نەك پاكەت فرۆش بەڵكو هەمومان جاسوسین
Saturday, 17/04/2010, 12:00
جاسوسى كردن بەسەر یەكترەوە یەكێكە لەو ئیشانەى لە مەڵبەندەكەى ئێمەد ا ئێستا پێش بڕكێى لە سەر دەكرێ و ئافەرین بۆ ئەوەیە كە زوو هەواڵێكى برادەرەكەى بگەیەنێتە دەستى لێپرسراوان , لەم ڕۆژانەدا نوسینێكم خوێندەوە كە برایەكم نوسیبوى بەناوى هێرۆ پاكەت فرۆشیشى كردوە بە جاسوس ,من وێڕاى دەست خۆشیم لەو برادەرە نوسەرە كە لەم سایتە بوێرەوە نوسیبووى ,دەڵێم خۆزگەم بەس ئەو پاكەت فرۆشە جاسوس بوایە و ئەبڕایەوە , بەڵام بەداخەوە لە دواى هاتنى بەرزانى ئەحە سمێڵەوە كە بوو بە لێپرسراوى ئەو مەڵبەندە بەبەرنامە كارى بۆ ئەوە ئەكرد نەفسیەتى كادرەكان بشكێنێ و هەریەكەیان بكات بە جاسوس بە سەر ئەوى ترەوە تا برادەرانى ڕیفۆرم لەناو مەڵبەند بوون هەمویان جاسوس بون بەسەر ئەوانەوە , كە ئەوان ئەو جاسوس خانەیەیان جێ هێشت جاسوسەكان بۆ ئەوەى بێ ئیش نەبن جاسوسیان بە سەر ستافەكەى خۆشیانەوە ئەكرد , هەر كارگێڕێك , هەردوو جێگرەكە و لێپرسراوى مەڵبەند لە كۆمیتەكان و نا و مەڵبەندا جاسوسى خۆیان هەبوو , ئەم ئاوەى بەرزانى بە جاسوسى گۆش كراو ڕشتى , هەتا ئێستاش كە هێرۆى هەڵقوڵاوى ناو دنیاى جاشایەتى و جاسوسیەت هەر درێژەى هەیە و بگرە ئێستا تۆڕەكانى جاسوسیەت وا زۆر بوون ناوێرى هەر بۆ پێكەنینیش باسى كەسێك بكەیت یەكسەر تەسجیل كراوە و گەیەنراوە , باسى بەرزان ئەكەیت جاسوسەكانى ئەیگەیەنن , باسى هێرۆ و لێپرسراوە دزەكانى یەكێتى دەكەیت ئەوا خێرا ئەگات , تەنانەت ئێستا هەردوو جێگرەكەى هێرۆش شێخ جەمال و ئازاد جاسوسى خۆیان هەیە و هەر كەسێك قسە بە یەكێكیان بڵێ ئەوا بەوى تر دەگاتەوە و دەبێتە شەڕیان و لە سەر ئەم قسە هێنان و بردنە چەندین جار ئەم دوو بۆرە پیاوە شەڕیان بوە , ئەمە بێجگە لە جاسوسەكانى دەزگا ى زانیارى و هەواڵگرى و ئاسایش و بێجگە لە جاسوسەكانى كۆسرەت و بەرهەم و مەلا بەختیارو عیماد ئەحمەدیش , كەسى واى تیا یە بۆ سێ چوار كەس ئیش ئەكات و پارەش وەردەگرێ , چەند كەسێكیشیان زانیارى وورد ئەنێرێ بۆ گردەكە و لەوانەیە بینێرێ بۆپاراستنیش , تەنانەت جاسوسى باخەوان و فەراشە ژنەكانیشى گرتۆتەوە , ئەو مەڵبەند و كۆمیتانە تەنها كارى ئێستا یان جاسوسیە , جاسوسەكانیان ئەوەندەش بێ كەرامەتن قسە لەكەس ناخۆنەوە , جاسوسەكانى بەرزان تەنانەت قسەكانى هێرۆش ئەبەن بۆ بەرزان , هەندێكى تر كە لەناو مەڵبەندا ناسراون قسەى بەرزان دەهێنن بۆ هێرۆ , گرنگ ئەوەیە نەك پاكەت فرۆش بەڵكو بە دەگمەن كەسێك ماوە لەو مەڵبەندەدا لە بچوكەوە تا گەورە جاسوس نەبێت و ئیش و كارى هێنان و بردنى قسەى هەڤاڵەكەى نەبێت , ئەمانە بەم جاسوسانەوە ماون , ئەوە كارى هەموو دەسەڵاتە دكتاتۆرو داپڵۆسێنەرەكانە كە لە ترسى خۆى هەموو چوار دەورەكەى دەكات بە جاسوس بۆ ئەوەى ئاگادارى سەرجەم هەڵسو كەوتەكانى ئەندامان و كەسە نزیكەكانى خۆى بێت , چۆن بەعس هەمومانى فێرى جاسوسى و جاشێتى كرد ئەوا لە سایەى جەلالى تاڵەبانى و مەسعودى بارزانیەوە جارێكى ئەو كلتورەى بەعس زیندوو كراوەتەوە و جاسوسیەت بۆتە پیشەیەكى سەرەكى ناو یەكێتى و پارتى كە بۆ خۆ بردنە پێشەوە و پلە وەرگرتن و پارە وەرگرتن بۆتە كارى ڕۆژانەى بەشێكى زۆرى ئەندامانى ئەو دوو حیزبە مافیایە ى كوردستان كە بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە و پیاوە سیخوڕەكانین ئەیانەوێت درێژە بە ژیانى پڕ لە دزى و گەندەڵى خۆیان بدەن , نەفسیەتى كادر و تاكى كوردیان وا شكاندوە وایان لێ كردون لە پێناوى بڕە پارەیەكى كەمدا زانیارى ناڕاست لە سەر هەڤاڵەكانى خۆى بە پەلە بگەیەنێ , هێرۆ تەنها بە پاكەت فرۆشێكەوەنەوەستاوە بگرە هەموو مەڵبەندى كردوە بە جاسوس بەسەر یەكترەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست