سێكوچكه‌ی په‌رله‌مان و سێكوچكه‌ی خێزان
Tuesday, 18/02/2014, 12:00
کارمەندێکی پەرلەمان
لێره و له‌وێ باسی سوكه پیسخۆرەکانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان به‌رگوێ ده‌كه‌وێ، كه باسی زۆری ژماره‌ی ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌ران و زۆری موچه و كۆمه‌ڵێك شتی تر ده‌كرێت كه له چاو قه‌باره‌ی ئه‌و پیسخۆرە زه‌به‌لاحانه‌ی به رۆژی روون ئه‌نجام ده‌درێن ته‌نها مشتێكه له خهروارك، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رسه‌لان بایز.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ ههڵیدهمهوه جیاوازە له‌وانەی ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵێك شتی ترن، كه تا ئێستا یان باس نه‌كراون، یان به كه‌م و كورتی و پچڕپچڕی سهروگوێیان شكێندراوه. ئه‌م جاره زۆرتر جه‌خت ده‌كه‌مه سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی پاره و سامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لان بایز و دار و ده‌سته‌كه‌ی.
سێكوچكه‌ی په‌رله‌مان
(لاوه‌ند جه‌لال ئاغا، رێبین ره‌سوڵ و ئازاد سادق):
مه‌به‌ستمان له‌م سێ كه‌سه‌یه، كه هیچ سیفه‌تێكی جیاواز و تایبه‌تیان نییه، كه له كچ و كوڕانی ئه‌م وڵاته جیایان بكاته‌وه، بگره ناگه‌ن به چارەکی زیره‌كی و لێهاتوویی ئه‌وانیش، کەچی به ڕاوێژكاری پێشكه‌وتوو دامه‌زراون و ده‌كرێ بڵێین ته‌واویی ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه، ساڵانه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م وڵاته به‌شداری چه‌ندین ئیفاد ده‌كه‌ن و هیچ قوژبنێكی ئه‌م وڵاته نه‌ماوه روویان تێ نه‌كردبێت و شه‌وانه‌ی قومارخانه‌كان و دیسكۆكانی لوبنان و ئیسته‌نبوڵ گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه، جگه له پاره‌ی خواردن و مانه‌وه بڕه پاره‌یه‌كی باشیشیان ده‌درێته ده‌ست، له نێوان ٢٠٠٠-٤٠٠٠ دۆلاری ئه‌مریكیه. موچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان له ٥-٦ ملیۆن دیناره و یه‌كه و سه‌یاره‌یه‌كی جۆری لاندگرۆزیان بۆ كڕاوه، كه به وه‌نه‌وشه ناسراوه و بای شەست هەزار دۆلاری ئه‌مریكیه، به‌و دواییانه زۆربه‌یان سه‌یاره‌كانیان به ناوی خۆیانەوە كرا و به‌هاران له‌و ده‌شت و ده‌ره و زستانانیش رێگای ریستۆرانت و باره‌كانیان پێ ده‌رازێنرێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له بۆنه و ئاهه‌نگ و له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌هۆێ كاركردن بۆ ئه‌رسه‌لان بایز بڕه پاره‌یه‌كی باشیان بۆ سه‌رف دەكرێت.
ڕێبین ره‌سوڵی به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه رۆژانێك ده‌نگی دژی ناعه‌داله‌تیه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌بوو، ئێستا به شاهیدی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه زۆر تایبه‌ته حیزبییهكانی یه‌كێتی له ناو په‌رله‌مان به‌شدار ده‌بوو به پاره و ده‌سه‌ڵات زمانبڕ كرا، تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بوو له په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا ته‌نها بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی تهكهتوول و ملشكاندنی له‌لایه‌ن هاوپیشه‌كانی خۆیه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و ته‌نها وه‌ك راوێژكاری پێشكه‌وتووی سه‌رۆكی پەرلەمان ماوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ئازاد سادقی كۆنه ئه‌كته‌ر، كه‌س نازانێ كاری به په‌رله‌مان چییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووی بواره‌كه‌ی خۆی بێت، ده‌بێ له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری جێی بۆ بكرێته‌وه نه‌ك په‌رله‌مان و شوێنی یاسادانان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زهبهلاحهشی پێ بدرێت.
لاوه‌ند جه‌لالی پارێزه‌ر، كه‌س نازانێ به كام سیفه‌ت براوه‌ته ئه‌و شوێنه ته‌نها کاری ئەوەیە سەر پۆشی نهێنیه‌كانی ئه‌رسه‌لان بایزه.
سێكوچكه‌ی خێزان
(شیرین فاتیحی خێزانی ئه‌رسه‌لان بایز و كاروان محه‌مه‌د و ڕزگار):
كاروان محه‌مه‌د و ڕزگار، ئه‌م دوانه خاڵ و خوارزان و له سەردەمی ئاغا و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌وه چهڵاوخۆری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رسه‌لان بایزن و هه‌ریه‌كه‌یان به هه‌مان شێوه‌ی سێ ناوبراوه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ڕاوێژكاری پێشكه‌وتوون، هه‌مان ماف و ئیمتیازاتیان هه‌یه ته‌نها ئیفادی ره‌سمیان كه‌متره له‌وان ئه‌ویش چونكه كاروان جگه له‌وه‌ی ڕاوێژكاری پێشكه‌وتووه به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و ڕزگاریش چونكه پێشتر به‌رپرسی پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌رسه‌لان بایز بووه له په‌رله‌مانی كوردستان به ڕاوێژكاری ئه‌منی دامه‌زرێندراوه، ئه‌ركی پاراستنی هه‌موو ئه‌منیه‌تی په‌رله‌مان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت هاوشانی سیپان، كه كوڕێكی پارتیه و به گوته‌ی هاوپیشه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای پاراستنه.
شیرین فاتیح خێزانی ئه‌رسه‌لان بایزه سه‌ره‌تا به پله‌ی ڕاوێژكار هێنرایه په‌رله‌مان، چوار ژووری راوێژكاری بۆ چۆڵ كرا و به جوانترین شێوه بۆی نۆژه‌ن كرایه‌وه، راوێژكاره‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان خرانه ژوورێكی تر و له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵ كران، مافی گله‌ییشیان نه‌بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبونه‌وه و ناره‌زایی زۆری خه‌ڵكانی ناو په‌رله‌مان له ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆكه له میدیاكان پله‌ی ژنەکەی نزم كرده‌وه. ئه‌رسه‌لان بایز ناردبووی به‌دوای چوار ڕاوێژكارهكهدا، پێی راگهیاندبون، با زمانی خۆیان بگرن، ژنه‌كه‌ی نه‌كردووه به راوێژكار، ته‌نها بۆ ئه‌وه هێناوێتی تا فریای خوێندن بكه‌وێ. به وته‌ی كه‌سانی نزیك خۆی ژنەکەی ئەرسەلان كێشه‌ی ده‌روونی زۆری هه‌یه و دڵی لە ئەرسەلان پیسە، بۆیە دەیەوێت لە پەرلەمان بێت، تا ئاگای لە هەڵسوکەوتەکانی بێت. شیرین فاتیح ژووره‌كه‌ی كردووه به دیوه‌خانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه لای كۆده‌بنه‌وه و كردوونی به سیخور به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یه‌وه، لە سەر حسابی بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبیلێکی مارسیدسی تایبەتی بۆ کڕدراوە بە بڕی حەفتا هەزار دۆلار.
شایه‌نی باسه پێش كۆتایی هێنان به كاره‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز به نووسراوی فه‌رمی پله‌ی ژنه‌كه‌ی كرد بە شاره‌زا واتە (خبیر) تا لە پەرلەماندا کار بکات، بەبێ ئه‌وەی شاره‌زایی لە هیچ شتێکدا هەبێت.
ئازاد چاوشین، كه له ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كارده‌كات، یه‌كێكی ترە له گه‌نده‌ڵكارانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان و پله‌ی ئه‌ویش راوێژكاری پێشكه‌وتوو بوو ناوی زۆر له‌سه‌ر زاران بوو به ره‌مزی ترس و نغرۆ كردنی كه‌سانی بێ‌تاوان داده‌نرا، ته‌نها بۆ ئه‌وه هێنرابوو كه دوای چه‌ند مانگێك چاودێری و كۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی بۆ ئه‌و ده‌زگایه خانه‌نشین بكرێت و موچه و ئیمتیازی باش به‌ده‌ست بێنێ. دوای خانه‌نشین بوونی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوپیشه‌كانی به‌ناوی كرابوو وه بره پاره‌یه‌كی باشی بۆ سه‌رف كرا و به موچه‌یه‌كی باش خانه‌نشین بوو درێژه به كاره حیزبیه‌كانی ده‌دات و موچه‌ی ئه‌ویشی هه‌ر هه‌یه
سه‌نگه‌ری برازای ئه‌رسه‌لان بایز، كه توانای تایپكردنی دوو دێریشی نییه به هه‌مان شێوه به پله‌ی ڕاوێژكاری پێشكه‌وتوو دامه‌زراوه و له كاتی بێتاقه‌تی جار جاره سه‌رێك پەرلەماندا ده‌كات.
هۆزان ئازاد جوندیانی کوڕی ئازاد جوندیانییە، به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر له نوسینگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان دامه‌زرێنراوه، بۆ پیاسه ده‌هات و كه‌ی بێتاقه‌ت ده‌بوو ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌مانه و چه‌ندین خزم و کەسوکار و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌رسه‌لان بایزن به نهێنی و ئاشكرا به پله‌ی جیا جیا دامه‌زراون، هه‌ندێكیان له فه‌رمانبه‌رانی حیسابات به‌ولاوه کە مانگانە دێن بۆ موچەکانیان كه‌سی تر نه‌یبینیون.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له وتاره‌كانی ترمان به وردتر باسی ئه‌م به‌رێزانه و به‌شێكی تر له پیسخۆرەکان ده‌كه‌ین تا بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌ین كه ئەم پیسخۆرانە هه‌ر ئه‌وانه نین كه باس ده‌كرێن، فه‌رموون ببینن له‌ناو په‌رله‌مان چوار ساڵه چی گوزه‌ر ده‌كات.
هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست