کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دایک بوونی سه‌رۆک

Tuesday, 15/01/2013, 12:00




روحێکی خۆڵاو یمان هه‌بوو
هه‌میشه‌ بۆ ئه‌و ده‌ژیاین
باوه‌رمان وابوو ئه‌م خاکه‌ی ژێر پێمان
خۆشه‌ویستره‌ له‌ خۆمان
له‌ته‌واوی ئه‌وژیانه‌ دووباره‌ی هه‌مان بوو

به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی تۆ له‌دایک بووی
سه‌رۆک کۆشکی خه‌ونی سه‌دانی وه‌ک ئێمه‌ت رووخاند
سه‌رۆک تۆ بوویت به‌ ئاگرێکی نه‌کوژاوه‌
دڵی سه‌دانی وه‌ک ئێمه‌ت سوتاند

سه‌رۆک کاتێک تۆ قسه‌ ئه‌که‌یت
حه‌ز ئه‌که‌ین گوێیه‌کانمان بگرین
سه‌رۆک کاتێک تۆ پێ ئه‌که‌نیت
ئێمه‌ حه‌ز ئه‌که‌ین بگرین
سه‌رۆک تۆ نازانیت ئێمه‌ چه‌ند بێزارین لێت

سه‌رۆک کاتێک تۆ به‌فرۆکه‌ گه‌شتێک ئه‌که‌یت
بۆ خۆشگوزه‌رانی و بازرگانی
ئێمه‌ حه‌ز ئه‌که‌ین بچینه‌ ژێرزه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی
تۆ نه‌بینین به‌سه‌رمانه‌وه‌

سه‌رۆک چیترت ئه‌وێت له‌ئێمه‌ له‌وه‌ زیاترمان
له‌ده‌ست نایه‌ت که‌بۆمان کردی

سه‌رۆک ئێمه‌ بوین به‌هه‌وا تۆهه‌ڵمان ئه‌مژی
سه‌رۆک ئێمه‌ بووین به‌ پرد به‌سه‌رماندا ئه‌رۆیت
سه‌رۆک تۆ رۆژێک به‌ئێمه‌ت نه‌گووت ماندوونه‌بن

سه‌رۆک تۆ هه‌رگیز دایکێکی شه‌هیدت بینیوه‌
کاتێک که‌ جه‌نازه‌یه‌کی ته‌زیوو له‌خوێنا له‌ ژێر ده‌ستیه‌تی
ئه‌زانی ئه‌ڵێت چی بێگومان نه‌خێر
سه‌رۆک تۆهه‌رگیز مناڵێکی هه‌تیووت بینیوه‌
کاتێک له‌ بازاره‌کاندا ئه‌سورێته‌وه‌ بۆ بنێشت فرۆشتن
بێگومان نه‌خێر

سه‌رۆک تۆ هه‌میشه‌ له‌ڤێلاکانه‌وه‌
له‌ئێمه‌ ئه‌روانیت
هه‌میشه‌ له‌م دیووی چیاکانه‌وه‌
سه‌یرمان ئه‌که‌یت

سه‌رۆک تۆ ئێمه‌ به‌چی ئه‌زانی
به‌دزوو پیاو کوژ یان خیانه‌ت کار
ئه‌وه‌ئێمه‌بوین تۆمان دروست کرد
عه‌قی خۆته‌ وامان پێ بڵێیت

سه‌رۆک کاتێک له‌سه‌یاره‌ جام ره‌شه‌کانه‌وه‌ سه‌یرمان ئه‌که‌یت
که‌که‌مێکی چامه‌که‌ت ئه‌که‌یته‌وه‌ لێمان ئه‌روانی
خه‌نده‌ ئه‌تگرێ چوونکه‌ ئێمه‌ وه‌ک تۆ ناژین
ئێمه‌ له‌ڤێلای شه‌ش نه‌هۆمی ناروانین
ئێمه‌ بۆ پاروێک ئه‌گه‌رێین ئێواران که‌چوینه‌وه‌ بۆماڵ بیخۆین

سه‌رۆک تۆ سه‌رۆک نیت ته‌نیا له‌قه‌ڵخی سه‌رۆکایت
سه‌رۆک تۆ له‌دایک بویت به‌ڵام ئێمه‌ مردین
سه‌رۆک تۆ له‌ئاسمان ئه‌روانی به‌ڵام ئێمه‌ له‌زه‌وی
سه‌رۆک تۆ ده‌نگی ئێمه‌ نابیستی وئێمه‌ هاوار ئه‌که‌ین
سه‌رۆک تۆ چاوه‌کانت کوێر بووه‌ و ئێمه‌ نابینی

سه‌رۆک تاکه‌ی ئه‌م ئاوازه‌ ئه‌ژه‌نی
سه‌رۆک تاکه‌ی له‌م دووکه‌ڵه‌دا خۆئه‌شاریته‌وه‌
سه‌رۆک تاکه‌ی له‌پشتی په‌رده‌وه‌ خۆ نمایش ئه‌که‌یت
سه‌رۆک تاکه‌ی وه‌ک سه‌رۆک خۆمان نیشان ناده‌یت

سه‌رۆک کاتێک ئێمه‌ ئه‌بینیت له‌ شه‌قامه‌کان وبازاره‌کان
به‌دوو که‌مێک نانا ئه‌گه‌رێین بۆ قسه‌ناکه‌یت
سه‌رۆک کاتێک ئێمه‌ ئه‌بینیت له‌ خوێندنگه‌ی رووخاو
ئه‌خوێنین که‌ زۆرێکه‌ لێی بێزار بووین بۆ قسه‌ناکه‌یت
سه‌رۆک کاتێک تۆ ئێمه‌ ئه‌بینی به‌ باڵتۆیه‌کی دراو
به‌پانتۆڵێکی پیناوی بۆ قسه‌ناکه‌یت
سه‌رۆک کاتێک ئێمه‌ ئه‌بینی له‌ سه‌رمای زستانێکی توره‌
هاوار ئه‌که‌ین بۆ قسه‌ ناکه‌یت

سه‌رۆک پێم وابێت ئێمه‌ش وه‌ک تۆ خه‌ڵه‌فاوین
چونکه‌ نابینین
تۆ کوێریت له‌ ئاست بینینمان
تۆ ڵاڵیت له‌ئاست قسه‌کانمان
تۆ که‌ڕیت له‌ئاست هاواره‌کانمان

سه‌رۆک تۆ ته‌نیا خیانه‌ئه‌زانی
سه‌رۆک تۆ ته‌نیا گوێت له‌ هه‌ناسه‌ی خۆته‌
سه‌رۆک تۆ ته‌نیا قسه‌ بۆ چوارده‌وره‌که‌ت و ئێمه‌ نابینی

سه‌رۆک تۆ سه‌رۆکێکی بۆ خۆت
سه‌رۆک تۆ کورسیه‌کی که‌ریت
سه‌رۆک تۆ هه‌میشه‌ خه‌نجه‌ر ئه‌ده‌یت
له‌روحی ئێمه‌ له‌ جوانیه‌کانی ئێمه‌
سه‌رۆک بۆ تۆ سه‌رۆکێکی له‌ کورسی درووست
کراو هیچ نابیستی و نابینی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە