کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشتیمان له‌ یادی ڕاپه‌رینا

Monday, 04/03/2013, 12:00






من له‌ هه‌رکوچه‌یه‌ک ڕاده‌مێنم چاوی تۆم لێدیاره‌ .


ئه‌ی نیشتیمان .تۆ چویته‌ ناو چاوی کچانی شاره‌وه‌.

نیشتیمان تۆ بویته‌ پاشکۆی رۆژنامه‌یه‌ک و ته‌نیا له‌(پێنجی .سێ) بیردێیته‌وه‌.

شه‌قامه‌کانیش پربوون له‌ ته‌پوو تۆزی ئاغاکان و ئه‌چنه‌ ناو زگی مناڵانی شاره‌وه‌ .


له‌م رۆژه‌دا نیشتیمان تۆ ئه‌بی به‌ستیانی سۆزانیه‌ك و سه‌ما ئه‌که‌ی.

نیشتیمان تۆ بۆ هێنده‌ زه‌لیل بووی که‌ له‌به‌رده‌م سۆزانیه‌کان خۆرانگریت .


نیشتیمان سوێندت ئه‌ده‌م به‌یه‌که‌م فرمێسکی دایکی شه‌هید که‌ تۆ ببیته‌وه‌ به‌ خۆت.


باشه‌ تۆ بۆچی به‌جارێک کوێر بویت نابینیت هه‌رچی دایکی شه‌هید و باوکه‌ شه‌هید هه‌یه‌ تووڕه‌ن لێت.

ئای نابینی نیشتیمان تۆ بویته‌ قومێک شه‌رابوو ئه‌خورێیته‌وه‌.

ئێوارانێك که‌ پیاسه‌یه‌کی تۆ ئه‌که‌م .


ئه‌بینم هه‌رچی په‌پوله‌ هه‌یه‌ له‌ شۆسته‌کانا که‌وتون و خوێنیان لێ ئه‌چۆڕێ.

ئه‌بینم بویته‌ پیاو کوژ له‌به‌ر ده‌م ئاسمان و رۆژ و خوادا یه‌که‌ یه‌که‌ گوله‌ژه‌نگاویه‌کانت خاڵی ئه‌که‌یته‌وه‌.

ئه‌بینم له‌ شه‌قامێکا کچێکی جوان هاوری لێ ئه‌کردیت.

ئه‌ی نیشتیمانی درۆزن تۆ نه‌بویت ئه‌توت باوه‌شت بۆ ئه‌که‌مه‌وه‌.


ئه‌ی بۆچی بویته‌ گڵۆپێکی بیتاقه‌ شه‌مسی .


له‌ رۆژا خۆ ون ئه‌که‌یت و له‌ شه‌وا دێیت هه‌رچی ئایه‌تی پیرۆز هه‌یه‌ لێمان ئه‌دزی .


ده‌ست له‌ ناموسمان ئه‌ده‌یت چاوانمان کوێر ئه‌که‌یت و خوێنمان ئه‌مژی.

ئه‌ی نیشتیمان ئه‌وه‌نده‌بوو وه‌فاکه‌ت. تا ئه‌وکاته‌ی ئیشت پێمان بوو تا ئه‌ستێره‌ هه‌ڵبێت و نێرگز بروێنه‌وه‌.

ئه‌ی نیستیمان تۆ نابینیت له‌ تیڤی یه‌کانه‌وه‌ چه‌ند جار ئه‌کرێیته‌ ریکلام و له‌ یادی ڕاپه‌رینا ئه‌تکه‌ن به‌ لۆگۆی حزبێك و

و ئه‌تکه‌ن به‌سێبه‌ری به‌ر هه‌تاوی خۆیان.


ده‌مێک ئه‌بیته‌ پیاو سالار وده‌ستت ئه‌چێته‌ کوشتنی ده‌یان ژنی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ .


تۆ بوویته‌ دز و جه‌رته‌ رۆژانه‌ به‌ده‌یان شعر ئه‌دزیت به‌ده‌یان قه‌سیده‌ ئه‌خه‌یته‌ باخه‌ڵه‌وه‌ و له‌یادی راپه‌رینا بۆ مان ئه‌خوێنه‌ ‌وه‌ .


له‌سوچێکی ئه‌م نیشتیمانه‌ شه‌هیدم بینی ده‌مامکێکی ره‌شی له‌سه‌ر کرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ی ناسنه‌وه‌.


چونکه‌ وه‌ک خۆی ئه‌ی وت شه‌هیدی ئێستا هه‌مووی بوونه‌ شه هیدی کۆشك و ته‌لار نه‌ك خاكو خۆڵ.


وێنه‌ی (علی نه‌بیم) بینی کرابونه‌ ریکلامی راپه‌رین و دروشمیان له‌سه‌ر ئه‌نوسی .

تۆم بینی نیشتیمان کرابویته‌ به‌ربوك و له‌دوای سه‌یاره‌ی جام ره‌شه‌کانه‌وه‌ به‌چه‌که‌وه‌ ئه‌رۆیشتی،


هه‌وام بینی له‌یادی راپه‌ریان زمانی ده‌ر هێنابوو له‌ تینوانا.



زه‌که‌ریا حویز 4.3.2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە