پاڵەوانى دووەمى مەڵبەندى 31ى داقوق بەشى دووەم
Thursday, 08/10/2009, 12:00
بە ڕێزانى كوردستان پوست ئەم جارە لە سەر جێگرى دووەمى مەڵبەندى 31ى داقوق هەڵوێستەیەك دەكەین و مشتێك لە ڕیسواى و پاشەڵ پیسى ئەم پاڵەوانەتان بۆ ئاشكرا دەكەین . لە دواى هەلبژاردنەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە ساڵى 2006كۆمەڵێك كەسى گەندەڵ و بێ مستەوا هاتنە سەر شانۆى مەڵبەندى 31ى داقوق كە نەك شایستەى ئەو شوێنە نین بەڵكو شایستەى موحاسەبە كردنن كە چى دەورێكى سلبییان بینیوە لە كاتى حوكمى بەعس .یەكێك لەو خائین و خۆفرۆشانە ئێستا بەرپرسى دووەمى مەڵبەندە بەناوى محمد ێدیق ناسراو بە ئەبو شەهید یان (شێخ زانا)كە لەدواى دەركردنى كادیرە فەعالەكانى مەڵبەند كە لەسەر لیستى گۆران مەحسوب بوون شوێنیانى گرتەوە .ئەم كەسە كەس نازانێ ئەسڵ و فەسڵى كییە و لە كوێوە هاتوەتە ناوچەكە .شەخسیەتى ئەم ئەبو شەهیدە مودەلەل و خۆبەزل زان و مناورو درۆزن و مونافیقە كە گشت چەند ساڵ جارێك شەخسیەتى خۆى دەگۆرێ وەك حەربا بۆ نمونە لە ساڵى نەوەتەكان خۆى بە دەروێشى حەمەى شێخ عەبدول كەریم ئەناساند و قژێكى نیو مەتى بەردابوەوە دواى لە پڕێكدا خۆى كرد بە ئامۆزاى ئوسامە بن لادن و بوو بە سەلەفى و وەهابى وتەكفیرى ئینجا یەك بست ریشى بەردایەوە .دواى چەند ساڵێك لە ڕێگەى مقدم أحمد كە مودیرى ئەمنى داقوق بوو پەیوەندى گرت و بوو بە مەعتەمەد ئەمن تا نەمانى ێەدام حسین جاسوسى لە سەر حزبە كوردستانیەكان دەكرد .ئینجا بەرگێكى ترى لەبەر كرد و بوو بە كادیر لە كۆمیتەى داقوق بۆ خۆ سازاندن لە ئەوەڵ جار خۆى كرد بە عەشرەتى زەن ئینجا خۆى كرد بە زەنگەنە لە دواى هەڵبژاردنەكان ئیشى بە ئیێلاح نەماو وەك مانگاى ناو جۆگە گواستیەوە بۆ لاى خەتى محمود سەنگاوى بوو بە جاف و جەلالى,ئێستاش سمێڵێكى رەشى داناوە خۆى كردە بە كاكەیی . دواى تێر خواردنى لە دزى لە بەشى ئیدارەى ودارایی مەڵبەند ژنى دووەمى هێنا هەرچەندە ................. .؟ دوور نییە دوو سبەی ببێت بە شەبەكى و یەزیدى و سابیئى .لە گشتى سەیر تر ئەوەیە كادرى كۆمیتەى بە كار ئەهێنا بۆ هێناى سۆزانى بۆ ماڵى ئەو كادیرە ,كە گوایە لە هەڵبژاردنەكان كوتلەى بووەو دەر یچاندووە . خوێنەرانى ئازیزى كوردستان پوست ئەمانەن جێگرانى مەڵبەندى 31ى داقوق .ئەى ئەبێت ئەنجومەنى مەڵبەندو ئەنجومەنى كۆمیتەكان چۆن بن ؟
خوێنەرانى خۆشەویست ئەمە مشتێكە لە خەرمانى گەندەڵى ئەم شێخ زانایە و هەموو خەڵكى داقوق باش ئەزانن ,ئەم نوسینە بۆ ئەوانەیە كە نایناسن و بەشێك لە ژیانى لە تاریكیدا شاراوەتەوە .
2009/10/6
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست