نامەیەك لە خاكى كوردستانەوە بۆ لاوانى ڕاپەڕیوى سلێمانى
Monday, 21/02/2011, 12:00
ئازیزانم
ئەبێ هەبێ كەسى وەك ئێوە ئازا
پڕ لە سۆزبن پڕلە ووزە
ئێوەن دەبنە ئاو بۆم
كاتێ تینوم
ئێوەن دەبنە شنە با بۆم
لە گەرمادا....
وەك پاسارى بەبەردەوام
بە دەورى سەرما دەسوڕێن
چاو لە چاوم هەرگیز نابڕن
تابزانن نەبوم بێزار
ئێوە لە شاخ بن لە شەقام
ئازاد بن یان لەزیندان
لەغوربەت بن یان لە شار
منم هەمیشە لە بیرتان
لە بیرمە بێَكەس لەزیندان
پێ ى ووتم
ئەى وەتەن مەفتونى تۆم و شێوەتم بیركەوتەوە
وەختى بەندى و ئەسارەت پێ بە تەوق و كۆتەوە
ئازیزانم
زۆربەڕێزن بەرزن مەردن
زوویر مەبن
گولە ئەدرێ لە لەشتان
لە جێ ى هەر گولەیەك ...ئەدەم
سومبول لە سنگتان
ئێوەن دەست بەنە قەڵم
ڵاڵن قەڵەم لە ئاستان
ئێوەن كە دەست دە نە چەك
چەك نامێنێ لە دەورتان
سەیرە ,,هەندێ بەر پرس
هەنێ چەكدار
تێ نە گەیشتون ئێوەن بوركان
بڕوام پێ بكەن ڕۆڵەكانم
دڵم زۆر بە ئێوە خۆشە
ڕۆحەكانم.............
بۆپشودان....سەرم تەنها
لە سەر ڕانى ئێوە دەنێم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست