بڕیکی زۆر لە بودجەی پەرلەمانی کوردستان، ئەرسەلان بایز بۆ خۆی دەبات
Saturday, 18/01/2014, 12:00
پەرلەمان لە وڵاتە دیموکراتییەکاندا، دەسەڵاتی یەکەمە، چونکە پەرلەمەنتاران ئەگەر هەڵبژاردەی حیزبیش بن، بەڵام دەنگی گەلن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەلایان باڵاترە نەک بەرژەوەندی حیزب. ئەگەر کەسێک دڵسۆز نەبێت بۆ گەل و نیشتیمانەکەی ناتوانێت دڵسۆزیش بێت بۆ دەروبەر و حیزبەکەی خۆی. لێرەدا ئێمە قسە لەسەر پەڕلەمانتارانی کورد ناکەین، هێندەی قسە لەسەر خودی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین. هەموو دەزانن، کە پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانێکی کارتۆنییە بە بەڵگەی ئەوەی کە وێنەیەکی گەورەی کارتۆنی سەرۆکێکی ئاشبەتالی لێهەڵواسراوە، ئەم پەرلەمانە دەستکردی پارتیی و یەکێتیی و سەرانی ئەو حیزبەیە. دەسەلاتی هەموو پەرلەمانێک لە سەرو دەسەلاتی سەرۆک و حیزبەوەیە، پەرلەمان دەتوانێت بڕیار لەسەر یاسا بدات و پەسەندی بکات، سەرۆک لابەرێت یان دایبنێت، دژی گەندەڵیی و پیسخۆریی و دزی بوەستێتەوە، پەرلەمانی کوردستان بە پێچەوانەی ئەمانەی باسمان کرد، کار دەکات. پەرلەمانی کوردستان بودجەی تایبەتی خۆی هەیە، بودجەیەکی خەیاڵییە، خودی سەرۆکی پەرلەمان بە ئارەزووی خۆی دەست دەخاتە نێو بودجەکەوە و زۆربەی بۆ خۆی دەدزێت، من یەکێکم لەو کارمەندانەی نیو پەرلەمان و ئاگاداری زۆر شتم، کاتی خۆی کەمال کەرکوکی، ئیستاش ئەرسەلان بایز، پارەی خەیاڵی لە بەردەستدایە و بە ئارەزویی خۆی لێی دەدزێت. با لێرەوە دەست بە گێڕانەوەی هەواڵەکە بکەم: ده‌مه‌وێ ئه‌و هه‌واڵه بگهیەنمهوه كوردستانپۆست به‌هیوام بڵاوی بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر قسهكهشم ناراسته با په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌ی خه‌رجكردنی ساڵانەی خۆی دیاری بکات؟
په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌ی ساڵانه‌ی له‌نێوان ٦٠ بۆ ٧٠ ملیار دیناره، واتا هه‌رساڵه‌ی جۆرێكه، كه‌مترینی ٦٠ و زۆرترینی ٧٠ ملیار دینارە، ئەو پاره‌یه كه‌س نازانێ چۆن خه‌رج ده‌كرێ و چی به‌سه‌ردێ
به‌نمونه كه‌س نازانێ دوای ٢٢ ساڵ، په‌رله‌مان چه‌ند سه‌یاره‌ی هه‌یه ؟ چه‌ند كارمه‌ند و راوێژكاری هه‌یه ؟ ساڵانه بودجه‌كه به‌كوێ ده‌گات و چۆن خه‌رج ده‌كرێ؟
به‌رده‌وام سه‌رۆكی په‌رله‌مان، کە ئیستا ئەرسەلان بایزە به‌شێكی زۆری بۆ خۆی ده‌بات . ئەو پارەیەی کە دەیدات بە کارمەند و راوێژكار و خەرجی سەیارە، هەمووی ناکاتە ٣٠ ملیار دینار، وەک وتم كه‌س نازانێ ئه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه چه‌نده، چونکە لەبەر دەستی ئەرسەلان بایزدایە و کەسیش بۆی نییە لێپرسینەوەی لەسەر بکات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ر لە قۆناغی یەکەمەوە کە پارەی بودجەکەی بۆ دەچێت، یەکسەر به‌ئاره‌زوی خۆی لێیدهبات و هیچ ئه‌وراق و وه‌سڵێک نییه، به‌لكو به‌میزاج به شێیكی لێدهداته دەوروبەری خۆی، ئەویش بەناوی جیاواز و بیانووی جیاوازەوە، لەملاشەوە کاک ئەرسەلان بایز ئه‌وانی تر بۆ خۆی ده‌خوات.
کاتی خۆی كه‌مال كه‌ركوكی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو، کە رۆیشت و کورسییەکەی بۆ ئەرسەلان جێهێشت هەرچی پارەی پەرلەمان هەبوو بە قەرز دای بە کارمەندەکانی پەرلەمان ئەوانەی کە سەر بە پارتیی بوون، کەمترینیان شەش ملیۆن بۆ دە ملیۆن دینار بوو.
ئیستا ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مان تالانی و دزی دەکات، نیوه‌ی زیاتری له‌و بودجه‌یه‌ی كه‌وتۆته به‌رده‌ستی به هۆكاری جیا جیا دەیخوات، ته‌نانه‌ت له‌ناو یه‌كێتیش داوای لێكراوه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه بدات، بەڵام گوێی خۆی لێ کەڕکردووە، چونکە قسه‌ی بڕواپێكهری پێ نه‌بووه. من دەڵێم ئه‌گه‌ر دەڵێن قسه‌كه‌ی ئێمه راست نییه، با په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بفه‌رمون بودجه‌ی سالانه‌ی خۆیان ئاشکرای بکات و بزانین چه‌ند كارمه‌ند و راوێژكار و ئۆتۆمۆبیلیان هه‌یه دیاری بکەن. تەنانەت من داوا دەکەم، با ئەرسەلان بایز بۆ خۆی بفەرموێت راپۆرتی ساڵانه‌ی بودجه‌ی پەرلەمان ئاشکرا بکات.
ئەوەی لێرەدا بۆتە نوکتە، ئەوەیە له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ولاوه كه‌سی تر نازانێ پاره‌كه چۆن ده‌دزرێت، كه‌چی جار جارە په‌رله‌مان دێت و له حكومه‌ت و وه‌زیرەکان ده‌پرسێته‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست