڵه‌ له‌ قه‌له‌م ده‌دا.
به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی چو، چو هه‌رشتێک بیعی وه‌رگیرا ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و شینه‌م بۆ داستانی هه‌ناره‌یه‌ که‌ خۆتان لێ بێده‌نگ کردوه‌ وه‌ک شه‌ڕی هه‌ناره‌ هه‌ر شیوعیه‌کان نه‌یان کردبێ، به‌چاوتانه‌وه‌ دیاره‌ که‌ ئه‌و داستانه‌ش به‌ ده‌ردی داستانی هندرێن ده‌به‌ن.
خۆ خه‌ڵکی حیزبه‌کانی تریش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان کردوه‌ ڕۆژانه‌ ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر داستانی هه‌ناره‌تان فرۆشت ڕاوه‌ستن تۆزێکی تر کۆن بی و‌ کاک‌ مه‌سرور بارزانی و بابۆ فێری زاراوه‌ی سۆرانی بن چونکه‌ له‌ گه‌رمه‌ی ته‌قه‌و تۆپ بارانی هه‌ناره‌ له‌ بڵندگۆی مزگه‌وت به‌ شاهیدی خه‌ڵکی گوندی هه‌ناره‌ ده‌نگی حه‌یرانی محمد اسماعیل ده‌بیسترا له‌گه‌ڵ قره‌ی بیکه‌یسی، ئێوه‌ بڵێن ئه‌و حه‌یرانه‌ بابۆ بارزانی بو و ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌که‌ی ده‌کرد شه‌هیدی قاره‌مان عه‌لی حاجی نادری چوارقورڕنه‌ نه‌بوه‌ و به‌‌ قیاده‌ی مه‌سڕوڕ بارزانی بو به‌ڵام ویژدانتان هه‌بێ چه‌ندتان وه‌رگرت، شتێکی ته‌رخان بکه‌ن بۆ خێزانی شه‌هیدان، به‌ڵام توخوا با ئێمه‌ بمرین له‌پاش ئێمه‌ چۆن ده‌یفرۆشن، بیفرۆسن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە