کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستران عەبدوڵا پێمان بڵى یەكێتى باوكتى بۆ كوشت ئەوجا قسەمان لەسەر كاك نەوشیروان بۆ بكە .

Monday, 27/04/2009, 12:00


ستران عەبدوڵا كە باوكى لە شارى كەركوك موختارى بەعس بوو بەهۆى راپۆرتەكانیەوە چەندین لاوى شارەكە لەسێدارەدران و لەزیندانەكانى بەعسدا روبەڕوى ئەوپەڕى ئەشكەنجەو سوكایەتى بونەوە ، بەفەرمانى شۆڕش و لەسەر دەستى رێكخستە نهێنى یەكانى ئەو سەردەمە بەسزاى گەل و شۆڕش گەیەنرا ، رۆژى 27-4-2009 لە رۆژنامەى كوردستانى نوێدا بابەتێكى نوسیوە دەربارەى لیستى یەكێتى و هەندێك قسەى هیچ و بێ بنەماى لەسەر كاراكتەرى كاك نەوشیروان نوسیوە .
لەم نوسینەدا مەبەستمان ئەوە نیە وەڵامى ستران بدەینەوە لەبەرامیەر ئەو قسانەدا كە بەرامبەر كاك نەوشیروان كردویەتى چونكە شایانى ئەوە نیە لە نوسینێكدا ناوى لەگەڵ ناوى كاك نەشیرواندا بهێنرێت ، بەڵكو مەبەستمانە چەند دێڕێك لەسەر خودى ستران عەبدوڵا بنوسین بۆ ئەوەى خوێنەران ئەوانەى ستران ناناسن بیناسن ، ئەو كاتەش بۆیان ئاشكرا دەبێت ئەو یەكێتى یەى ستران داكۆكى لێدەكات چەند تەنگەتاو بوە لەبەرامبەر سەرهەڵدانى لیستى گۆڕاندا بۆیە ئەمڕۆ یەكێكى وەك ستران بەرگرى لێدەكات .
وەك لەپێشەوە باسمان كرد باوكى ستران كە یەكێتى لەبەر سیخوڕى بۆ حزبى بەعس كوشتى ئەمڕۆ ناوەكەى لە لاپەرە و شاشەى تەلەفزیۆنەكانى یەكێتیدا ەگەشێتەوە ، ئەو حاڵەتەش یەكێكە لەو فاكتەرانەى یەكێتى بەمڕۆژە گەیاندوەو خاوەنەكانى یەكێتى بون بەو كاراكتەرانەى كۆڕەجاش و سیخوڕەكان قسەیان لەسەر بكەن . لێرەدا گلەیمان لەستران عەبدوڵا نیە چۆن قسە دەكات و چى دەلێت ، چونكە ستران مافى خۆیەتى لەبەر ئەو مێژوەدا كە خۆى وخانەوادەكەى هەیانەو لەبەرامبەر بڕێك پارەو ئیمتیازاتدا تەنانەت ئاكارى خۆشى بفرۆشێت ، چونكە سترانێك ئەگەر ئەم یەكێتیەى ئێستا نەبوایە روى نەدەهات خۆى دەربخات و لوتى خۆى رەشدەكرد ، ئێستا مانگانە 4 ملیۆن دینار خانەنشینى جێگرى وەزیر وەردەگرێت و لە دەزگاى خەندان مانگانە دو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار موچە وەردەگرێت و لە سەتەلایتى گەلى كوردستانیش وەك راوێژكارى سیاسى مانگانە دو ملیۆن دینار وەردەگرێت ، ئەوە جكە لەوەى خێزانەكەشى لە كوردسات مانگانە ملیۆنێك و دوسەد هەزار دینار و لەدەزگاى خەندانیش وەك ژمێریار مانگانە ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار دینار وەردەگرێت، بۆیە گلەیمان لەو یەكێتىیە كە ئێستا كەسانى وەك ستران بونەتە دەمڕاست و وتەبێژیان و كەسانى دیكەى دڵسۆزى ناو یەكێتیش بەكەسانى تێكدەرو جێبەجێكەرى ئەجینداى دوژمنان دادەنرێن ، ئێستاش كە یەكێتى بەو بارودۆخە گەیشتوە سەرەڕاى ئەوەى لەناخەوە گریانمان دێت ، بەڵام لەهەمان كاتدا لیستى گۆڕان ئەو ئومێدەمان پێدەبەخشێتەوە كە كەسانى وەك ستران چیدى نەبنە مشەخۆر و ئەو كەسانەمان بۆ بەسزا بگەیەننەوە كە وەك باوكى ستران دژى گەل و نیشتمان حیانەتیان لێگردوین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە