ئەمڕۆ شــــــــــــــتەکان ئــــاوایە
Sunday, 27/04/2014, 12:00
ڕاست چەوتە
هەشت حەوتە
ئاو نەوتە
پاك پیسە
نیلی زەردە
دار بەردە
نامەرد مەردە
مەرد نامەردە
زەوی ئاسمانە
نزیك دوورە
بەهار پایزە
ئەو کچە لە من زیزە
پور مامە
کوڕ سەردارە
پــــەڕلەمان دەرمانە
گێزەر خەیارە
ســــەرۆك پێشمەرگەیە
پێشمەرگە بێ مووچەیە
هونەرمەند ئوتۆمبیلە
ئوتۆمبێل هونەرمەندە
بیانی کوردە
کورد بیانیە
عەرەب مووسوڵمانە
کورد بێ ئیمانە
نەوت دۆلارە
ژیان بریتیە لەپارە
حیزب میلەت دۆشە
شێخ سەرخۆشە
هەڤاڵ ئاسۆیە
ئاسۆ هەڤاڵە
جاش لەپێشە
هەڵۆ مـــێشە
نەخۆش جگەرە کێشە
گەنچ هەمووی سەرئێـــشە
دکتۆر مامۆستایە
مامۆستا بـــێ ئیشە
پێش پاشە
پـــــــــــاك جاشە
وەرە لە سێبەری ئەم بێ نیشتیمانیە
پاك پاك سەرم بتاشە.
زەکەریــــا حوێز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست