مامه ریشه پێویستی به‌وه نیه بكرێت به پاله‌وان چوونكه خۆی پالهوانــــــــــه
Monday, 27/05/2013, 12:00
مامه ریشه یه‌كێك بوو له‌گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌كانی گه‌رمیان،كه سالهنێكی زۆر خزمه‌تی
میلله‌تی كوردی كردووه و به‌رامبه‌ر دووژمن وه‌ستاوه‌ته‌وه،مامه ریشه هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی
پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه روحێكی كوردانه‌ی تێدابووه.
دروشمی مامه ریشه هه‌میشه ئه‌وه بووه كه به‌رامبه‌ر دووژمن وه‌ستاوه‌ته‌وه یان سه‌ركه‌وتن یان سه‌ركه‌وتن.
بۆیه ده‌بینین له پێشووداو له‌رۆژگاری ئه‌مرۆدا له‌چه‌ند دراما مامه ریشهوهك پاله‌وان
پیشان ده‌درێت،به‌لام پیویست به‌وه ناكات بكرێت به‌پاله‌وان چونكه له پاله‌وان ده‌رچووه.
من باوه‌رم وایه كیشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی مامه ریشه ئه‌وه بووه كه كورد بووه.
به‌ده‌ر له‌وه زۆر شانازی به كورد بوونه‌وه كردووه،به‌لام ئه‌و كوری ئه‌م خاكه‌یه
نه‌وه‌ك حیزب و لایه‌نێك،بۆیه پێم وایه ئه‌گه‌ر ریشه كورد نه‌بایه هیچی كه‌تر نه‌ده‌بوو
له گیڤارا،هه‌رچه‌نده من بروام وایه زۆر له گیڤارا شۆرش گێرتربووه به‌لام كیشه‌ی ئه‌وه
ئه‌وه‌یه لهكۆمهلگاێكی نه‌خوێنده‌وار و دووا كه‌وتوو له‌دایك بووه،
له كۆمهلگاێكی په‌راوێز خراو،كۆمهلگاێكی خۆخۆر،بۆیه ئه‌مانه هۆكارێكن كه مامه ریشه
نه‌یتوانیوه له‌م ده‌رگایانه بدات كه شۆرش گێره‌كانی جیهان لێی چوونه‌ته ژووره‌وه.
بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر گیڤارا كورد بوایه نه‌ی ده‌توانی به وێنه‌ی مامه ریشه بێت
چونكه ئه‌میان هه‌لقولاوی كۆمهلگهێكی نا وشیار و نا ته‌ندروسته،بۆیه من پێم وایه
ئه‌گه‌ر گیڤارا روحی نه‌ته‌وه‌ی كوبایهكان بێت،وه ئه‌گه‌ر شۆلتز كه ئه‌لمانیه‌كان به‌روحی
خۆیانی داده‌نێن نه‌ك هیلته‌ر،پێم وایه وه‌ك شۆرش گێر مامه ریشه‌ش روحی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
پارچه پارچه كراوه.
لێكچوونی شه‌هید كردنی مامه ریشه به‌ده‌ستی كوردێك هه‌مان لێك چوونی هه‌یه له‌گه‌ل
شه‌هیدی كوردنی شۆلتز،ئه‌ویان له‌كاتێكدا له‌ساله‌كانی چله‌كان،ئه‌وكاتی سوپاسی نازی
بهفرمانێكی سه‌ربازی،داوایان كرد تیمێك هه‌ستن به‌كارێكی تایبه‌ت كه فرمان به شۆلتز و هاورێكانی كرا كۆمه‌لێك دیلی جه‌نگ گولله‌باران بكه‌ن،شۆلتز ویژدانی ئه‌مه‌ی قبول نه‌كرد ئه‌و كاره بكات،بۆیه چه‌كه‌كه‌ی دانا‌و كلاوهكهی سه‌ری لابرد و چووه ریزی دیله‌كان.
وه‌ك خۆی وتبووی باشتر وایه منیش گولله‌باران بكه‌ن نه‌ك من ئه‌و دیلانه گولله باران بكه‌م،پاشان له‌لایه‌ن هاورێكانیه‌وه وه‌ك دیله‌كان گولله باران كرا.
من لێرهدجا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه یه‌ك شیوه‌یان هه‌یه له شه‌هید بوونه‌كه‌یان هه‌ردوكیان
به‌ده‌ستی هاولاتی نیشتیمانی خۆیان شه‌هید كراون.
هه‌میشه باوه‌رم وابووه ڕیشه یه‌كێكه له‌و كارێزماشۆرش گێرانه‌ی كورد، بۆیه پێویسته په‌یكه‌رێكی له ئه‌ڵماس بۆدرووستبكرێت كه‌دڵنیام ناكرێت.
له نیشتیمانه‌ی ئێمه‌دا هه‌میشه هه‌وڵی ناشیركردنی ئینسانه جوانه‌كان ئه‌درێت. هه‌میشه به‌و گومان و ترسه‌وه ژیاوم كه ڕۆژێك كه‌سێك بێت و بڵێت ئه‌م شۆرشگێر كورده كێ به‌ده‌ستی كێ شه‌هید كراوه. من پێم خۆش‌بوو وه‌ك قازیی محمد به‌ده‌ستی دوژمنانی كورد بكوژرایا ئه‌وكات ئه‌مان وت كه مردنێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌ڵام له پرسیارێكی ئاوادا نه‌توانم جوابی هاوڵاتیه‌كی بێگانه به‌مه‌وه چونكه هه‌ست به شهرمهجاری ئه‌كه‌م بڵێم كوردێك كوشتوویه‌تی.....!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست