کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕفاندنى ڕۆژنامە نووس مەولوود ئافەند لەبەرچى؟؟؟!!!

Thursday, 12/07/2012, 12:00



ئەوە بۆماوەى مانگێك زیاترە ڕۆژنامە نووس مەولوودئافەند دیارنەماوەو ڕفێنراوە هیج دەزگایەك ئاگادارى ئەمە نیە و خەمساردن لەڕفاندنى ڕۆژنامەنووسێكى كورد كە خەمخۆرى میلەتەكەیەتیوو ڕاستیەكان و شتە هەقەكان بەسەرۆكەكانمان ئەلێت و خەم لەمافى ڕەواى میلەتەكەى ئەخوات و ڕاى خۆى دەر ئەبڕێت ئەم ڕۆژنامەنوسە لەساڵى (1984) لە ڕۆژهەڵاتى ئێران لەدایك بووەو پاش ئەوەى كە لەساڵى (2003)لەهەولێر نیشتە جێ ئەبێت و بۆماوەى نزیكەى (3)ساڵ گەریلاى پەكەكە (pkk) بووە دواتر دەستى كردوە بەنوسین لەهەندیك لەڕِِژنامەو گۆفارەكان و تا بووە بەرۆژنامەنووس و دواتر بووە بە سەرنوسەرى گۆفارى كورد_ئیسرائیل و بەردەوام بووە لە نوسینى بابەت و زۆر سەركەوتتو بووە لەنوسیندا داكۆكى لەمیلەتەكەى ئەكاتوو بەردەوامە لەو خەباتەى كەى ئەكرد خەبات تەنها ئەوە نیە دەست بدەى بە چەك بەڵكو ئەو خەباتى ئەكرد بەقەڵەمەكەیوو داكۆكى لەكورد ئەكرد.
 بۆیە هیوادارم گشت دەزگا ئەمنیەكان بەهاناى ئەم ڕۆژنامە نووسەوە بچن و هەواڵى ئەم ڕۆژنامە نووسە ببیستن ڕزگارى بكەن لەو كیشەیەى كەتووشى ئەم ڕۆژنامە نووسە بەتوانایە بووە چیتر خەمسارد نەبن لەڕزگاركردنى ڕۆژنامەنووسان و نەهێلن خوێنیان بەفیڕۆ بڕوات و داكۆكى لەمافى ڕۆژنامە نووسان بكەن هیواى بەردەوام بوون بۆ ڕۆژنامە نوس مەولوود ئافەن ئەخوازم و هیوادارم بەزوترین كات ڕزگار بكرێت لەبن دەستى ئەو كەسانەى یاخود ئەولایەنانەى كەرفاندویانە هیوادارم بەزووترین كات ڕزگار بكریت و دەست بكاتەوە بە نوسین و ئەویش وەكو شەهید سەردەشت و شەهید سۆرانى مامە حەمەى لێنەیەت تەمەن درێژبێت كاكە مەولوود ئافەن بۆگەل و نیشتمانەكەى هەربمینێت.

[email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە