کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵام بۆ شیرین ك

Wednesday, 21/10/2009, 12:00


من نووسه‌ر نیم ته‌نها خوێنه‌رێكم پێم وابێ ئه‌و خامه‌ نووك شكاو و كۆڵانه‌ى ئێوه‌ هه‌موو خوێنه‌رێك دێنێته‌ وه‌ڵام بۆ نوسینه‌كانتان .
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ كه‌س نازانێ دروست بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نتى بێت یان به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و نووسه‌رانه‌ دێنن ئه‌نتى بن.
 له‌ ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ له‌ ژماره‌ (5003) دا شیرین .ك بابه‌تێكى بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ ناوى جارێكى تر ناچینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ باس له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ ده‌كات كه‌ بیمه‌یه‌كى ڕه‌مزى ده‌بڕێته‌وه‌ بۆ كابانى ماڵ جا من ده‌پرسم له‌م به‌رێزه‌ له‌كوێى دنیادا ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ لاسه‌نگه‌ هاوسه‌نگ ده‌بێت كه‌ به‌ ئێمه‌ته‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ به‌ واز هێنان له‌ خوێندن و شووكردن بیمه‌ له‌كوێ و واز هێنان له‌ خوێندن له‌كۆ ؟ به‌ڕێز خۆتان به‌ ڕوناك بیر هه‌ژمار ده‌كه‌ن ئێوه‌ لاتان وایه‌ ژن بۆ مووچه‌ ده‌خوێنێت؟ دیاره‌ خۆت كه‌ خوێندوته‌ چاوت بیڕیبوه‌ مووچه‌ !
پێت وانیه‌ كه‌ مرۆڤ بۆ ڕۆشن بوونه‌وه‌ى بیر و دروست كردنى به‌هاى مرۆڤایه‌تى و دروستكردنى هه‌ستى ناسك و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ژن له‌ كونجى ماڵه‌ تاریكه‌كانه‌وه‌ بۆ بینى دنیاى ده‌ره‌وه‌ پاشان بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى نیشتمان و میلله‌تێكى فریو دراو له‌ تاریكى نه‌زانین ؟
بۆ زانیارى زیاترت خوشكه‌ شیرین .ك مرۆڤ بۆ هێنانه‌ كایه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ده‌خوێنێت نه‌ك ده‌ست خستنى موچه‌یه‌ك كه‌به‌شى ته‌نها هاتوو چۆش ناكات . ئاخر له‌فه‌رهه‌نگى كوێدا بووه‌ هه‌موو شتێك بۆ پاره‌ بكرێت دوور له‌ به‌هاى مرۆڤایه‌تى ته‌نانه‌ت خوێندنیش ؟
ئێوه‌ خه‌ڵك به‌نه‌فام تێده‌گه‌ن وائه‌م وتارانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ؟
به‌ڕێز چییه‌ ئه‌لێى چاوتان به‌رایى نایه‌ت كابانى ماڵ موچه‌یه‌كى هه‌بێت ؟ كه‌ باوه‌ڕ ناكه‌م جێگه‌ى ئیره‌یى بردن بێت گه‌ر حكومه‌ت له‌كه‌لى شه‌یتان بێته‌ خوارێ و ڕه‌زامه‌ند بفه‌رموێت به‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ واته‌ بڕینه‌وه‌ى بیمه‌ بۆ كابانى ماڵ هێنده‌ نابێت كه‌خه‌ڵك له‌ پێناویا بڕواته‌وه‌ كونجى ماڵه‌ تاریكه‌كان چاوڕوانى ئه‌و بیمه‌یه‌ بێت كه‌ به‌شى جووتێ پێڵاوى ژنه‌ مه‌سئولێك ناكات كه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك بۆنه‌ به‌كارى دێنێ .
دیاره‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ى ئیره‌یى ئێوه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نا له‌ كوێى دنیادا بینراوه‌ بڕینه‌وه‌ى بیمه‌ى بێكارى بێته‌ هۆى چونه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ى ژنان و نه‌خوێنده‌وارى ، ....له‌ كوێ بۆته‌ هۆى نه‌خوێنده‌وارى ؟
گه‌ر خوێنده‌وارى بۆ موچه‌ بێت ئه‌وا كڕینى په‌رتووك و په‌رتووك خانه‌ شتێكى زیاده‌ ده‌بوو .
له‌ وڵاتانى خۆر ئاوا بونى یاساى بیمه‌ى بێ كارى تا كارێك ده‌بینێته‌وه‌ له‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تایترین مافى مرۆڤه‌ نه‌ش بووه‌ به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خوێنده‌وارى !

زۆر پێم سه‌یره‌ نووسه‌رێکی وه‌ك ئێوه‌ به‌م پڕۆژه‌یه‌ یاسایه‌ بڵێت بۆ ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ئاسایى نیه‌ ! بیمه‌ى بێكارى ئه‌نجامى سلبى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ !
له‌م بارو دۆخه‌ ئابوریه‌ سه‌خته‌ى ئه‌مڕۆى كوردستان كابانى ماڵمان هێنده‌ زۆره‌ ئه‌ى به‌ڕێزتان ڕێگا چاره‌تان بۆ ئه‌مانه‌ چى یه‌ ؟ به‌ڕێزتان ده‌ڵێن با به‌ماندووبون و ڕه‌نجى شانى خۆیان بژین ئاخر كام ڕه‌نجى شان كه‌ ئه‌و نه‌خوێنده‌واره‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ چى بكه‌ن ده‌ستگێڕى ناو بازار ؟ كه‌ له‌پای ئه‌و كاره‌دا تووشى چه‌نده‌ها كارى ناشایسته‌ ده‌بن ، سه‌ره‌ڕاى سوكایه‌تى پێكردنیان گه‌ر خواكردى ئه‌و ڕۆژه‌ به‌خت یاوه‌رى بێت پاروه‌ نانێكى ده‌ست گیر ببێت ؟
كه‌م نین ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ سه‌ر له‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندن ! خۆ گه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كه‌ى كه‌خه‌ڵك موچه‌ى بێت واز له‌خوێندن دێن ئه‌ى ئه‌مانه‌ چى خۆ موچه‌ خۆرن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە