لە ناحیەى سیروان خۆپیشاندان دەكەین و پاراستنى گیانمان لە ئەستۆى هێزە ئەمنیەكاندایە
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
جەماوەرى ئازادیخوازى كوردستان
ئێمە وەك گروپێكى گەنجى سەربەخۆى سیروان پاش بڕیاردانمان بۆ سازدانى خۆپیشانادان و كۆبوونەوەیەكى جەماوەری مەدەنى و ئاگادركردنەوەى بەرپرسانى ئیدارى ناوچەكە ,بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەى قسەى ڕۆژانەیان كە لە میدیاكانەوە ڕۆژانە باس لە ئازادى دەكەن كەچى وەك پیشەى هەمیشەییان چاویان بە خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى هەڵنایەت و هەركاتێك گوێبیستى خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى دەبن دەهرى دەبن و ئاگایان لەخۆیان نامێنێت بە هەموو شێوەیەك پلان دەگێڕن بۆ سەركوتكردن و گرتن و ئازاردان و هەڕشەى كوشتن و چاوسوركردنەوە لە خەڵك كە ئێمە پێمان وایە ئەو جۆرە ڕەفتارانە هەمان كارو ڕەفتارى ڕژێمى بەعس فاشى بوو كەچى ئێستا دەسەڵاتى كوردى بەهەمان عەقڵیەتەوە كار دەكات.
ئەوەى كە لەناو ناحیەى سیروان و بە ئامادەبوونى بەڕێوبەرى ناحیە رشوویدا بێ ئەوەى هیچ حسابێك بۆ شاهۆ عوسمانى بەڕێوبەرى ناحیە بكرێت كەسێك بەناوى ئەحمەد كە ل.بنكەى ئاسایشى سیروان بە شێوەیەكى بەعسیانەو هەمەجیانە هەڕەشەى كوشت لە ڕێكخەرانى خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى و هەركەسێكیتر كە بەشدارى ئەو خۆپیشاندانە بكات.
ئێمە لێرەوە سەرەڕاى ئیدانەكردنى ئەو شێوە هەڵسوكەوتەى بەرپرسانى ئیدارى و ئەمنى شارۆچكەكە ,لەهەمانكاتدا هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كە لە ئایندەیەكى نزیكدا خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى ساز دەكەین و بەرپرسیاریەتى ئەمنى و گیانى هەموو خۆپیشاندەران و ڕێكخەرانى دەخەینە ئەستۆى بەرپرسانى ئیدارى و ئەمنى شارۆچكەى سیروان هەر توندوتیژیەك ڕوبدات بە ئەستۆى بەرپرسانى ئیدارى و ئەمنى چونكە كارى ئەوان جگەلەپارستنى هاوڵاتیان هیچ شتێكیتر نییە خۆ ئەگەر ئەوكارەى سەرشانیان جێبەجێ نەكەن ئەو توشى لێپرسینەوەى میللەت دەبن .
دەستەى ڕێكخەرانى خۆپیشاندان و كۆبوونەوەى جەماوەرى لە شارۆچكەى سیروان
7-3-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست