دروشمى (لەگەڵ كۆڕەك قازانج دەكەى) دەبێ ڕاست بێ؟؟؟!
Thursday, 22/10/2009, 12:00
كۆڕەك تیلیكۆم وەكو هەركۆمپانیایەكى گەیاندن و پەیوەندى كردن بڵى و نەڵێ ى تاڕاددەیەك خزمەتێكى كردووە، بە بوارى گەیاندن وپەیوەندى كردن لەكوردستان و عێراقدا،لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە ناوى چیایەكى بەرزى كوردستانى لەخۆى ناو بە(كۆڕەك)خۆى ناوزەند كرد، هەموو هاوبەشانى هێڵەكە، مۆبایلەكانیان بەزمانى ئینگلیزى korekلەسەرشاشەكان بوونی هەیە،بەڵام ئێستا نازانرێ كۆڕەك تیلیكۆم بەهۆى ناوهێنانى چیاكەلەخۆى ، (كوردستان وچیاى كۆڕەك) ى خۆشەوویست تركردووە،یاخود كۆمپانیاكە هۆكارێك بووە بۆ ڕق بوونەوەى خەڵكان لە(چیاى سەربەرزى كۆڕەك وكوردستان)ویاخود ناوهێنانەكەى لەخۆى كۆڕەكى سەربەرزى كوڕتر كردۆتەوەوچەماندۆتەوە.
لەلایەكى تر كۆمپانیاى كۆڕەك كۆمەڵێك دروشمى بەرزكردۆتەوەو ،تۆبڵێ ى كۆڕەك تیلیكۆم تائێستا چەند لەگەڵ دروشمەكانى ڕاستگۆ بووەو تاچەند لەگەڵ درووشمەكانى (لەگەڵ كۆڕەك زەرەر ناكەیى و،كۆڕەك باشترین هێڵى پەیوەندى و، كۆڕەك هەرزانترین نرخى پەیوەندى) ڕاستى كردووەو خەڵك زەرەرى نەكردووەو ئەوە وەڵامەكەى لاى هەموو كەسێك ڕوونە؟!!!
دەبێ لەگەڵ دروشمى لەگەڵ كۆڕەك قازانج دەكەى؟ تاچەند هاووڵاتى قازانجى كردبێ هەفتانە یاخود مانگانە هاووڵاتى چەندكارت سەرف بكات ،یاخود باشتر بڵێین چەند زیان مەندبووە ؟؟!یاخود تەنهاو تەنها كۆمپانیاكەخۆى چ قازانجێكى خەیالى كردووە لەداهاتى ساڵانەى خۆیدا،پێم وایە كۆڕەك لەم سەوداى بازرگانى كردنەدا براوەى یەكەمەو هاوبەشانى زەرەرمەندى پلەیەكن و بەرەو خوارەوەن.
خواش دەزانێ لەداهاتوودا كۆڕەك دەبێ چ دروشمێكى تروسەیرترمان بۆبەرزبكاتەوە، ڕەنگە درووشمە ڕاستەكە ئەوەبێ (لەگەڵ كۆڕەكدا هەرگیز قازانج ناكەى).
(كۆمپانیاى كۆڕەك تیلیكۆم) وەكو كۆمپانیایەكى بازرگانى پڕقازانج وپڕ بەهاوگران نرخ لەوەتەى دامەزراندنیەوە هەمیشە لەبیرى قازانج كردن وكێ بڕكێ كردنى ، بەڕكى هاوڵاتیدایە.
ئەگەربە ووردى شرۆڤەى دروشمەپیرۆزەكەى(لەگەڵ كۆڕەك قازانج دەكەى) بكەین پێوویست ناكات ئێمە هەوڵى شیكردنەوەى بدەین ،چونكە دروشمێكى تر پێناسەى كردووە (لەكاتژمێر دوانزەى شەو تا شەشى بەیانى تەنها بەخولەكێك بەچوارسەنت قسان بكە؟) پێم وایە لەم بڕیارە بێ وێنەیەى كۆڕەك، عاشقان و بۆ كۆِرەك سوڵحاوان وگەنجە بەسەزمانەكان ئەوانەى كەشێتى قسە ناسكەكانى فریوى كچانن و بوونەتە قۆچى قوربانى بەناوخزمەتگوزاریە ناموبارەكەكەى كۆڕەك،تەنها ئەوگەنجە بێ ئومێدانە شەوانى یەڵدا،قازانجێكى ڕۆتینى وكاتى لەدروشمى (لەگەڵ كۆرەك قازانج دەكەى)بكات، یاخود كۆڕەك هەرخۆى لەخەمى ئەوە دایە كەگەنج ولاوە هەرزەكارەكانمان بەدەرلە لەهەرمافێك و گەنجانەى خۆیان لەكوردستان، دەروازەیەكى (بێ خێر) یان بۆبكاتەوە بۆئەوەى شەوانە بەمۆبایلەكانیان پەیوەندى لەگەڵ كچان و ڕابواردنى شەوانە ئەنجام بدەن وسەرگەردانیان بكەن.
بێگومان كۆڕەك لەو بەناو خزمەتگوزاریەى چەندەها كێشەى بۆهەرزەكارو گەنجە قوڕبەسەرەكانى دروست كرد ئەگەرچىkorek قازانجێكى زۆرى لەمەداكرد، بەڵام هاوكێشەكەى كۆڕەك زەرەرى زۆرى بۆگەنجان خولقاند.
(كۆڕەك تیلیكۆم) ئەگەرچى هەمووساڵى چەند گۆڕانكاریەك وچەند خزمەتێكى ڕاگەیاندن و پەیوەندى لەهێڵەكانى خۆى دەكات وخزمەتەكانى هەمەچەشنەدەكات، بەڵام هەندێك لە بەناو خزمەتگوزاریەكانى ئەوەیە ئەگەر هاوبەشانى كۆڕەك ،فڵان ژمارە لێبدەن ئەوا گۆرانی فڵان هونەرمەندیان بۆ دادەبەزێنێَ، كۆڕەك خزمەتگوزاریەكانى (گۆرانى وسترانى) ئەوەندە زۆرە و ئەوەندە گرنگیان پێ دەدات(هەرچەندە من دژى گۆرانى وسترانى ڕەسەن نیم)پێى وایە خەڵكى كوردستان پێوویستى هەرە سەرەكى وپلەى یەكەمى گوێ بیست بوون وهەرس كردنى گۆرانیەكى ناخۆشى بەناوكوردیە بەئاوازى ڕۆژئاوا،
كۆڕەك پێوویستە لەڕێ ى كورتە نامەكانى و خزمەتگوزاریەكانى ،خزمەتێكى زۆر گەورەتر پێشكەش بكات و لەبیرى پرۆژەى بنیادنەربێت بۆداهاتووى گەنجان وقوڵتربیرى لێبكاتەوە و خۆى لەم چەق بەستووەى كارى رابردووى ڕزگاربكات، لەبەرچى تەنها گۆرانى؟!!! خۆ ئێمە لەگۆرانى تێربووین گۆرانى دەمێكە حوكمى زاتى وەرگرتووەو هەموودونیا زانى كوردیش زانى (گۆرانى بێژى بێئیش + كچێكى ڕووت + بتڵە ئارەقێك + چەندسەماكەرێكى ئەوڕوپى و عەرەبى كوردى = بەگۆرانیەكى بەناو ڕەسەنى ئێستاى مۆدێرنى كوردى)
كۆڕەك تەنها بەگۆرانى پێش ناكەوێت وپێوویستە باشتربیرلەخزمەتگوزاریەكانى بكاتەوە،
كۆڕەك دەتوانێ لەڕێگاى كورتە نامەكانى خەڵك شارەزاى مێژووى كورد،مێژووى باوپیران و
سیاسەتمادەران وڕۆشەنبیرانى كورد،مێژووناسان ،پەیوەندى كورد لەگەڵ ئیسلام و كورتەهەواڵ و وێنەو دیمەنەكانى كوردستان ودەنگى قورئان ئاشنا بكات ودەتوانێ چەندین ڕێنمایى پێوویست بۆئێستاى هاووڵاتى كوردو بەتایبەت توێژى گەنجان لەڕێگاى خزمەتەكانى پێشكەش بكات ئەگەرچى هەرخۆشى قازانج لەمانە دەكات!.
یاخود(كۆمپانیاى كۆڕەك تیلیكۆم) دەتوانى شەقامى كوردى وگەنجان لەڕێگاى خزمەتگوزاریەكانى هۆشیارتر بكاتەوەو ئاستى ڕۆشنبیریان بەڕێنمایى و زانیارى نوێ و
هەموو بوارە جۆراوجۆرەكانى ترڕۆشەنبیربكات،هەڵسوڕێنەرانى كۆِڕەك باخزمەتگوزارى گۆرانى هێڵەكانتان بەس بێت ؟؟!چونكە كوردستان پێوویستى زۆر گەورەترى هەیە ،ئێوە
كەى بیرى لێ دەكەنەوە وخەمى بۆدەخۆن ومن ناڵێم ئێوە خەم خۆرمانن بەڵام ئەگەر شتێكى باشتان پێ بكرێت لەڕێ ى كۆمپانیاكەتانەوە،بۆنایكەن لەڕێگاى هێلەكانتانەوە؟؟؟.
لەلایەكى تر ئەوكەسانەى كەبەهێلى كۆڕەك پەیوەندى دەكەن بۆ دەرەوە بۆچى تەنها بەیەك خولەك (40)سەنتیان بڕوات .
یاخود كۆڕەك بۆ تەنها لەجەژنان بەزۆر كارتى(دە) دۆلارى هاوبەشانى دەكات بە(11) دۆلار،هەرچەندە ئەمە ئیشێكى زۆرباشە ،خۆزگە كۆڕەك لەساڵیادى خۆیى وهەموو بۆنە نیشتمانى یەكان وئاینیەكانى كوردستان ونرخى پەیوەندیەكانى كەمتر بكاتەوە.
لەلایەكى ترەوە یاخود بوونى كەناڵێكى ئاسمانى تەنها بەهونەرى گۆرانى ووتن وبەفیڕۆدانى پارەیەكى زۆر لەوكەناڵە،تائێستا چ قانزانجێكى بۆكوردستان بۆپڕۆسەى سیاسیەكە دروست كردووە یاخود تاچەند ڕەنگەجیاوازەكانى كوردى بەووڵاتانى دەرەوە ئاشناكردووە؟! بێگومان تاكى كورد پێوویستى زۆرزیاترە بەگۆرانى وسەماو،كێشەكانى میللەتى كورد زۆر لەوە گەورەترە تەنها ئیش بۆهەندێك كەسى دیارى كراو یاخود تەنها بوارێك بكرێت، یاخود
تەلەفزیۆنى كۆڕەك دەتوانێ بەرنامەكانى بەشێك پەروەردەیى بێت و باس لەگرفتەكانى گەنجان بكات ویارمەتیان بدات نەك تەنها هونەرى گۆرانی ووتن ودانس كردن ودابەزاندنى گۆرانى بێگانە ،لەشاشەى كۆڕەكى بێ بەرنامە گەنجان فێرە عەشق وتێركردنى هەواو ئارەزووەكانى دەبن.
بەوئومێدەین داهاتووى كۆڕەك تیلیكۆم وتەلەفزیۆنى كۆڕەكیش باشتر بێت لەئێستاو یارمەتى ئەوگەنجانە بدات كەلەبەربێئیشیان دەچنە بەردەم كۆڕەك تیڤى و دەیانەوێت بەهەرنرخێك بێت بەرپرسانى كەناڵەكە لەدەنگیان ڕازى بن وببنەهونەرمەند خۆزگە كۆڕەك خەمى گەورەترى گەنجانى چارەسەردەكردوو پشتگیرى تووێژى گەنجان ولاوانى دەكرد ووویستگەیەك دەبوو بۆزیندووكردنەوەوهێنانەدى خەون وئاواتەكانى نەوەكانى داهاتوو..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست